Acts 27 (BOKSSV)

1 کاتێک بڕیار درا بە دەریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵس و هەندێک بەندکراوی دیکە درانە دەست سەرپەلێک بە ناوی یولیۆس کە لە سوپای ئیمپڕاتۆر بوو. 2 سواری کەشتییەکی ئەدرامیتی بووین و بەڕێکەوتین، کە دەیویست بۆ چەند بەندەرێکی ئاسیا بڕوات. ئەریستارخۆسی مەکدۆنیمان لەگەڵ بوو، کە خەڵکی سالۆنیکییا بوو. 3 بۆ بەیانی گەیشتینە سەیدا. یولیۆس لەگەڵ پۆڵس باش بوو، ڕێگای دا بچێتە لای برادەرانی تاکو پێویستییەکانی دابین بکەن. 4 ئینجا لەوێوە بەڕێکەوتین و بە پەنای قوبرسدا ڕۆیشتین، چونکە با پێچەوانە بوو. 5 کە ئەو دەریایەمان بڕی، ئەوەی لەتەنیشت کیلیکیا و پامفیلیایە، لە میرای لیکیە دابەزین. 6 لەوێ سەرپەلەکە کەشتییەکی دۆزییەوە ئەسکەندەری بوو دەچووە ئیتالیا، سواری کردین. 7 کەشتییەکە ماوەیەکی درێژ بە هێواشی دەڕۆیشت و بە زەحمەت لە کنیدۆس نزیک کەوتینەوە، بایەکە نەیهێشت زیاتر بڕۆین، بە پەنای کریتدا و لە بەرامبەر سەرلمۆن ڕۆیشتین. 8 بە زەحمەت تێپەڕمان کرد و گەیشتینە شوێنێک پێی دەگوترێ بەندەرە باشەکان، کە لە شاری لەسائیە نزیکە. 9 لەدوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر، گەشتی دەریایی ترسناک بوو، چونکە ڕۆژی کەفارەت بەسەرچووبوو، هەر بۆیە پۆڵس ئاگاداری کردنەوە و 10 پێی گوتن: «کوڕینە، دەبینم گەشتەکە بە تێکشکان و زیانێکی گەورەوە دەبێت، نەک تەنها بۆ کەشتی و بارەکەی، بەڵکو بۆ ژیانیشمان.» 11 بەڵام سەرپەلەکە لایەنگری کەشتیوان و خاوەنەکەی دەکرد، نەک قسەی پۆڵس. 12 لەبەر ئەوەی بەندەرەکە بۆ بەسەربردنی زستان باش نەبوو، بۆیە زۆربەیان بڕیاریان دا ئەوێش بەجێبهێڵن، بە هیوای ئەوەی بگەنە فینکس تاکو زستانی تێدا بەسەرببەن، کە بەندەرێکی کریت بوو ڕووەو باشووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوا. 13 کە شنەبای باشوور هەڵیکرد، وایانزانی بە مرازیان گەیشتن، لەنگەریان بەرزکردەوە و بە نزیک کەناری کریتدا تێدەپەڕین. 14 بەڵام دوای کەمێک تۆفانێک کە بە «باکووری ڕۆژهەڵات» ناسراوە لەلای دوورگەکەوە هەڵیکرد و 15 کەشتییەکەی گرتەوە و نەیتوانی ڕووبەڕووی بێتەوە، خۆمان بەدەستەوە دا و تۆفانەکە ئێمەی لەگەڵ خۆی برد. 16 تۆفانەکە ئێمەی بەرەو پەنای دوورگەیەکی بچووک برد کە ناوی کەودا بوو، بە زەحمەت توانیمان بەلەمی ڕزگاربوون بخەینە ژێر ڕکێفمانەوە. 17 کاتێک بەلەمەکەیان بەرز کردەوە، گوریسیان بۆ بەستنەوەی کەشتییەکە بەکاردەهێنا. دەترسان بکەونە ناو تەنکاوی سیرتیس، بۆیە لە کەشتییەکەوە لەنگەری دەریایان دابەزاند، بەو شێوەیە تۆفانەکە کەشتییەکەی برد. 18 بۆ بەیانی ڕەشەباکە توند بوو، دەستیان بە سووککردنی بارەکە کرد. 19 لە ڕۆژی سێیەم بە دەستی خۆیان کەلوپەلی کەشتییەکەیان فڕێدا. 20 ماوەیەکی درێژ نە خۆرمان بینی و نە ئەستێرە، هەتا دەهات ڕەشەباکە بەهێزتر دەبوو، لە کۆتاییدا هەموو هیوایەکی ڕزگاربوونمان بڕا. 21 کاتێک ماوەیەکی زۆر بوو نانیان نەخواردبوو، پۆڵس لەناوەڕاستیان ڕاوەستا و گوتی: «کوڕینە، دەبووایە گوێتان لە من بگرتایە و کریتتان بەجێ نەهێشتایە، ئەوسا لەم تێکشکان و زیانە دوور دەبوون. 