Acts 9 (BOKSSV)

1 شاول هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی عیسای خاوەن شکۆ دەکرد و هەوڵی کوشتنی دەدان. چوو بۆ لای سەرۆکی کاهینان، 2 داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات. 3 کە دەڕۆیشت و لە دیمەشق نزیک بووەوە، لەپڕ ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە لە دەوروبەری بریسکەی دایەوە، 4 کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو، پێی فەرموو: «شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟» 5 شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟»فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. ⌟بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.⌞ 6 بەڵام هەستە، بڕۆ ناو شار، لەوێ پێت دەگوترێ دەبێ چی بکەیت.» 7 ئەو پیاوانەی لە گەشتەکەدا لەگەڵی بوون بە بێدەنگی وەستان، دەنگەکەیان بیست بەڵام کەسیان نەبینی. 8 شاول لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە هیچی نەبینی، بۆیە دەستیان گرت و هێنایانە ناو دیمەشق. 9 سێ ڕۆژ هیچی نەبینی، هەروەها هیچی نەخوارد و هیچی نەخواردەوە. 10 لە دیمەشق قوتابییەک هەبوو ناوی حەنانیا بوو، مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینیندا پێی فەرموو: «حەنانیا!»گوتی: «ئەوەتام گەورەم!» 11 مەسیح پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ ئەو شەقامەی پێی دەگوترێ ڕاست، لە ماڵی یەهوزا پرسیار لە پیاوێکی تەرسۆسی بکە ناوی شاولە، وا نوێژ دەکات. 12 لە بینیندا پیاوێکی بۆ دەرکەوت بە ناوی حەنانیا کە دێتە لای و دەستی لە سەری دادەنێت تاکو بینایی بۆ بگەڕێتەوە.» 13 حەنانیا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، لە زۆر کەس ئەو خراپانەم بیستووەتەوە کە ئەم پیاوە لە ئۆرشەلیم بە گەلە پیرۆزەکەی تۆی کردووە. 14 هەروەها لە کاهینانی باڵاوە دەسەڵاتی پێدراوە و هاتووە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانە بگرێت کە بە ناوی تۆوە دەپاڕێنەوە.» 15 بەڵام مەسیح پێی فەرموو: «بڕۆ! ئەم پیاوە بۆ من ئامێرێکی هەڵبژێردراوە بۆ هەڵگرتنی ناوی من لەبەردەم ناجولەکەکان و پاشایان و نەوەی ئیسرائیل. 16 پیشانی دەدەم دەبێت لەبەر ناوی من چەند ئازار بچێژێت.» 17 حەنانیاش ڕۆیشت و چووە ماڵەکە، دەستی لەسەری دانا و گوتی: «شاولی برام، عیسای خاوەن شکۆ منی ناردووە، ئەوەی لەو ڕێگایەی پێیدا هاتی بۆت دەرکەوت، تاکو دیسان ببینیت و پڕبیت لە ڕۆحی پیرۆز.» 18 دەستبەجێ شتێکی وەک توێکڵ لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە، ئینجا بینی، هەستا و لە ئاو هەڵکێشرا. 19 نانی خوارد، هێزی هاتەوە بەر و چەند ڕۆژێکی لەگەڵ قوتابییەکان لە دیمەشق بەسەر برد. 20 شاول یەکسەر لە کەنیشتەکاندا دەستی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە عیسا کوڕی خودایە. 