Ezekiel 17 (BOKSSV)

1 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، مەتەڵێک و پەندێک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بهێنەوە و 3 بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەڵۆیەکی مەزنی باڵ بەهێزی شاپەڕ درێژی پەڕپەڕی ڕەنگاوڕەنگ هاتە لوبنان. لەسەر لووتکەی دار ئورزێک نیشتەوە، 4 بەرزترین چڵەکەشی قرتاند و هێنای بۆ خاکی بازرگانی و لە شاری بازرگانەکان چاندی. 5 «”هەروەها هەندێک تۆوی خاکەکەی ئێوەی برد و لە زەوییەکی بەپیتدا چاندی. بردی و لەدەم ئاوێکی زۆر وەک داری بی چاندی. 6 ڕوا و بوو بە دار مێوێکی پەل بڵاو و قەد کورت، لقەکانی بەرەو لای هەڵۆکە سووڕانەوە، ڕەگەکەشی لەژێر خۆیدا بوو، جا بوو بە دار مێو و لقی دا و چڵ و چرۆی کرد. 7 «”هەڵۆیەکی دیکە هەبوو، زل و باڵەکانی بەهێز و پەڕی زۆر بوو. ئیتر دار مێوەکە لەو شوێنەی کە تێیدا چێنرابوو ڕەگی درێژ کردەوە بۆ لای هەڵۆکە، لقیشی بەرەو لای ئەو هاویشت بۆ ئەوەی ئاوی لێ وەربگرێت. 8 ئەگەرچی لە کێڵگەیەکی باش و لە دەم ئاوی زۆردا چێنرابوو، هەتا لقەکانی نەشونما بکات و بەر بگرێت، ببێتە دار مێوێکی بڵاو.“ 9 «بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟ ئایا لە ڕەگەوە هەڵناکێشرێت و بەرەکەی ناڕنرێت هەتا وشک بێت؟ هەموو گەڵای لقەکانی وشک دەبێت پێویست بە بازووێکی بەهێز و خەڵکێکی زۆر ناکات هەتا لە ڕەگەوە هەڵیبکێشن. 10 ئەگەر بشچێنرێتەوە، ئایا گەشە دەکات؟ ئایا وەک ئەوەی بای ڕۆژهەڵات لێی دابێت بە تەواوی وشک نابێت؟ لەو شوێنەی لێی ڕواوە وشک نابێت؟“» 11 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 12 «بە بنەماڵەی یاخی بڵێ: ”ئایا لەم پەندە تێگەیشتن؟ بڵێ: پاشای بابل هاتە ئۆرشەلیم و پاشای یەهودا و میرەکانی برد و لەگەڵ خۆی ڕاپێچی کردن بۆ بابل. 13 ئینجا لە توخمی شاهانە کەسێکی هەڵبژارد و پەیمانێکی لەگەڵدا بەست و سوێندی دا. سەرەڕای ئەوەش، ڕابەرانی خاکەکەشی ڕاپێچ کرد 14 بۆ ئەوەی پاشایەتییەکە سووک بێت و بەرز نەبێتەوە و پەیمانەکەی نەشکێت و جێگیر بێت. 15 بەڵام پاشا لێی یاخی بوو بەوەی نێردراوانی خۆی بۆ میسر نارد بۆ ئەوەی ئەسپ و سوپایەکی گەورەی بداتێ. ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟ ئایا ئەوەی ئەمە بکات دەرباز دەبێت؟ یان ئەوەی پەیمان بشکێنێت دەرباز دەبێت؟ 16 «”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، لە شوێنی ئەو پاشایەی کە کردی بە پاشا، ئەوەی سووکایەتی بە سوێندەکەی کرد و پەیمانەکەی شکاند، لەلای ئەو لە ناوەڕاستی بابل دەمرێت. 17 فیرعەونیش بە سوپای گەورە و خەڵکێکی بێشومارەوە ناتوانێ لە جەنگدا یارمەتی بدات، ئەو کاتەی سەنگەر لێ دەدرێت و قوللە بنیاد دەنرێت بۆ لەناوبردنی خەڵکێکی زۆر. 18 ئەوەی سووکایەتی بە سوێند کرد و پەیمانی شکاند، دەستی دایە دەست و سەرەڕای ئەوەش هەموو ئەمانەی کرد، دەرباز نابێت. 19 «”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، سزای دەدەم لەبەر ئەوەی سووکایەتی بە سوێندەکەم کرد و پەیمانەکەی منی شکاند. 20 تۆڕی خۆمی بۆ دادەنێمەوە، بە داوی منەوە دەبێت و دەیهێنمە بابل و لەسەر ئەو ناپاکییەی لە منی کرد لەوێ حوکمی بەسەردا دەسەپێنم. 21 هەموو لەشکرە ڕاکردووەکەی بە شمشێر دەکوژرێن و ئەوانەش کە دەمێننەوە بەرەو ڕووی هەموو بایەک پەرتەوازە دەبن، جا ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. 22 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: منیش لە لووتکەی دار ئورزێک لقێک دەبەم و دەیڕوێنم، چڵێک لە چڵەکانی لێ دەکەمەوە و لەسەر کێوێکی بەرزی سەرکەش دەیڕوێنم. 23 لە چیای بەرزی ئیسرائیل دەیڕوێنم، جا لقی لێ دەڕوێت و بەر دەگرێت و دەبێت بە دار ئورزێکی گەورە، هەموو جۆرە باڵندەیەک لەناوی نیشتەجێ دەبێت، هەموو باڵدارێک لەژێر سێبەری لقەکانی نیشتەجێ دەبێت. 24 ئەو کاتە هەموو درەختەکانی دەشتودەر دەزانن کە من یەزدانم ئەوەی داری بەرز نزم دەکاتەوە و داری نزم بەرز دەکاتەوە، ئەوەی سەوزەکەش وشک دەکات و چرۆ بە دارە وشکەکە دەکات.«”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.“»