22 ئێستاش لێتان دەپاڕێمەوە ورە بەرنەدەن، کەستان ژیانی لەدەست نادات، تەنها کەشتییەکە تێکدەشکێت، 23 چونکە ئەمشەو فریشتەی ئەو خودایەی من هی ئەوم و دەیپەرستم، هاتە لام و 24 گوتی: ”پۆڵس مەترسە! دەبێت تۆ لەبەردەم قەیسەر ڕاوەستیت و خودا ژیانی هەموو ئەوانەت دەداتێ کە لەگەڵت گەشت دەکەن.“ 25 کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم. 26 بەڵام دەبێت بکەوینە سەر دوورگەیەک.» 27 لە شەوی چواردەیەمیندا کە هێشتا تۆفانەکە لە دەریای ئەدریا کەشتییەکەی لەگەڵ خۆی دەبرد، لە نیوەشەودا کەشتیوانان وایانزانی لە وشکانی نزیک دەبنەوە. 28 کە پێوایان بینییان بیست باڵایە. کەمێک ڕۆیشتن و پێوایانەوە بینییان پازدە باڵایە. 29 دەترسان نەوەک بکەونە سەر بەرد، لە پشتەوە چوار لەنگەریان شۆڕکردەوە و دەپاڕانەوە تاکو ڕۆژ هەڵبێت. 30 کەشتیوانان هەوڵیان دا لە کەشتییەکە هەڵبێن، بەلەمی ڕزگاربوونیان بۆ دەریا شۆڕکردەوە بە بیانووی ئەوەی دەیانەوێ چەند لەنگەرێک لە پێشەوە شۆڕبکەنەوە. 31 پۆڵس بە سەرپەل و سەربازەکانی گوت: «ئەگەر ئەمانە لە کەشتییەکەدا نەمێننەوە، ناتوانن ڕزگارتان بێت.» 32 ئەوسا سەربازەکان گوریسی بەلەمی ڕزگاربوونیان بڕی و وازیان لێی هێنا بکەوێت. 33 کاتێک خەریک بوو ڕۆژ هەڵدەهات، پۆڵس تکای لە هەمووان کرد نان بخۆن و گوتی: «ئەمە ڕۆژی چواردەیەمینە و ئێوە چاوەڕوان و بەردەوامن بێ ئەوەی هیچ بخۆن و هیچ وەربگرن. 34 بۆیە تکاتان لێ دەکەم نان بخۆن، چونکە ئەمە بۆ ڕزگاربوونتانە. کەستان تاڵێک لە قژی سەری نافەوتێت.» 35 کە ئەمەی گوت، نانێکی هەڵگرت و لەبەردەم هەمووان سوپاسی خودای کرد، ئینجا لەتی کرد و دەستی بە خواردن کرد. 36 ئیتر هەموویان ورەیان بەرزبووەوە و نانیان خوارد. 37 ئەوانەی ناو کەشتییەکە هەموومان دوو سەد و حەفتا و شەش کەس بووین. 38 کە تێر نانیان خوارد، بە فڕێدانی دانەوێڵەکە بۆ ناو دەریا کەشتییەکەیان سووککرد. 39 کاتێک ڕۆژبووەوە، کەشتیوانەکان نەیانزانی لە چ شوێنێکدان، بەڵام کەنداوێکیان بینی کەناری هەبوو، دەیانویست ئەگەر بتوانن کەشتییەکە بەرەو ئەوێ ببەن. 40 ئینجا لەنگەرەکانیان پساند و لە دەریادا بەجێیان هێشتن، لە هەمان کاتدا گوریسی سەوڵەکانی ئاراستەکردنیان شلکرد و بایەوانەکەی پێشەوەیان کردەوە بۆ بایە هەڵکردووەکە، بەرەو کەنارەکە ڕۆیشتن. 41 بەڵام کەوتە تەنکاو و کەشتییەکەیان بەرەو وشکانی برد، کە پێشەکەی گیربوو و نەجوڵا، لەبەر توندی شەپۆلەکان پشتەوەی تێکدەشکا. 42 پلانی سەربازەکان ئەوە بوو کە بەندکراوان بکوژن نەوەک کەسیان مەلە بکات و هەڵبێت. 43 بەڵام سەرپەلەکە دەیویست پۆڵس بپارێزێت، بۆیە پلانەکەی ڕاگرتن و فەرمانی دا ئەوانەی دەتوانن مەلە بکەن با یەکەم جار خۆیان فڕێبدەن و بگەنە وشکانی، 44 ئەوانی دیکەش هەندێکیان بە تەختە و هەندێکیان بە پارچەکانی کەشتییەکە خۆیان بگەیەننە وشکانی. بەو شێوەیە هەموو بە سەلامەتی گەیشتنە وشکانی.