21 هەموو ئەوانەی گوێیان دەگرت سەرسام ببوون و دەیانگوت: «ئەمە هەمان ئەو کەسە نییە ئەوانەی لەناودەبرد کە لە ئۆرشەلیم بەم ناوەوە دەپاڕانەوە؟ بۆ ئەمەش نەهاتە ئێرە، تاکو بە بەندکراوی بۆ کاهینانی باڵا بیانبات؟» 22 بەڵام شاول توانادارتر دەبوو، جولەکەی دانیشتووی دیمەشقی دەمکوت دەکرد و دەریدەخست کە عیسا مەسیحەکەیە. 23 پاش ماوەیەکی زۆر، جولەکە پیلانیان دانا بیکوژن، 24 بەڵام شاول بە پیلانەکەیانی زانی. ئەوان شەو و ڕۆژ چاودێری دەروازەکانیان دەکرد تاکو بیکوژن. 25 بۆیە قوتابییەکان بە شەو بردیان و لەناو سەبەتەیەکدا لە شوورای شارەکەوە شۆڕیان کردەوە. 26 کاتێک شاول گەیشتە ئۆرشەلیم، هەوڵی دا بچێتە پاڵ قوتابییەکان، بەڵام هەموو لێی ترسان و باوەڕیان نەدەکرد کە بووبێتە قوتابی. 27 بەڵام بەرناباس بردی و هێنایە لای نێردراوان، بۆی گێڕانەوە چۆن لە ڕێگادا عیسای خاوەن شکۆی بینیوە و قسەی لەگەڵ کردووە، هەروەها چۆن لە دیمەشق ئازایانە بە ناوی عیساوە مزگێنیی ڕاگەیاندووە. 28 ئیتر لەگەڵیان لە ئۆرشەلیم دەهات و دەچوو، بە چاونەترسییەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە مزگێنیی ڕادەگەیاند. 29 هەروەها قسە و مشتومڕی لەگەڵ جولەکە یۆنانییەکان دەکرد، ئەوانیش هەوڵیان دا بیکوژن. 30 کاتێک باوەڕداران بەمەیان زانی بردیانە قەیسەرییە و بۆ تەرسۆسیان نارد. 31 کڵێساش لە هەموو یەهودیا و جەلیل و سامیرەدا لە ئارامیدا بوو، بنیاد دەنرا و لە سایەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ و دڵنەوایی ڕۆحی پیرۆزدا لە زیادبووندا بوو. 32 کاتێک کە پەترۆس بە هەموو ناوچەکاندا تێدەپەڕی، بۆ لای گەلی پیرۆزی خودا لە شاری لودە دابەزی. 33 لەوێ پیاوێکی ئیفلیجی بینی کە ناوی ئینیاس بوو، هەشت ساڵ بوو لەناو جێگادا کەوتبوو. 34 پەترۆس پێی گوت: «ئینیاس، عیسای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و جێگاکەت کۆ بکەوە!» دەستبەجێ هەستا. 35 هەموو دانیشتووانی لودە و شارون بینییان، ئیتر بەرەو لای مەسیحی خاوەن شکۆ گەڕانەوە. 36 قوتابییەک لە یافا هەبوو ناوی تابیسا بوو، واتە ئاسک، کە هەمیشە خەریکی کاری چاکە و یارمەتیدانی هەژاران بوو. 37 ئەوە بوو لەو ڕۆژانەدا نەخۆش کەوت و مرد، جا شوشتیان و لە ژوورێکی سەرەوە دایاننا. 38 لودە لە یافاوە نزیک بوو، ئیتر کە قوتابییەکان بیستیان پەترۆس لەوێیە، دوو پیاویان نارد بۆ لای و تکایان لێکرد و گوتیان: «لە هاتن بۆ لامان دوامەکەوە.» 39 پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو. 40 پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت. 41 ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە. 42 ئەم هەواڵە بە هەموو یافادا بڵاو بووەوە و زۆر کەس باوەڕیان بە مەسیح هێنا. 43 پەترۆس چەندین ڕۆژ لە یافا لەلای پێستەخۆشکەرێک مایەوە کە ناوی شیمۆن بوو.