In Other Versions

Ezekiel 17 in the ANGEFD

Ezekiel 17 in the ANTPNG2D

Ezekiel 17 in the AS21

Ezekiel 17 in the BAGH

Ezekiel 17 in the BBPNG

Ezekiel 17 in the BBT1E

Ezekiel 17 in the BDS

Ezekiel 17 in the BEV

Ezekiel 17 in the BHAD

Ezekiel 17 in the BIB

Ezekiel 17 in the BLPT

Ezekiel 17 in the BNT

Ezekiel 17 in the BNTABOOT

Ezekiel 17 in the BNTLV

Ezekiel 17 in the BOATCB

Ezekiel 17 in the BOATCB2

Ezekiel 17 in the BOBCV

Ezekiel 17 in the BOCNT

Ezekiel 17 in the BOECS

Ezekiel 17 in the BOGWICC

Ezekiel 17 in the BOHCB

Ezekiel 17 in the BOHCV

Ezekiel 17 in the BOHLNT

Ezekiel 17 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 17 in the BOICB

Ezekiel 17 in the BOILNTAP

Ezekiel 17 in the BOITCV

Ezekiel 17 in the BOKCV

Ezekiel 17 in the BOKCV2

Ezekiel 17 in the BOKHWOG

Ezekiel 17 in the BOLCB

Ezekiel 17 in the BOLCB2

Ezekiel 17 in the BOMCV

Ezekiel 17 in the BONAV

Ezekiel 17 in the BONCB

Ezekiel 17 in the BONLT

Ezekiel 17 in the BONUT2

Ezekiel 17 in the BOPLNT

Ezekiel 17 in the BOSCB

Ezekiel 17 in the BOSNC

Ezekiel 17 in the BOTLNT

Ezekiel 17 in the BOVCB

Ezekiel 17 in the BOYCB

Ezekiel 17 in the BPBB

Ezekiel 17 in the BPH

Ezekiel 17 in the BSB

Ezekiel 17 in the CCB

Ezekiel 17 in the CUV

Ezekiel 17 in the CUVS

Ezekiel 17 in the DBT

Ezekiel 17 in the DGDNT

Ezekiel 17 in the DHNT

Ezekiel 17 in the DNT

Ezekiel 17 in the ELBE

Ezekiel 17 in the EMTV

Ezekiel 17 in the ESV

Ezekiel 17 in the FBV

Ezekiel 17 in the FEB

Ezekiel 17 in the GGMNT

Ezekiel 17 in the GNT

Ezekiel 17 in the HARY

Ezekiel 17 in the HNT

Ezekiel 17 in the IRVA

Ezekiel 17 in the IRVB

Ezekiel 17 in the IRVG

Ezekiel 17 in the IRVH

Ezekiel 17 in the IRVK

Ezekiel 17 in the IRVM

Ezekiel 17 in the IRVM2

Ezekiel 17 in the IRVO

Ezekiel 17 in the IRVP

Ezekiel 17 in the IRVT

Ezekiel 17 in the IRVT2

Ezekiel 17 in the IRVU

Ezekiel 17 in the ISVN

Ezekiel 17 in the JSNT

Ezekiel 17 in the KAPI

Ezekiel 17 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 17 in the KBV

