Acts 21 (BOKSSV)

1 کاتێک لێیان جیا بووینەوە، بە دەریادا ڕێک بەرەو کووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس لەوێشەوە بۆ پەتارا. 2 لەوێ کەشتییەکمان بینی دەچووە فینیکیا، سواربووین و ڕۆیشتین. 3 ئینجا قوبرسمان بینی و بەلای چەپدا بەجێمان هێشت، بەرەو سوریا دەچووین و گەیشتینە سور، چونکە کەشتییەکە بارەکەی لەوێ دادەگرت. 4 لەوێ قوتابییەکانمان دۆزییەوە و حەوت ڕۆژ ماینەوە. بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز تکایان لە پۆڵس کرد کە نەچێتە ئۆرشەلیم. 5 کاتێک ماوەمان تەواو بوو، بەڕێکەوتین بۆ ئەوەی درێژە بە گەشتەکەمان بدەین، هەموو قوتابییەکان هەتا دەرەوەی شار بە ژن و منداڵیانەوە لەگەڵمان هاتن. لە کەناراوەکە چۆکمان دادا و نوێژمان کرد. 6 پاشان ماڵئاواییمان لە یەکتری کرد و سواری کەشتییەکە بووین، ئەوانیش گەڕانەوە ماڵەکانیان. 7 لە سورەوە بەردەوام بووین لە گەشتەکەمان و گەیشتینە پتولمایس، لەوێ سڵاومان لە خوشک و برایان کرد و ڕۆژێک لەلایان ماینەوە. 8 بۆ بەیانی هاتینە قەیسەرییە و چووینە ماڵی فیلیپۆسی مزگێنیدەر، کە یەکێکە لە حەوتەکە، لەلای ماینەوە. 9 فیلیپۆس چوار کچی پاکیزەی هەبوو پێشبینییان دەکرد. 10 کە چەندین ڕۆژ ماینەوە، پێغەمبەرێک بە ناوی ئاگابۆس لە یەهودیاوە هات. 11 هاتە لامان و پشتێنەکەی پۆڵسی برد، دەست و پێی خۆی بەستەوە و گوتی: «ڕۆحی پیرۆز ئەمە دەفەرموێ: ”ڕابەرانی جولەکە بەم شێوەیە خاوەنی ئەم پشتێنە لە ئۆرشەلیم دەبەستنەوە و دەیدەنە دەست ناجولەکەکان.“» 12 کاتێک ئەمەمان بیست، ئێمە و دانیشتووانی ئەوێ، لە پۆڵس پاڕاینەوە نەچێتە ئۆرشەلیم. 13 بەڵام پۆڵس گوتی: «چیتانە، دەگریێن و دڵم دەشکێنن؟ ئامادەم نەک تەنها بەند بکرێم، بەڵکو بۆ ناوی عیسای خاوەن شکۆ لە ئۆرشەلیم بشمرم.» 14 کە پێمان قایل نەکرا، وازمان لێهێنا و گوتمان: «با بە خواستی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت.» 15 دوای ئەو ڕۆژانە ئامادەکاریمان کرد و چووینە ئۆرشەلیم. 16 هەندێک قوتابی قەیسەرییەش لەگەڵمان هاتن و ئێمەیان بردە لای مەناسۆن، کە قوبرسییە و قوتابییەکی کۆنە، تاکو لەلای بمێنینەوە. 17 کاتێک گەیشتینە ئۆرشەلیم، برایان بە خۆشییەوە پێشوازییان لێکردین. 18 ڕۆژێک دواتر پۆڵس لەگەڵمان هاتە لای یاقوب، هەموو پیرانیش ئامادەبوون. 19 پۆڵس سڵاوی لێکردن و یەک بە یەکی ئەوەی پێ ڕاگەیاندن کە خودا لەنێو ناجولەکەکاندا لە ڕێگەی خزمەتەکەیەوە کردوویەتی. 20 کە گوێیان لێبوو، ستایشی خودایان کرد و پێیان گوت: «برا دەبینیت کە هەزاران کەس لەناو جولەکەدا باوەڕیان هێناوە و هەموو دڵگەرمی تەوراتن. 21 ئاگادار کراونەتەوە کە تۆ هەموو جولەکەکانی نێو نەتەوەکان فێری هەڵگەڕانەوە لە تەوراتی موسا دەکەیت و پێیان دەڵێی منداڵەکانیان خەتەنە نەکەن و بەگوێرەی نەریت نەژین. 22 کەواتە چی بکرێت؟ بێگومان دەبیستن کە تۆ هاتوویت، 23 جا ئەوە بکە کە پێت دەڵێین: چوار پیاومان لەلایە نەزریان لەسەرە، 24 بیانبە و لەگەڵیان خۆت پاک بکەرەوە و نرخی سەرتاشینەکەیان بۆ بدە، ئەوسا هەموو دەزانن ئەوەی دەربارەی تۆ پێیان گوتراوە ڕاست نییە و تۆش بەپێی تەورات دەڕۆیت. 25 دەربارەی ناجولەکەکانیش کە باوەڕیان هێناوە، نامەیەکمان ناردووە و فەرمانمان کرد خۆیان لە قوربانی بت و لە خوێن، لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و لە داوێنپیسی بپارێزن.» 26 بۆ بەیانی پۆڵس پیاوەکانی برد و لەگەڵیان ڕێوڕەسمی پاکبوونەوەی ئەنجام دا، پاشان چووە ناو پەرستگا بۆ ئەوەی کۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاکبوونەوە ڕابگەیەنێت و بۆ هەر یەکێکیشیان قوربانیی بکات. 27 کاتێک حەوت ڕۆژەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو، جولەکەی ئاسیا پۆڵسیان لەناو پەرستگا بینی، جا هەموو خەڵکەکەیان جۆشدا و گرتییان، 28 هاواریان دەکرد: «خەڵکی ئیسرائیل فریابکەون! ئەمە ئەو پیاوەیە کە لە هەموو شوێنێک لە دژی گەل و تەورات و ئەم شوێنە هەموو خەڵک فێردەکات، تەنانەت یۆنانیشی هێناوەتە ناو پەرستگا و ئەم شوێنە پیرۆزەی گڵاو کردووە!» 29 لەبەر ئەوەی تروفیمۆسی خەڵکی ئەفەسۆسییان لە شارەکەدا لەگەڵی بینیبوو، وایاندەزانی پۆڵس لەگەڵ خۆی هێناویەتییە ناو پەرستگا. 30 ئینجا هەموو شارەکە وروژا، خەڵکەکەش لە هەموو لایەکەوە ڕایانکرد. پۆڵسیان گرت، ڕایانکێشایە دەرەوەی پەرستگا، دەستبەجێ دەرگاکان داخران. 31 کاتێک هەوڵی کوشتنیان دەدا، هەواڵ بە فەرماندەی هێز درا کە هەموو ئۆرشەلیم شڵەژاوە. 32 یەکسەر سەرباز و سەرپەلی برد و ڕایکردە لایان. کاتێک فەرماندە و سەربازەکانیان بینی، لە لێدانی پۆڵس وەستان. 33 ئیتر فەرماندەکە نزیک بووەوە و گرتی، فەرمانی دا بە دوو زنجیر بیبەستنەوە، ئینجا پرسیاری کرد ئاخۆ کێیە و چی کردووە. 34 بەڵام خەڵکەکە هەندێکیان بە دەنگی بەرز شتێکیان دەگوت و هەندێکی دیکەشیان شتێکی دیکە. ئینجا بەهۆی ئاژاوەکەوە نەیتوانی ڕاستییەکە بزانێت، فەرمانی دا پۆڵس ببردرێتە سەربازگە. 35 کاتێک لەسەر قاڵدرمەکان بوو، لەبەر توندوتیژی خەڵکەکە سەرباز هەڵیانگرت، 36 چونکە ئەو خەڵکەی کە دوای کەوتبوون هاواریان دەکرد: «لە ناوی ببە!» 37 پێش ئەوەی پۆڵس بگەیەنرێتە ناو سەربازگەکە، بە فەرماندەکەی گوت: «دەتوانم شتێکت پێ بڵێم؟» گوتی: «یۆنانی دەزانیت؟ 38 تۆ ئەو پیاوە میسرییە نیت کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاژاوەیەکی نایەوە و فەرماندەیی چوار هەزار پیاوکوژی کرد بەرەو بیابان؟» 39 پۆڵس گوتی: «من جولەکەم، خەڵکی تەرسۆسی کیلیکیا، هاوڵاتی شارێکی بچووک نیم. داوات لێ دەکەم ڕێگام بدەی قسە بۆ خەڵکەکە بکەم.» 40 دوای ئەوەی کە فەرماندەکە ڕێگای قسەکردنی بە پۆڵس دا، لەسەر قاڵدرمەکان ڕاوەستا و بە دەست ئاماژەی بۆ خەڵکەکە کرد. کاتێک بێدەنگ بوون، بە زمانی عیبری قسەی بۆ کردن و گوتی:

