Exodus 28 (BOKSSV)

1 «تۆش لەنێو نەوەی ئیسرائیل هارونی برات لە خۆت نزیک بکەوە، لەگەڵ ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار، کوڕانی هارون، بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 2 جلوبەرگی پیرۆزیش بۆ هارونی برات دروستبکە بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن. 3 تۆش لەگەڵ بەهرەمەندەکان قسە بکە، ئەوانەی پڕمکردوون لە ڕۆحی دانایی، بۆ ئەوەی جلوبەرگەکەی هارون دروستبکەن بۆ تەرخانکردنی هەتا کاهینیێتیم بۆ بکات. 4 ئەمانەش ئەو جلوبەرگەن کە دروستی دەکەن، بەرسینە و ئێفۆد و کەوا و کراسی دامێن درێژی چنراو و مێزەر و کەمەربەند. ئینجا جلوبەرگی پیرۆز بۆ هارونی برات و کوڕەکانی دروستبکەن، هەتا کاهینیێتیم بۆ بکەن. 5 ئەوانیش زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک وەردەگرن. 6 «ئێفۆدەکەش لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بە جۆڵایەکی شارەزا دروستبکەن. 7 دوو شانیشی هەبێت بە هەردوو لایەوە پێوەی بەسترابن. 8 پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، دەبێت لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بێت، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بێت. 9 «دوو بەردی عاشقبەندیش بهێنە و ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلیان لەسەر هەڵبکەنە. 10 ناوی شەشیان لەسەر بەردێک و ناوی شەشەکەی ماوەتەوە لەسەر بەردی دووەم هەڵبکەنە بەگوێرەی لەدایکبوونیان. 11 ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل لەسەر هەردوو بەردەکە هەڵبکەنە، وەک چۆن نەقاڕێک مۆر هەڵدەکەنێت. ئینجا بە چوارچێوەی زێڕینی دەوردراو بیانچەسپێنە. 12 دوو بەردەکەش بخەرە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل. هارون لەبەردەم یەزدان وەک یادەوەری ناوەکانیان لەسەر هەردوو شانی هەڵدەگرێت. 13 چوارچێوەی زێڕینیش دروستبکە و 14 دوو زنجیری هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد، وەک گوریس، لەسەر چوارچێوەکان دابنێ. 15 «هەروەها بەرسینەی دادوەری دروستبکە، وەک ئێفۆدەکە بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو. 16 بەرسینەکەش چوارگۆشە و دووبەر بێت، درێژییەکەی بستێک و پانییەکەی بستێک. 17 بە چوار ڕیز بەرد بیڕازێنەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛ 18 ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛ 19 ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛ 20 ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. لە ڕازانەوەیاندا بە زێڕ دەور بدرێن. 21 بەردەکانیش دوازدە بن وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بۆی دەبێت بۆ دوازدە هۆز. 22 «بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد دروستبکە، وەک گوریس. 23 لەسەر بەرسینەکەش دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە، دوو ئەڵقەکە لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دابنێ. 24 دوو زنجیرە زێڕینەکەش بخە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە. 25 هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەش بخە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەی دابنێ بۆ پێشەوەی. 