Esther 8 (BOKSSV)

1 لەو ڕۆژە ئەحەشوێرۆشی پاشا سامانی هامانی دوژمنی جولەکەکانی دایە ئەستێری شاژن. مۆردەخای هاتە بەردەم پاشا، چونکە ئەستێر پێی گوتبوو کە خزمی ئەوە. 2 هەروەها پاشا ئەنگوستیلەکەی لە دەستی خۆی داکەند کە لە هامانی سەندبووەوە و دایە مۆردەخای. ئەستێریش مۆردەخای کردە بریکاری سامانەکەی هامان. 3 ئەستێر جارێکی دیکە لەگەڵ پاشا قسەی کرد. خۆی خستە بەر پێیەکانی و گریا و لێی پاڕایەوە بۆ ئەوەی پیلانەکەی هامانی ئەگاگی هەڵبوەشێنێتەوە کە لە دژی جولەکەکان دایڕشتبوو. 4 ئینجا پاشا داردەستە زێڕینەکەی بۆ ئەستێر درێژکرد، ئەستێر هەستا و لەبەردەم پاشا ڕاوەستا. 5 گوتی: «ئەی پاشا، ئەگەر تۆ ڕازی بیت، ئەگەر منت بە دڵە و دەبینیت کە داواکارییەکەم ڕەوایە، ئەگەر من لەلای تۆ پەسەندم، تکایە داوای نووسینی فەرمانێک بکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پیلانەی هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دایڕشتبوو. ئەو نامەی نووسیبوو بۆ ئەوەی جولەکەکان لە هەموو هەرێمەکانی پاشا لەناوببردرێن. 6 ئەوسا چۆن دەتوانم تەماشای ئەو کارەساتە بکەم کە تووشی نەتەوەکەم دەبێت؟ چۆن دەتوانم تەماشای لەناوچوونی ڕەگەزەکەم بکەم؟» 7 ئەحەشوێرۆش پاشا وەڵامی شاژنە ئەستێر و مۆردەخای جولەکەی دایەوە: «لەبەر ئەوەی هامان دەستدرێژی کردە سەر جولەکە، سامانەکەی ئەوم دایە ئەستێر، لە داریان دا. 8 ئێوەش ئەوەی پێتان باشە بە ناوی پاشاوە بۆ جولەکەکانی بنووسن، بە ئەنگوستیلەکەی پاشا مۆری بکەن، چونکە ئەو نووسینەی بە ناوی پاشاوە دەنووسرێت و بە ئەنگوستیلەکەی مۆر بکرێت هەڵناوەشێنرێتەوە.» 9 لەو کاتە، لە بیست و سێی سێ، واتە مانگی سیڤان، خامەی نهێنییەکانی پاشا بانگ کران. هەموو ئەو شتانەی کە مۆردەخای فەرمانی پێ کردن بۆ جولەکە و میر و پارێزگار و سەرکردەکانی هەرێمەکان نووسییان، سەد و بیست و حەوت هەرێم بوون، لە هیندستانەوە هەتا کوش، بۆ هەر هەرێمێک بە زمان و ڕێنووسی خۆی، بۆ جولەکەکانیش بە زمان و ڕێنووسی خۆیان. 10 مۆردەخای ئەو نامانەی بە ناوی ئەحەشوێرۆش پاشاوە نووسی و بە ئەنگوستیلەکەی پاشا مۆری کردن، بە پەیامبەرەکاندا ناردی، کە سواری ئەسپە تیژڕەوە ڕەسەنەکانی پاشا ببوون. 11 ئەو فەرمانەی پاشا مافی ئەوەی بە جولەکەکانی هەموو شارێک دابوو کۆببنەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن و هەر هێزێکی چەکدار لە هەر نەتەوە و هەرێمێک بێت هێرشیان بکاتە سەر لەناوی ببەن، بیانکوژن و قڕیان بکەن، بە ژن و منداڵەکانیشیانەوە، ئەوەی هەشیانە تاڵانی بکەن. 12 ئەو ڕۆژە لەناو هەموو هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆشی پاشا دیاریکراوە، لە سێزدەی دوازدە، واتە لە مانگی ئادار. 13 وێنەیەک لەو فەرمانە کە وەک یاسا دەرکرابوو لەنێو هەموو هەرێم و گەلەکان بڵاو کرایەوە، بۆ ئەوەی جولەکەکان ئامادە بن بۆ ئەو ڕۆژە تاکو تۆڵە لە دوژمنەکانیان بستێننەوە. 14 پەیامبەرەکان هەروەک پاشا فەرمانی پێ کردبوون، بە سواری ئەسپی شاهانە بە پەلە و خێرا ڕۆیشتن. هەروەها فەرمانەکە لە قەڵای شوشیش دەرچوو. 15 ئینجا مۆردەخای بە بەرگی شاهانەی مۆر و سپییەوە لەبەردەم پاشا هاتە دەرەوە، تاجێکی گەورەی زێڕین لەسەر ناوچەوانی بوو، کەوایەکی ئەرخەوانی لە کشمیر دروستکراویشی لەسەر شان بوو. شادی و خۆشی شاری شوشی گرتەوە. 16 ڕووناکی بۆ جولەکەکان درەوشایەوە، پڕبوون لە خۆشی و شادی و هەستکردن بە ڕێز. 17 جا لە هەر هەرێم و شارێک کە فەرمانەکەی پاشا و یاساکەیان پێ دەگەیشت، دەبووە شادی و خۆشی بۆ جولەکەکان، خوانیان دەڕازاندەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا. زۆریش لە نەتەوەکانی دیکە بوونە جولەکە، چونکە زۆر لە جولەکە دەترسان.

