Ezekiel 33 (BOKSSV)

1 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ هاونیشتیمانیانت بکە و پێیان بڵێ: ”ئەگەر شمشێر بۆ سەر خاکێک بهێنم و ئەگەر گەلی خاکەکە پیاوێک لەنێو خۆیان ببەن و بیکەن بە چاودێر، 3 کاتێک ببینێت شمشێرەکە بۆ سەر خاکەکە دێت، فوو بە کەڕەنادا دەکات و گەلەکە ئاگادار دەکاتەوە. 4 ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، ئینجا شمشێرەکە هات و ژیانی برد، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت. 5 لەبەر ئەوەی گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت، ئەگەر وریای خۆی بووایە خۆی دەرباز دەکرد. 6 بەڵام ئەگەر چاودێرەکە ببینێت وا شمشێرەکە دێت، فووی بە کەڕەنادا نەکرد و گەلەکەی ئاگادار نەکردەوە، شمشێرەکەش هات و کەسێکی لەوان کوشت، ئەو کەسە بەهۆی تاوانەکانی کە کردوویەتی گیان دەسپێرێت، بەڵام من خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی چاودێرەکە.“ 7 «ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کرد بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتەکەم بگرە و بە ناوی منەوە ئاگاداریان بکەرەوە. 8 ئەگەر بە خراپەکار بفەرمووم: ”ئەی خراپەکار، سزاکەت مردنە!“ ئەگەر تۆ خراپەکارەکە ئاگادار نەکەیتەوە کە لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە، ئەوا ئەو خراپەکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ. 9 ئەگەر هاتوو تۆ خراپەکارەکەت لە ڕەفتارەکەی ئاگادار کردەوە هەتا لێی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو لە ڕەفتارەکەی خۆی نەگەڕایەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆت ڕزگار دەکەیت. 10 «ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل بکە و بڵێ: ”ئێوە بەم جۆرە دەدوێن: ’یاخیبوون و گوناهەکانمان لەسەر خۆمانن و بەوانە لەناودەچین. ئیتر ئێمە چۆن بژین؟‘ “ 11 پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش نابم، بەڵکو بەوەی خراپەکار لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە و بژیێت. بگەڕێنەوە! لە ڕێگا خراپەکانتان بگەڕێنەوە! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟“ 12 «ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە بە هاونیشتیمانیانت بڵێ: ”ڕاستودروستی کەسی ڕاستودروست لە کاتی یاخیبوونی فریای ناکەوێت، خراپەکاریش لە کاتی گەڕانەوەی لە خراپەکەی، بەهۆی خراپەکەی لەناو ناچێت. کەسی ڕاستودروست لە کاتی گوناهەکەی ناتوانێت بە ڕاستودروستییەکەی بژیێت.“ 13 ئەگەر بە کەسی ڕاستودروستم فەرموو: ”بێگومان تۆ دەژیت،“ جا ئەگەر پشتی بە ڕاستودروستییەکەی بەست و خراپەی کرد، هەموو ڕاستودروستییەکەی لەیاد دەکرێت، بەڵکو خراپەکەی دەبێتە هۆی مردنی. 14 ئەگەر بە خراپەکارم فەرموو: ”سزاکەت مردنە!“ جا ئەگەر لە گوناهەکەی گەڕایەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کرد، 15 ئەگەر خراپەکارەکە بارمتە یان هەر شتێکی دزیوە گەڕاندییەوە و ڕێگای فەرزەکانی ژیانی گرتەبەر، بەبێ ئەوەی خراپە بکات، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت. 16 هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێن. بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کردووە، بێگومان دەژیێت. 