Exodus 2 (BOKSSV)

1 پیاوێک لە بنەماڵەی لێڤی کچێکی لێڤی هێنا. 2 ژنەکە سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو، کە بینی منداڵەکە جوانە، سێ مانگ شاردییەوە. 3 بەڵام کاتێک نەیتوانی لەوە زیاتر بیشارێتەوە، سەبەتەیەکی لە زەل دروستکراوی هێنا و بە قیر و زفت سواخی دا و کوڕەکەی لەناو دانا، ئینجا لە کەناری نیل لەناو قامیشەڵان داینا. 4 خوشکی منداڵەکەش لە دوورەوە وەستا بۆ ئەوەی بزانێت چی لێدێت. 5 کچی فیرعەونیش کە بۆ خۆشوشتن هاتە خوارەوە بۆ سەر ڕووباری نیل و کەنیزەکانیشی لەسەر کەناری نیل هاتوچۆیان دەکرد، سەبەتەکەی لەناو قامیشەڵانەکە بینی و کچە خزمەتکارەکەی نارد تاکو بیهێنێت. 6 ئەویش کردییەوە و تەماشای منداڵەکەی کرد، بینی کوڕێکە و دەگریێ، بەزەیی پێدا هاتەوە و گوتی: «ئەمە یەکێکە لە منداڵی عیبرانییەکان.» 7 خوشکی منداڵەکەش لە کچی فیرعەونی پرسی: «ئایا بچم ژنێکی شیردەری عیبرانیت بۆ بانگ بکەم بۆ ئەوەی شیر بە منداڵەکە بدات؟» 8 کچی فیرعەونیش وەڵامی دایەوە: «بڕۆ.» کچە عازەبەکەش چوو دایکی منداڵەکەی بانگکرد. 9 کچی فیرعەونیش پێی گوت: «ئەم منداڵە ببە و شیری بدە بۆم، منیش کرێیەکەت دەدەمێ.» ژنەش منداڵەکەی برد و شیری دایێ. 10 کاتێک منداڵەکە گەورە بوو، بۆ کچی فیرعەونی هێنایەوە، ئیتر بوو بە کوڕی ئەو و ناوی لێنا «موسا» و گوتی: «لەبەر ئەوەی لەناو ئاو هەڵمگرتووەتەوە.» 11 کاتێک موسا گەورە بوو، ڕۆژێکیان چووە دەرەوە بۆ لای براکانی و سەیری بارگرانییەکانی کرد و بینی پیاوێکی میسری لە پیاوێکی عیبرانیی برای دەدات. 12 ئەویش تەماشای ئەم لا و ئەو لای کرد و بینی کەسی لێ نییە، ئیتر میسرییەکەی کوشت و لەناو لم شاردییەوە. 13 بۆ ڕۆژی دووەم چووە دەرەوە و بینی دوو پیاوی عیبرانی شەڕ دەکەن. لە خەتابارەکەی پرسی: «بۆچی لە هاوەڵەکەت دەدەیت؟» 14 ئەویش گوتی: «کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک میسرییەکەت کوشت؟» جا موسا ترسا و گوتی: «بێگومان ئەم کارە زانراوە!» 15 کاتێک فیرعەون گوێی لەمە بوو، هەوڵی دا موسا بکوژێت، بەڵام موسا لە دەست فیرعەون هەڵات و لە خاکی میدیان جێگیر بوو، لەلای بیرێک دانیشت. 16 کاهینی میدیانیش حەوت کچی هەبوو، هاتن و ئاویان هەڵکێشا، ئاخوڕەکانیان پڕکرد بۆ ئاودانی مەڕەکانی باوکیان. 17 لەو کاتەدا شوان هاتن و دەریانکردن، بەڵام موسا هەستا و فریایان کەوت و مەڕەکانی ئاودان. 18 کچەکانیش هاتنە لای ڕەعوئێلی باوکیان، ئەویش لێی پرسین: «بۆچی ئەمڕۆ زوو هاتنەوە؟» 19 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی میسری فریامان کەوت لە دەست شوانەکان، هەروەها ئاوی بۆ کێشاین و مەڕەکانیشی ئاو دا.» 20 ئەویش بە کچەکانی گوت: «ئەی لەکوێیە؟ بۆ پیاوەکەتان بەجێهێشت؟ بانگهێشتی بکەن با نان بخوات.» 21 موسا ڕازی بوو لەگەڵ ئەو پیاوە بمێنێتەوە. ئەویش چیپۆرەی کچی دایە موسا. 22 چیپۆرەش کوڕێکی بوو، موساش ناوی لێنا گێرشۆم، چونکە گوتی: «نامۆ بووم لە خاکی بێگانە.» 23 ئەوە بوو لەو ماوە درێژە، پاشای میسر مرد. نەوەی ئیسرائیلیش ئاهیان هەڵکێشا لە دەست کۆیلایەتی و هاواریان کرد بۆ یارمەتی، گریانەکەیان بەهۆی کۆیلایەتییەوە بۆ خودا بەرزبووەوە. 24 خوداش گوێی لە ناڵەیان بوو و پەیمانەکەی خۆی لەیاد بوو لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب. 25 ئیتر خودا ڕوانییە نەوەی ئیسرائیل و بایەخی پێدان.