In Other Versions

Acts 27 in the ANGEFD

Acts 27 in the ANTPNG2D

Acts 27 in the AS21

Acts 27 in the BAGH

Acts 27 in the BBPNG

Acts 27 in the BBT1E

Acts 27 in the BDS

Acts 27 in the BEV

Acts 27 in the BHAD

Acts 27 in the BIB

Acts 27 in the BLPT

Acts 27 in the BNT

Acts 27 in the BNTABOOT

Acts 27 in the BNTLV

Acts 27 in the BOATCB

Acts 27 in the BOATCB2

Acts 27 in the BOBCV

Acts 27 in the BOCNT

Acts 27 in the BOECS

Acts 27 in the BOGWICC

Acts 27 in the BOHCB

Acts 27 in the BOHCV

Acts 27 in the BOHLNT

Acts 27 in the BOHNTLTAL

Acts 27 in the BOICB

Acts 27 in the BOILNTAP

Acts 27 in the BOITCV

Acts 27 in the BOKCV

Acts 27 in the BOKCV2

Acts 27 in the BOKHWOG

Acts 27 in the BOLCB

Acts 27 in the BOLCB2

Acts 27 in the BOMCV

Acts 27 in the BONAV

Acts 27 in the BONCB

Acts 27 in the BONLT

Acts 27 in the BONUT2

Acts 27 in the BOPLNT

Acts 27 in the BOSCB

Acts 27 in the BOSNC

Acts 27 in the BOTLNT

Acts 27 in the BOVCB

Acts 27 in the BOYCB

Acts 27 in the BPBB

Acts 27 in the BPH

Acts 27 in the BSB

Acts 27 in the CCB

Acts 27 in the CUV

Acts 27 in the CUVS

Acts 27 in the DBT

Acts 27 in the DGDNT

Acts 27 in the DHNT

Acts 27 in the DNT

Acts 27 in the ELBE

Acts 27 in the EMTV

Acts 27 in the ESV

Acts 27 in the FBV

Acts 27 in the FEB

Acts 27 in the GGMNT

Acts 27 in the GNT

Acts 27 in the HARY

Acts 27 in the HNT

Acts 27 in the IRVA

Acts 27 in the IRVB

Acts 27 in the IRVG

Acts 27 in the IRVH

Acts 27 in the IRVK

Acts 27 in the IRVM

Acts 27 in the IRVM2

Acts 27 in the IRVO

Acts 27 in the IRVP

Acts 27 in the IRVT

Acts 27 in the IRVT2

Acts 27 in the IRVU

Acts 27 in the ISVN

Acts 27 in the JSNT

Acts 27 in the KAPI

Acts 27 in the KBT1ETNIK

Acts 27 in the KBV

Acts 27 in the KJV

Acts 27 in the KNFD

Acts 27 in the LBA

Acts 27 in the LBLA

Acts 27 in the LNT

Acts 27 in the LSV

Acts 27 in the MAAL

Acts 27 in the MBV

Acts 27 in the MBV2

Acts 27 in the MHNT

Acts 27 in the MKNFD

Acts 27 in the MNG

Acts 27 in the MNT

Acts 27 in the MNT2

Acts 27 in the MRS1T

Acts 27 in the NAA

Acts 27 in the NASB

Acts 27 in the NBLA

Acts 27 in the NBS

Acts 27 in the NBVTP

Acts 27 in the NET2

Acts 27 in the NIV11

Acts 27 in the NNT

Acts 27 in the NNT2

Acts 27 in the NNT3

Acts 27 in the PDDPT

Acts 27 in the PFNT

Acts 27 in the RMNT

Acts 27 in the SBIAS

Acts 27 in the SBIBS

Acts 27 in the SBIBS2

Acts 27 in the SBICS

Acts 27 in the SBIDS

Acts 27 in the SBIGS

Acts 27 in the SBIHS

Acts 27 in the SBIIS

Acts 27 in the SBIIS2

Acts 27 in the SBIIS3

Acts 27 in the SBIKS

Acts 27 in the SBIKS2

Acts 27 in the SBIMS

Acts 27 in the SBIOS

Acts 27 in the SBIPS

Acts 27 in the SBISS

Acts 27 in the SBITS

Acts 27 in the SBITS2

Acts 27 in the SBITS3

Acts 27 in the SBITS4

Acts 27 in the SBIUS

Acts 27 in the SBIVS

Acts 27 in the SBT

Acts 27 in the SBT1E

Acts 27 in the SCHL

Acts 27 in the SNT

Acts 27 in the SUSU

Acts 27 in the SUSU2

Acts 27 in the SYNO

Acts 27 in the TBIAOTANT

Acts 27 in the TBT1E

Acts 27 in the TBT1E2

Acts 27 in the TFTIP

Acts 27 in the TFTU

Acts 27 in the TGNTATF3T

Acts 27 in the THAI

Acts 27 in the TNFD

Acts 27 in the TNT

Acts 27 in the TNTIK

Acts 27 in the TNTIL

Acts 27 in the TNTIN

Acts 27 in the TNTIP

Acts 27 in the TNTIZ

Acts 27 in the TOMA

Acts 27 in the TTENT

Acts 27 in the UBG

Acts 27 in the UGV

Acts 27 in the UGV2

Acts 27 in the UGV3

Acts 27 in the VBL

Acts 27 in the VDCC

Acts 27 in the YALU

Acts 27 in the YAPE

Acts 27 in the YBVTP

Acts 27 in the ZBP