Ezekiel 17 in the KJV

Ezekiel 17 in the KNFD

Ezekiel 17 in the LBA

Ezekiel 17 in the LBLA

Ezekiel 17 in the LNT

Ezekiel 17 in the LSV

Ezekiel 17 in the MAAL

Ezekiel 17 in the MBV

Ezekiel 17 in the MBV2

Ezekiel 17 in the MHNT

Ezekiel 17 in the MKNFD

Ezekiel 17 in the MNG

Ezekiel 17 in the MNT

Ezekiel 17 in the MNT2

Ezekiel 17 in the MRS1T

Ezekiel 17 in the NAA

Ezekiel 17 in the NASB

Ezekiel 17 in the NBLA

Ezekiel 17 in the NBS

Ezekiel 17 in the NBVTP

Ezekiel 17 in the NET2

Ezekiel 17 in the NIV11

Ezekiel 17 in the NNT

Ezekiel 17 in the NNT2

Ezekiel 17 in the NNT3

Ezekiel 17 in the PDDPT

Ezekiel 17 in the PFNT

Ezekiel 17 in the RMNT

Ezekiel 17 in the SBIAS

Ezekiel 17 in the SBIBS

Ezekiel 17 in the SBIBS2

Ezekiel 17 in the SBICS

Ezekiel 17 in the SBIDS

Ezekiel 17 in the SBIGS

Ezekiel 17 in the SBIHS

Ezekiel 17 in the SBIIS

Ezekiel 17 in the SBIIS2

Ezekiel 17 in the SBIIS3

Ezekiel 17 in the SBIKS

Ezekiel 17 in the SBIKS2

Ezekiel 17 in the SBIMS

Ezekiel 17 in the SBIOS

Ezekiel 17 in the SBIPS

Ezekiel 17 in the SBISS

Ezekiel 17 in the SBITS

Ezekiel 17 in the SBITS2

Ezekiel 17 in the SBITS3

Ezekiel 17 in the SBITS4

Ezekiel 17 in the SBIUS

Ezekiel 17 in the SBIVS

Ezekiel 17 in the SBT

Ezekiel 17 in the SBT1E

Ezekiel 17 in the SCHL

Ezekiel 17 in the SNT

Ezekiel 17 in the SUSU

Ezekiel 17 in the SUSU2

Ezekiel 17 in the SYNO

Ezekiel 17 in the TBIAOTANT

Ezekiel 17 in the TBT1E

Ezekiel 17 in the TBT1E2

Ezekiel 17 in the TFTIP

Ezekiel 17 in the TFTU

Ezekiel 17 in the TGNTATF3T

Ezekiel 17 in the THAI

Ezekiel 17 in the TNFD

Ezekiel 17 in the TNT

Ezekiel 17 in the TNTIK

Ezekiel 17 in the TNTIL

Ezekiel 17 in the TNTIN

Ezekiel 17 in the TNTIP

Ezekiel 17 in the TNTIZ

Ezekiel 17 in the TOMA

Ezekiel 17 in the TTENT

Ezekiel 17 in the UBG

Ezekiel 17 in the UGV

Ezekiel 17 in the UGV2

Ezekiel 17 in the UGV3

Ezekiel 17 in the VBL

Ezekiel 17 in the VDCC

Ezekiel 17 in the YALU

Ezekiel 17 in the YAPE

Ezekiel 17 in the YBVTP

Ezekiel 17 in the ZBP