In Other Versions

Acts 21 in the ANGEFD

Acts 21 in the ANTPNG2D

Acts 21 in the AS21

Acts 21 in the BAGH

Acts 21 in the BBPNG

Acts 21 in the BBT1E

Acts 21 in the BDS

Acts 21 in the BEV

Acts 21 in the BHAD

Acts 21 in the BIB

Acts 21 in the BLPT

Acts 21 in the BNT

Acts 21 in the BNTABOOT

Acts 21 in the BNTLV

Acts 21 in the BOATCB

Acts 21 in the BOATCB2

Acts 21 in the BOBCV

Acts 21 in the BOCNT

Acts 21 in the BOECS

Acts 21 in the BOGWICC

Acts 21 in the BOHCB

Acts 21 in the BOHCV

Acts 21 in the BOHLNT

Acts 21 in the BOHNTLTAL

Acts 21 in the BOICB

Acts 21 in the BOILNTAP

Acts 21 in the BOITCV

Acts 21 in the BOKCV

Acts 21 in the BOKCV2

Acts 21 in the BOKHWOG

Acts 21 in the BOLCB

Acts 21 in the BOLCB2

Acts 21 in the BOMCV

Acts 21 in the BONAV

Acts 21 in the BONCB

Acts 21 in the BONLT

Acts 21 in the BONUT2

Acts 21 in the BOPLNT

Acts 21 in the BOSCB

Acts 21 in the BOSNC

Acts 21 in the BOTLNT

Acts 21 in the BOVCB

Acts 21 in the BOYCB

Acts 21 in the BPBB

Acts 21 in the BPH

Acts 21 in the BSB

Acts 21 in the CCB

Acts 21 in the CUV

Acts 21 in the CUVS

Acts 21 in the DBT

Acts 21 in the DGDNT

Acts 21 in the DHNT

Acts 21 in the DNT

Acts 21 in the ELBE

Acts 21 in the EMTV

Acts 21 in the ESV

Acts 21 in the FBV

Acts 21 in the FEB

Acts 21 in the GGMNT

Acts 21 in the GNT

Acts 21 in the HARY

Acts 21 in the HNT

Acts 21 in the IRVA

Acts 21 in the IRVB

Acts 21 in the IRVG

Acts 21 in the IRVH

Acts 21 in the IRVK

Acts 21 in the IRVM

Acts 21 in the IRVM2

Acts 21 in the IRVO

Acts 21 in the IRVP

Acts 21 in the IRVT

Acts 21 in the IRVT2

Acts 21 in the IRVU

Acts 21 in the ISVN

Acts 21 in the JSNT

Acts 21 in the KAPI

Acts 21 in the KBT1ETNIK

Acts 21 in the KBV

Acts 21 in the KJV

Acts 21 in the KNFD

Acts 21 in the LBA

Acts 21 in the LBLA

Acts 21 in the LNT

Acts 21 in the LSV

Acts 21 in the MAAL

Acts 21 in the MBV

Acts 21 in the MBV2

Acts 21 in the MHNT

Acts 21 in the MKNFD

Acts 21 in the MNG

Acts 21 in the MNT

Acts 21 in the MNT2

Acts 21 in the MRS1T

Acts 21 in the NAA

Acts 21 in the NASB

Acts 21 in the NBLA

Acts 21 in the NBS

Acts 21 in the NBVTP

Acts 21 in the NET2

Acts 21 in the NIV11

Acts 21 in the NNT

Acts 21 in the NNT2

Acts 21 in the NNT3

Acts 21 in the PDDPT

Acts 21 in the PFNT

Acts 21 in the RMNT

Acts 21 in the SBIAS

Acts 21 in the SBIBS

Acts 21 in the SBIBS2

Acts 21 in the SBICS

Acts 21 in the SBIDS

Acts 21 in the SBIGS

Acts 21 in the SBIHS

Acts 21 in the SBIIS

Acts 21 in the SBIIS2

Acts 21 in the SBIIS3

Acts 21 in the SBIKS

Acts 21 in the SBIKS2

Acts 21 in the SBIMS

Acts 21 in the SBIOS

Acts 21 in the SBIPS

Acts 21 in the SBISS

Acts 21 in the SBITS

Acts 21 in the SBITS2

Acts 21 in the SBITS3

Acts 21 in the SBITS4

Acts 21 in the SBIUS

Acts 21 in the SBIVS

Acts 21 in the SBT

Acts 21 in the SBT1E

Acts 21 in the SCHL

Acts 21 in the SNT

Acts 21 in the SUSU

Acts 21 in the SUSU2

Acts 21 in the SYNO

Acts 21 in the TBIAOTANT

Acts 21 in the TBT1E

Acts 21 in the TBT1E2

Acts 21 in the TFTIP

Acts 21 in the TFTU

Acts 21 in the TGNTATF3T

Acts 21 in the THAI

Acts 21 in the TNFD

Acts 21 in the TNT

Acts 21 in the TNTIK

Acts 21 in the TNTIL

Acts 21 in the TNTIN

Acts 21 in the TNTIP

Acts 21 in the TNTIZ

Acts 21 in the TOMA

Acts 21 in the TTENT

Acts 21 in the UBG

Acts 21 in the UGV

Acts 21 in the UGV2

Acts 21 in the UGV3

Acts 21 in the VBL

Acts 21 in the VDCC

Acts 21 in the YALU

Acts 21 in the YAPE

Acts 21 in the YBVTP

Acts 21 in the ZBP