In Other Versions

Exodus 2 in the ANGEFD

Exodus 2 in the ANTPNG2D

Exodus 2 in the AS21

Exodus 2 in the BAGH

Exodus 2 in the BBPNG

Exodus 2 in the BBT1E

Exodus 2 in the BDS

Exodus 2 in the BEV

Exodus 2 in the BHAD

Exodus 2 in the BIB

Exodus 2 in the BLPT

Exodus 2 in the BNT

Exodus 2 in the BNTABOOT

Exodus 2 in the BNTLV

Exodus 2 in the BOATCB

Exodus 2 in the BOATCB2

Exodus 2 in the BOBCV

Exodus 2 in the BOCNT

Exodus 2 in the BOECS

Exodus 2 in the BOGWICC

Exodus 2 in the BOHCB

Exodus 2 in the BOHCV

Exodus 2 in the BOHLNT

Exodus 2 in the BOHNTLTAL

Exodus 2 in the BOICB

Exodus 2 in the BOILNTAP

Exodus 2 in the BOITCV

Exodus 2 in the BOKCV

Exodus 2 in the BOKCV2

Exodus 2 in the BOKHWOG

Exodus 2 in the BOLCB

Exodus 2 in the BOLCB2

Exodus 2 in the BOMCV

Exodus 2 in the BONAV

Exodus 2 in the BONCB

Exodus 2 in the BONLT

Exodus 2 in the BONUT2

Exodus 2 in the BOPLNT

Exodus 2 in the BOSCB

Exodus 2 in the BOSNC

Exodus 2 in the BOTLNT

Exodus 2 in the BOVCB

Exodus 2 in the BOYCB

Exodus 2 in the BPBB

Exodus 2 in the BPH

Exodus 2 in the BSB

Exodus 2 in the CCB

Exodus 2 in the CUV

Exodus 2 in the CUVS

Exodus 2 in the DBT

Exodus 2 in the DGDNT

Exodus 2 in the DHNT

Exodus 2 in the DNT

Exodus 2 in the ELBE

Exodus 2 in the EMTV

Exodus 2 in the ESV

Exodus 2 in the FBV

Exodus 2 in the FEB

Exodus 2 in the GGMNT

Exodus 2 in the GNT

Exodus 2 in the HARY

Exodus 2 in the HNT

Exodus 2 in the IRVA

Exodus 2 in the IRVB

Exodus 2 in the IRVG

Exodus 2 in the IRVH

Exodus 2 in the IRVK

Exodus 2 in the IRVM

Exodus 2 in the IRVM2

Exodus 2 in the IRVO

Exodus 2 in the IRVP

Exodus 2 in the IRVT

Exodus 2 in the IRVT2

Exodus 2 in the IRVU

Exodus 2 in the ISVN

Exodus 2 in the JSNT

Exodus 2 in the KAPI

Exodus 2 in the KBT1ETNIK

Exodus 2 in the KBV

Exodus 2 in the KJV

Exodus 2 in the KNFD

Exodus 2 in the LBA

Exodus 2 in the LBLA

Exodus 2 in the LNT

Exodus 2 in the LSV

Exodus 2 in the MAAL

Exodus 2 in the MBV

Exodus 2 in the MBV2

Exodus 2 in the MHNT

Exodus 2 in the MKNFD

Exodus 2 in the MNG

Exodus 2 in the MNT

Exodus 2 in the MNT2

Exodus 2 in the MRS1T

Exodus 2 in the NAA

Exodus 2 in the NASB

Exodus 2 in the NBLA

Exodus 2 in the NBS

Exodus 2 in the NBVTP

Exodus 2 in the NET2

Exodus 2 in the NIV11

Exodus 2 in the NNT

Exodus 2 in the NNT2

Exodus 2 in the NNT3

Exodus 2 in the PDDPT

Exodus 2 in the PFNT

Exodus 2 in the RMNT

Exodus 2 in the SBIAS

Exodus 2 in the SBIBS

Exodus 2 in the SBIBS2

Exodus 2 in the SBICS

Exodus 2 in the SBIDS

Exodus 2 in the SBIGS

Exodus 2 in the SBIHS

Exodus 2 in the SBIIS

Exodus 2 in the SBIIS2

Exodus 2 in the SBIIS3

Exodus 2 in the SBIKS

Exodus 2 in the SBIKS2

Exodus 2 in the SBIMS

Exodus 2 in the SBIOS

Exodus 2 in the SBIPS

Exodus 2 in the SBISS

Exodus 2 in the SBITS

Exodus 2 in the SBITS2

Exodus 2 in the SBITS3

Exodus 2 in the SBITS4

Exodus 2 in the SBIUS

Exodus 2 in the SBIVS

Exodus 2 in the SBT

Exodus 2 in the SBT1E

Exodus 2 in the SCHL

Exodus 2 in the SNT

Exodus 2 in the SUSU

Exodus 2 in the SUSU2

Exodus 2 in the SYNO

Exodus 2 in the TBIAOTANT

Exodus 2 in the TBT1E

Exodus 2 in the TBT1E2

Exodus 2 in the TFTIP

Exodus 2 in the TFTU

Exodus 2 in the TGNTATF3T

Exodus 2 in the THAI

Exodus 2 in the TNFD

Exodus 2 in the TNT

Exodus 2 in the TNTIK

Exodus 2 in the TNTIL

Exodus 2 in the TNTIN

Exodus 2 in the TNTIP

Exodus 2 in the TNTIZ

Exodus 2 in the TOMA

Exodus 2 in the TTENT

Exodus 2 in the UBG

Exodus 2 in the UGV

Exodus 2 in the UGV2

Exodus 2 in the UGV3

Exodus 2 in the VBL

Exodus 2 in the VDCC

Exodus 2 in the YALU

Exodus 2 in the YAPE

Exodus 2 in the YBVTP

Exodus 2 in the ZBP