17 «هاونیشتیمانیانت دەڵێن: ”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە.“ بەڵکو ئەوان ڕێگای خۆیان ڕاست نییە. 18 کاتێک کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی بگەڕێتەوە و خراپە بکات، ئەوا پێی دەمرێت. 19 کاتێکیش خراپەکار لە خراپەکەی بگەڕێتەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کار بکات، ئەوا پێیان دەژیێت. 20 ئێوەش دەڵێن: ”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە!“ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، من هەریەکەتان بەپێی ڕێگاکانی خۆی حوکمی دەدەم.» 21 لە ساڵی دوازدەمینی ڕاپێچکردنمان، لە پێنجی مانگی دە، لە ئۆرشەلیمەوە دەربازبووێک بۆ لام هات و گوتی: «شارەکە لێی درا.» 22 ئێوارەی پێش گەیشتنی دەربازبووەکە، ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، دەمی کردمەوە، جا کە بەیانی هات بۆ لام دەمم کرابووەوە و چیتر لاڵ نەبووم. 23 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 24 «ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی کەلاوەکانی خاکی ئیسرائیل قسە دەکەن و دەڵێن: ”ئیبراهیم تەنها کەسێک بوو، بەڵام دەستی بەسەر خاکەکەدا گرت. ئێمە زۆرین و خاکەکە بە ئێمە دراوە کە دەستی بەسەردا بگرین.“ 25 لەبەر ئەوە پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: گۆشت بە خوێنەوە دەخۆن، چاوتان بۆ بتەکانتان هەڵدەبڕن و خوێن دەڕێژن، ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟ 26 پشت بە شمشێری خۆتان دەبەستن، شتی قێزەون دەکەن، هەریەکەتان بە ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بوو. ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟“ 27 «پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئەوانەی لە کەلاوەکانن بە شمشێر دەکوژرێن، ئەوانەی لەسەر ڕووی دەشتودەرن دەیانکەمە خۆراکی گیانلەبەران، ئەوانەی لە قەڵا و لە ئەشکەوتەکانن بە دەرد دەمرن. 28 خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، کۆتایی بە شانازی هێزی دێت، چیاکانی ئیسرائیل دەبن بە وێرانەی بێ ڕێبوار. 29 جا دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانیان کە کردوویانە.“ 30 «ئەی کوڕی مرۆڤ، هاونیشتیمانیانت لەپاڵ دیوارەکان و لە بەردەرگای ماڵەکان لەبارەی تۆوە دەدوێن، هەریەکە لەگەڵ براکەی، بە یەکتر دەڵێن: ”وەرن با گوێ لەو قسەیە بگرین کە لەلایەن یەزدانەوە هاتووە.“ 31 هەروەک هەموو کات، گەلەکەم بۆ لات دێن، لەبەردەمت دادەنیشن و گوێ لە قسەکانت دەگرن، بەڵام کاری پێ ناکەن، چونکە تەنها بە دەم پەرۆشی خۆیان بۆ خودا دەردەبڕن، بەڵام بە دڵ بەدوای قازانجی ناڕەوایی خۆیان کەوتوون. 32 لە ڕاستیدا تۆ بۆ ئەوان وەک کەسێکی دەنگ خۆشیت کە باش مۆسیقا دەژەنێت و گۆرانی خۆشەویستی دەڵێتەوە، جا گوێ لە قسەکانت دەگرن و کاری پێ ناکەن. 33 «کەی ئەمە بە ئەنجام گەیشت، بێگومان دەشگاتە ئەنجام، ئەو کاتە دەزانن کە پێغەمبەرێک لەنێویان بوو.»