26 دوو ئەڵقەی زێڕینیش دروستبکە و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دایانبنێ، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە. 27 هەروەها دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایانبنێ، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە. 28 بەرسینەکەش بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بە داوێک دەبەسترێت لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت، تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە. 29 «ئیتر هارون ناوی نەوەکانی ئیسرائیل لە بەرسینەکەی دادوەری لەسەر دڵی خۆی هەڵدەگرێت کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکە وەک یادکردنەوە بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان. 30 هەروەها لەسەر بەرسینەکەی دادوەری ئوریم و تومیم دابنێ و لەسەر دڵی هارون دەبن کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ بەردەم یەزدان، هارونی دادوەری نەوەی ئیسرائیل بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان لەسەر دڵی هەڵیدەگرێت. 31 «کەوای ئێفۆدەکەش هەمووی لە ڕیسی مۆر دروستبکە. 32 کونی سەریشی لەناوەڕاستی دەبێت و لێواریش دەبێت بۆ کونەکەی بەدەوریدا بە دەستکردی جۆڵا، وەک کونی سپەر یەخەی هەبێت بۆ ئەوەی نەدڕێت. 33 لەسەر دامێنی کەواکە گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ دروستبکە، لەگەڵ زەنگوڵەی زێڕین لەنێوانیان. 34 لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەکی زێڕ لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بێت. 35 دەبێت هارون بۆ خزمەتکردن لەبەری بکات بۆ ئەوەی کاتێک دەچێتە ژوورەوەی شوێنە پیرۆزەکە بۆ لای یەزدان و کاتێک دێتە دەرەوە دەنگی زەنگوڵەکان ببیسترێت، نەوەک بمرێت. 36 «پلێتێکیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکە و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبکەنە،”پیرۆزی بۆ یەزدان“. 37 بیخە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە بێت، لەلای پێشەوەی مێزەرەکە بێت. 38 لەسەر ناوچەوانی هارون بێت، بەم شێوەیە هارون ئۆباڵی هەر گوناهێکی نەوەی ئیسرائیل هەڵدەگرێت کە پەیوەندی هەبێت بەو قوربانییانەی بۆ یەزدانیان تەرخان کردووە، بەردەوامیش لەسەر ناوچەوانی دەبێت بۆ ئەوەی قوربانییەکان لەبەردەم یەزدان پەسەند بن. 39 «کراسە دامێن درێژە چنراوەکەش لە کەتانی ناسک بێت و مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک دروستبکە. کەمەربەندەکەش بە دەستکردی جۆڵایەک بچنە. 40 بۆ کوڕانی هارونیش کراسی دامێن درێژ دروستبکە، هەروەها کەمەربەند و سەرپێچیان بۆ دروستبکە، بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن. 41 دوای ئەوەی ئەو جلوبەرگانەت لەبەر هارونی برات و کوڕەکانی کرد، دەستنیشانیان بکە و ئەرکیان پێ بسپێرە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی خزمەتی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 42 «هەروەها دەرپێی کەتانیان بۆ دروستبکە بۆ پۆشینی ڕووتییان، لە ناوقەدەوە هەتا هەردوو ڕان بێت. 43 هارون و کوڕەکانی لەبەری بکەن لە هاتنە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن، یان لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگا بۆ خزمەتکردن لە شوێنی پیرۆز، نەوەک تاوان هەڵبگرن و بمرن.«ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ هارون و بۆ نەوەکەی دوای خۆی.