In Other Versions

Esther 8 in the ANGEFD

Esther 8 in the ANTPNG2D

Esther 8 in the AS21

Esther 8 in the BAGH

Esther 8 in the BBPNG

Esther 8 in the BBT1E

Esther 8 in the BDS

Esther 8 in the BEV

Esther 8 in the BHAD

Esther 8 in the BIB

Esther 8 in the BLPT

Esther 8 in the BNT

Esther 8 in the BNTABOOT

Esther 8 in the BNTLV

Esther 8 in the BOATCB

Esther 8 in the BOATCB2

Esther 8 in the BOBCV

Esther 8 in the BOCNT

Esther 8 in the BOECS

Esther 8 in the BOGWICC

Esther 8 in the BOHCB

Esther 8 in the BOHCV

Esther 8 in the BOHLNT

Esther 8 in the BOHNTLTAL

Esther 8 in the BOICB

Esther 8 in the BOILNTAP

Esther 8 in the BOITCV

Esther 8 in the BOKCV

Esther 8 in the BOKCV2

Esther 8 in the BOKHWOG

Esther 8 in the BOLCB

Esther 8 in the BOLCB2

Esther 8 in the BOMCV

Esther 8 in the BONAV

Esther 8 in the BONCB

Esther 8 in the BONLT

Esther 8 in the BONUT2

Esther 8 in the BOPLNT

Esther 8 in the BOSCB

Esther 8 in the BOSNC

Esther 8 in the BOTLNT

Esther 8 in the BOVCB

Esther 8 in the BOYCB

Esther 8 in the BPBB

Esther 8 in the BPH

Esther 8 in the BSB

Esther 8 in the CCB

Esther 8 in the CUV

Esther 8 in the CUVS

Esther 8 in the DBT

Esther 8 in the DGDNT

Esther 8 in the DHNT

Esther 8 in the DNT

Esther 8 in the ELBE

Esther 8 in the EMTV

Esther 8 in the ESV

Esther 8 in the FBV

Esther 8 in the FEB

Esther 8 in the GGMNT

Esther 8 in the GNT

Esther 8 in the HARY

Esther 8 in the HNT

Esther 8 in the IRVA

Esther 8 in the IRVB

Esther 8 in the IRVG

Esther 8 in the IRVH

Esther 8 in the IRVK

Esther 8 in the IRVM

Esther 8 in the IRVM2

Esther 8 in the IRVO

Esther 8 in the IRVP

Esther 8 in the IRVT

Esther 8 in the IRVT2

Esther 8 in the IRVU

Esther 8 in the ISVN

Esther 8 in the JSNT

Esther 8 in the KAPI

Esther 8 in the KBT1ETNIK

Esther 8 in the KBV

Esther 8 in the KJV

Esther 8 in the KNFD

Esther 8 in the LBA

Esther 8 in the LBLA

Esther 8 in the LNT

Esther 8 in the LSV

Esther 8 in the MAAL

Esther 8 in the MBV

Esther 8 in the MBV2

Esther 8 in the MHNT

Esther 8 in the MKNFD

Esther 8 in the MNG

Esther 8 in the MNT

Esther 8 in the MNT2

Esther 8 in the MRS1T

Esther 8 in the NAA

Esther 8 in the NASB

Esther 8 in the NBLA

Esther 8 in the NBS

Esther 8 in the NBVTP

Esther 8 in the NET2

Esther 8 in the NIV11

Esther 8 in the NNT

Esther 8 in the NNT2

Esther 8 in the NNT3

Esther 8 in the PDDPT

Esther 8 in the PFNT

Esther 8 in the RMNT

Esther 8 in the SBIAS

Esther 8 in the SBIBS

Esther 8 in the SBIBS2

Esther 8 in the SBICS

Esther 8 in the SBIDS

Esther 8 in the SBIGS

Esther 8 in the SBIHS

Esther 8 in the SBIIS

Esther 8 in the SBIIS2

Esther 8 in the SBIIS3

Esther 8 in the SBIKS

Esther 8 in the SBIKS2

Esther 8 in the SBIMS

Esther 8 in the SBIOS

Esther 8 in the SBIPS

Esther 8 in the SBISS

Esther 8 in the SBITS

Esther 8 in the SBITS2

Esther 8 in the SBITS3

Esther 8 in the SBITS4

Esther 8 in the SBIUS

Esther 8 in the SBIVS

Esther 8 in the SBT

Esther 8 in the SBT1E

Esther 8 in the SCHL

Esther 8 in the SNT

Esther 8 in the SUSU

Esther 8 in the SUSU2

Esther 8 in the SYNO

Esther 8 in the TBIAOTANT

Esther 8 in the TBT1E

Esther 8 in the TBT1E2

Esther 8 in the TFTIP

Esther 8 in the TFTU

Esther 8 in the TGNTATF3T

Esther 8 in the THAI

Esther 8 in the TNFD

Esther 8 in the TNT

Esther 8 in the TNTIK

Esther 8 in the TNTIL

Esther 8 in the TNTIN

Esther 8 in the TNTIP

Esther 8 in the TNTIZ

Esther 8 in the TOMA

Esther 8 in the TTENT

Esther 8 in the UBG

Esther 8 in the UGV

Esther 8 in the UGV2

Esther 8 in the UGV3

Esther 8 in the VBL

Esther 8 in the VDCC

Esther 8 in the YALU

Esther 8 in the YAPE

Esther 8 in the YBVTP

Esther 8 in the ZBP