In Other Versions

Ezekiel 33 in the ANGEFD

Ezekiel 33 in the ANTPNG2D

Ezekiel 33 in the AS21

Ezekiel 33 in the BAGH

Ezekiel 33 in the BBPNG

Ezekiel 33 in the BBT1E

Ezekiel 33 in the BDS

Ezekiel 33 in the BEV

Ezekiel 33 in the BHAD

Ezekiel 33 in the BIB

Ezekiel 33 in the BLPT

Ezekiel 33 in the BNT

Ezekiel 33 in the BNTABOOT

Ezekiel 33 in the BNTLV

Ezekiel 33 in the BOATCB

Ezekiel 33 in the BOATCB2

Ezekiel 33 in the BOBCV

Ezekiel 33 in the BOCNT

Ezekiel 33 in the BOECS

Ezekiel 33 in the BOGWICC

Ezekiel 33 in the BOHCB

Ezekiel 33 in the BOHCV

Ezekiel 33 in the BOHLNT

Ezekiel 33 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 33 in the BOICB

Ezekiel 33 in the BOILNTAP

Ezekiel 33 in the BOITCV

Ezekiel 33 in the BOKCV

Ezekiel 33 in the BOKCV2

Ezekiel 33 in the BOKHWOG

Ezekiel 33 in the BOLCB

Ezekiel 33 in the BOLCB2

Ezekiel 33 in the BOMCV

Ezekiel 33 in the BONAV

Ezekiel 33 in the BONCB

Ezekiel 33 in the BONLT

Ezekiel 33 in the BONUT2

Ezekiel 33 in the BOPLNT

Ezekiel 33 in the BOSCB

Ezekiel 33 in the BOSNC

Ezekiel 33 in the BOTLNT

Ezekiel 33 in the BOVCB

Ezekiel 33 in the BOYCB

Ezekiel 33 in the BPBB

Ezekiel 33 in the BPH

Ezekiel 33 in the BSB

Ezekiel 33 in the CCB

Ezekiel 33 in the CUV

Ezekiel 33 in the CUVS

Ezekiel 33 in the DBT

Ezekiel 33 in the DGDNT

Ezekiel 33 in the DHNT

Ezekiel 33 in the DNT

Ezekiel 33 in the ELBE

Ezekiel 33 in the EMTV

Ezekiel 33 in the ESV

Ezekiel 33 in the FBV

Ezekiel 33 in the FEB

Ezekiel 33 in the GGMNT

Ezekiel 33 in the GNT

Ezekiel 33 in the HARY

Ezekiel 33 in the HNT

Ezekiel 33 in the IRVA

Ezekiel 33 in the IRVB

Ezekiel 33 in the IRVG

Ezekiel 33 in the IRVH

Ezekiel 33 in the IRVK

Ezekiel 33 in the IRVM

Ezekiel 33 in the IRVM2

Ezekiel 33 in the IRVO

Ezekiel 33 in the IRVP

Ezekiel 33 in the IRVT

Ezekiel 33 in the IRVT2

Ezekiel 33 in the IRVU

Ezekiel 33 in the ISVN

Ezekiel 33 in the JSNT

Ezekiel 33 in the KAPI

Ezekiel 33 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 33 in the KBV

Ezekiel 33 in the KJV

Ezekiel 33 in the KNFD

Ezekiel 33 in the LBA

Ezekiel 33 in the LBLA

Ezekiel 33 in the LNT

Ezekiel 33 in the LSV

Ezekiel 33 in the MAAL

Ezekiel 33 in the MBV

Ezekiel 33 in the MBV2

Ezekiel 33 in the MHNT

Ezekiel 33 in the MKNFD

Ezekiel 33 in the MNG

Ezekiel 33 in the MNT

Ezekiel 33 in the MNT2

Ezekiel 33 in the MRS1T

Ezekiel 33 in the NAA

Ezekiel 33 in the NASB

Ezekiel 33 in the NBLA

Ezekiel 33 in the NBS

Ezekiel 33 in the NBVTP

Ezekiel 33 in the NET2

Ezekiel 33 in the NIV11

Ezekiel 33 in the NNT

Ezekiel 33 in the NNT2

Ezekiel 33 in the NNT3

Ezekiel 33 in the PDDPT

Ezekiel 33 in the PFNT

Ezekiel 33 in the RMNT

Ezekiel 33 in the SBIAS

Ezekiel 33 in the SBIBS

Ezekiel 33 in the SBIBS2

Ezekiel 33 in the SBICS

Ezekiel 33 in the SBIDS

Ezekiel 33 in the SBIGS

Ezekiel 33 in the SBIHS

Ezekiel 33 in the SBIIS

Ezekiel 33 in the SBIIS2

Ezekiel 33 in the SBIIS3

Ezekiel 33 in the SBIKS

Ezekiel 33 in the SBIKS2

Ezekiel 33 in the SBIMS

Ezekiel 33 in the SBIOS

Ezekiel 33 in the SBIPS

Ezekiel 33 in the SBISS

Ezekiel 33 in the SBITS

Ezekiel 33 in the SBITS2

Ezekiel 33 in the SBITS3

Ezekiel 33 in the SBITS4

Ezekiel 33 in the SBIUS

Ezekiel 33 in the SBIVS

Ezekiel 33 in the SBT

Ezekiel 33 in the SBT1E

Ezekiel 33 in the SCHL

Ezekiel 33 in the SNT

Ezekiel 33 in the SUSU

Ezekiel 33 in the SUSU2

Ezekiel 33 in the SYNO

Ezekiel 33 in the TBIAOTANT

Ezekiel 33 in the TBT1E

Ezekiel 33 in the TBT1E2

Ezekiel 33 in the TFTIP

Ezekiel 33 in the TFTU

Ezekiel 33 in the TGNTATF3T

Ezekiel 33 in the THAI

Ezekiel 33 in the TNFD

Ezekiel 33 in the TNT

Ezekiel 33 in the TNTIK

Ezekiel 33 in the TNTIL

Ezekiel 33 in the TNTIN

Ezekiel 33 in the TNTIP

Ezekiel 33 in the TNTIZ

Ezekiel 33 in the TOMA

Ezekiel 33 in the TTENT

Ezekiel 33 in the UBG

Ezekiel 33 in the UGV

Ezekiel 33 in the UGV2

Ezekiel 33 in the UGV3

Ezekiel 33 in the VBL

Ezekiel 33 in the VDCC

Ezekiel 33 in the YALU

Ezekiel 33 in the YAPE

Ezekiel 33 in the YBVTP

Ezekiel 33 in the ZBP