In Other Versions

Acts 9 in the ANGEFD

Acts 9 in the ANTPNG2D

Acts 9 in the AS21

Acts 9 in the BAGH

Acts 9 in the BBPNG

Acts 9 in the BBT1E

Acts 9 in the BDS

Acts 9 in the BEV

Acts 9 in the BHAD

Acts 9 in the BIB

Acts 9 in the BLPT

Acts 9 in the BNT

Acts 9 in the BNTABOOT

Acts 9 in the BNTLV

Acts 9 in the BOATCB

Acts 9 in the BOATCB2

Acts 9 in the BOBCV

Acts 9 in the BOCNT

Acts 9 in the BOECS

Acts 9 in the BOGWICC

Acts 9 in the BOHCB

Acts 9 in the BOHCV

Acts 9 in the BOHLNT

Acts 9 in the BOHNTLTAL

Acts 9 in the BOICB

Acts 9 in the BOILNTAP

Acts 9 in the BOITCV

Acts 9 in the BOKCV

Acts 9 in the BOKCV2

Acts 9 in the BOKHWOG

Acts 9 in the BOLCB

Acts 9 in the BOLCB2

Acts 9 in the BOMCV

Acts 9 in the BONAV

Acts 9 in the BONCB

Acts 9 in the BONLT

Acts 9 in the BONUT2

Acts 9 in the BOPLNT

Acts 9 in the BOSCB

Acts 9 in the BOSNC

Acts 9 in the BOTLNT

Acts 9 in the BOVCB

Acts 9 in the BOYCB

Acts 9 in the BPBB

Acts 9 in the BPH

Acts 9 in the BSB

Acts 9 in the CCB

Acts 9 in the CUV

Acts 9 in the CUVS

Acts 9 in the DBT

Acts 9 in the DGDNT

Acts 9 in the DHNT

Acts 9 in the DNT

Acts 9 in the ELBE

Acts 9 in the EMTV

Acts 9 in the ESV

Acts 9 in the FBV

Acts 9 in the FEB

Acts 9 in the GGMNT

Acts 9 in the GNT

Acts 9 in the HARY

Acts 9 in the HNT

Acts 9 in the IRVA

Acts 9 in the IRVB

Acts 9 in the IRVG

Acts 9 in the IRVH

Acts 9 in the IRVK

Acts 9 in the IRVM

Acts 9 in the IRVM2

Acts 9 in the IRVO

Acts 9 in the IRVP

Acts 9 in the IRVT

Acts 9 in the IRVT2

Acts 9 in the IRVU

Acts 9 in the ISVN

Acts 9 in the JSNT

Acts 9 in the KAPI

Acts 9 in the KBT1ETNIK

Acts 9 in the KBV

Acts 9 in the KJV

Acts 9 in the KNFD

Acts 9 in the LBA

Acts 9 in the LBLA

Acts 9 in the LNT

Acts 9 in the LSV

Acts 9 in the MAAL

Acts 9 in the MBV

Acts 9 in the MBV2

Acts 9 in the MHNT

Acts 9 in the MKNFD

Acts 9 in the MNG

Acts 9 in the MNT

Acts 9 in the MNT2

Acts 9 in the MRS1T

Acts 9 in the NAA

Acts 9 in the NASB

Acts 9 in the NBLA

Acts 9 in the NBS

Acts 9 in the NBVTP

Acts 9 in the NET2

Acts 9 in the NIV11

Acts 9 in the NNT

Acts 9 in the NNT2

Acts 9 in the NNT3

Acts 9 in the PDDPT

Acts 9 in the PFNT

Acts 9 in the RMNT

Acts 9 in the SBIAS

Acts 9 in the SBIBS

Acts 9 in the SBIBS2

Acts 9 in the SBICS

Acts 9 in the SBIDS

Acts 9 in the SBIGS

Acts 9 in the SBIHS

Acts 9 in the SBIIS

Acts 9 in the SBIIS2

Acts 9 in the SBIIS3

Acts 9 in the SBIKS

Acts 9 in the SBIKS2

Acts 9 in the SBIMS

Acts 9 in the SBIOS

Acts 9 in the SBIPS

Acts 9 in the SBISS

Acts 9 in the SBITS

Acts 9 in the SBITS2

Acts 9 in the SBITS3

Acts 9 in the SBITS4

Acts 9 in the SBIUS

Acts 9 in the SBIVS

Acts 9 in the SBT

Acts 9 in the SBT1E

Acts 9 in the SCHL

Acts 9 in the SNT

Acts 9 in the SUSU

Acts 9 in the SUSU2

Acts 9 in the SYNO

Acts 9 in the TBIAOTANT

Acts 9 in the TBT1E

Acts 9 in the TBT1E2

Acts 9 in the TFTIP

Acts 9 in the TFTU

Acts 9 in the TGNTATF3T

Acts 9 in the THAI

Acts 9 in the TNFD

Acts 9 in the TNT

Acts 9 in the TNTIK

Acts 9 in the TNTIL

Acts 9 in the TNTIN

Acts 9 in the TNTIP

Acts 9 in the TNTIZ

Acts 9 in the TOMA

Acts 9 in the TTENT

Acts 9 in the UBG

Acts 9 in the UGV

Acts 9 in the UGV2

Acts 9 in the UGV3

Acts 9 in the VBL

Acts 9 in the VDCC

Acts 9 in the YALU

Acts 9 in the YAPE

Acts 9 in the YBVTP

Acts 9 in the ZBP