In Other Versions

Exodus 28 in the ANGEFD

Exodus 28 in the ANTPNG2D

Exodus 28 in the AS21

Exodus 28 in the BAGH

Exodus 28 in the BBPNG

Exodus 28 in the BBT1E

Exodus 28 in the BDS

Exodus 28 in the BEV

Exodus 28 in the BHAD

Exodus 28 in the BIB

Exodus 28 in the BLPT

Exodus 28 in the BNT

Exodus 28 in the BNTABOOT

Exodus 28 in the BNTLV

Exodus 28 in the BOATCB

Exodus 28 in the BOATCB2

Exodus 28 in the BOBCV

Exodus 28 in the BOCNT

Exodus 28 in the BOECS

Exodus 28 in the BOGWICC

Exodus 28 in the BOHCB

Exodus 28 in the BOHCV

Exodus 28 in the BOHLNT

Exodus 28 in the BOHNTLTAL

Exodus 28 in the BOICB

Exodus 28 in the BOILNTAP

Exodus 28 in the BOITCV

Exodus 28 in the BOKCV

Exodus 28 in the BOKCV2

Exodus 28 in the BOKHWOG

Exodus 28 in the BOLCB

Exodus 28 in the BOLCB2

Exodus 28 in the BOMCV

Exodus 28 in the BONAV

Exodus 28 in the BONCB

Exodus 28 in the BONLT

Exodus 28 in the BONUT2

Exodus 28 in the BOPLNT

Exodus 28 in the BOSCB

Exodus 28 in the BOSNC

Exodus 28 in the BOTLNT

Exodus 28 in the BOVCB

Exodus 28 in the BOYCB

Exodus 28 in the BPBB

Exodus 28 in the BPH

Exodus 28 in the BSB

Exodus 28 in the CCB

Exodus 28 in the CUV

Exodus 28 in the CUVS

Exodus 28 in the DBT

Exodus 28 in the DGDNT

Exodus 28 in the DHNT

Exodus 28 in the DNT

Exodus 28 in the ELBE

Exodus 28 in the EMTV

Exodus 28 in the ESV

Exodus 28 in the FBV

Exodus 28 in the FEB

Exodus 28 in the GGMNT

Exodus 28 in the GNT

Exodus 28 in the HARY

Exodus 28 in the HNT

Exodus 28 in the IRVA

Exodus 28 in the IRVB

Exodus 28 in the IRVG

Exodus 28 in the IRVH

Exodus 28 in the IRVK

Exodus 28 in the IRVM

Exodus 28 in the IRVM2

Exodus 28 in the IRVO

Exodus 28 in the IRVP

Exodus 28 in the IRVT

Exodus 28 in the IRVT2

Exodus 28 in the IRVU

Exodus 28 in the ISVN

Exodus 28 in the JSNT

Exodus 28 in the KAPI

Exodus 28 in the KBT1ETNIK

Exodus 28 in the KBV

Exodus 28 in the KJV

Exodus 28 in the KNFD

Exodus 28 in the LBA

Exodus 28 in the LBLA

Exodus 28 in the LNT

Exodus 28 in the LSV

Exodus 28 in the MAAL

Exodus 28 in the MBV

Exodus 28 in the MBV2

Exodus 28 in the MHNT

Exodus 28 in the MKNFD

Exodus 28 in the MNG

Exodus 28 in the MNT

Exodus 28 in the MNT2

Exodus 28 in the MRS1T

Exodus 28 in the NAA

Exodus 28 in the NASB

Exodus 28 in the NBLA

Exodus 28 in the NBS

Exodus 28 in the NBVTP

Exodus 28 in the NET2

Exodus 28 in the NIV11

Exodus 28 in the NNT

Exodus 28 in the NNT2

Exodus 28 in the NNT3

Exodus 28 in the PDDPT

Exodus 28 in the PFNT

Exodus 28 in the RMNT

Exodus 28 in the SBIAS

Exodus 28 in the SBIBS

Exodus 28 in the SBIBS2

Exodus 28 in the SBICS

Exodus 28 in the SBIDS

Exodus 28 in the SBIGS

Exodus 28 in the SBIHS

Exodus 28 in the SBIIS

Exodus 28 in the SBIIS2

Exodus 28 in the SBIIS3

Exodus 28 in the SBIKS

Exodus 28 in the SBIKS2

Exodus 28 in the SBIMS

Exodus 28 in the SBIOS

Exodus 28 in the SBIPS

Exodus 28 in the SBISS

Exodus 28 in the SBITS

Exodus 28 in the SBITS2

Exodus 28 in the SBITS3

Exodus 28 in the SBITS4

Exodus 28 in the SBIUS

Exodus 28 in the SBIVS

Exodus 28 in the SBT

Exodus 28 in the SBT1E

Exodus 28 in the SCHL

Exodus 28 in the SNT

Exodus 28 in the SUSU

Exodus 28 in the SUSU2

Exodus 28 in the SYNO

Exodus 28 in the TBIAOTANT

Exodus 28 in the TBT1E

Exodus 28 in the TBT1E2

Exodus 28 in the TFTIP

Exodus 28 in the TFTU

Exodus 28 in the TGNTATF3T

Exodus 28 in the THAI

Exodus 28 in the TNFD

Exodus 28 in the TNT

Exodus 28 in the TNTIK

Exodus 28 in the TNTIL

Exodus 28 in the TNTIN

Exodus 28 in the TNTIP

Exodus 28 in the TNTIZ

Exodus 28 in the TOMA

Exodus 28 in the TTENT

Exodus 28 in the UBG

Exodus 28 in the UGV

Exodus 28 in the UGV2

Exodus 28 in the UGV3

Exodus 28 in the VBL

Exodus 28 in the VDCC

Exodus 28 in the YALU

Exodus 28 in the YAPE

Exodus 28 in the YBVTP

Exodus 28 in the ZBP