Ezekiel 43 (BOKSSV)

1 ئینجا منی بردە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. 2 بینیم شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لە ڕێگای ڕۆژهەڵاتەوە دەهات و دەنگی وەک دەنگی ئاوێکی زۆر بوو، خاکەکەش لەبەر شکۆمەندییەکەی دەدرەوشایەوە. 3 بینینەکە وەک ئەو بینینە بوو کە لە کاتی هاتنی بۆ وێرانکردنی شارەکە بۆم ئاشکرا کرابوو، هەروەها وەک ئەو بینینە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بۆم ئاشکرا کرابوو، ئەو کاتە بەسەر ڕوومدا کەوتم. 4 شکۆمەندی یەزدان لە ڕێگای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆ ناو پەرستگاکە هات. 5 ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی بردە حەوشەکەی ناوەوە و بینیم شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە. 6 گوێم لێ بوو لە پیرۆزگاکەوە قسەی لەگەڵ کردم و پیاوێکیش لەتەنیشتمەوە ڕاوەستابوو. 7 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمە شوێنی تەختی من و شوێنی بنی پێمە، کە لەنێو نەوەکانی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە نیشتەجێ دەبم. لەمەودوا بنەماڵەی ئیسرائیل ناوی پیرۆزم گڵاو ناکەن، نە خۆیان و نە پاشاکانیان، نە بە لەشفرۆشی و نە بە تەرمی پاشاکانیان لە نزرگەکانی سەر بەرزایی. 8 کاتێک ئەوان بەردەرگاکەیان لای بەردەرگاکەم و چوارچێوەی دەرگاکەیان لای چوارچێوەی دەرگاکەم دانا، لەنێوان من و ئەواندا تەنها دیوارێک هەبوو، جا ناوی پیرۆزی منیان بە نەریتە قێزەونەکانیان گڵاوکرد. منیش بە تووڕەیی خۆم لەناوم بردن. 9 ئێستا با لەشفرۆشی و تەرمی پاشاکانیان لە من دووربخەنەوە، ئەو کاتە منیش بۆ هەتاهەتایە لەناویان نیشتەجێ دەبم. 10 «ئەی کوڕی مرۆڤ، دەربارەی پەرستگاکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل ڕابگەیەنە، با لە تاوانەکانی خۆیان شەرمەزار بن و با نەخشەکە بپێون. 11 ئەگەر هاتوو لە هەرچی کردوویانە شەرمەزارییان کێشا، ئەوسا وێنەی پەرستگا، نەخشە و شوێنی چوونەدەرەوە و شوێنی چوونەژوورەوە، هەموو شێوە و فەرزەکان و فێرکردنەکانییان بۆ باس بکە. ئەمە لەبەرچاویان بنووسە، با هەموو نەخشە و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنن و کاری پێ بکەن. 12 «ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە: لەسەر لووتکەی کێوەکە، هەموو چواردەوری پەرستگاکە دەبێتە شوێنێکی زۆر پیرۆز، ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە. 13 «ئەمەش پێوانەکانی قوربانگاکەیە بە پێوانەی باڵی درێژ، باڵی درێژیش باڵێک و چوار پەنجەیە. قووڵایی ئاوەڕۆکەی باڵێکە و پانییەکەشی باڵێک و کەنارەکەشی هەتا لێوەکەی چواردەوری بستێکە. ئەمەش بەرزی قوربانگاکەیە: 14 بنکەکەی لە زەوی ئاوەڕۆکەوە هەتا لێواری خوارەوە دوو باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو، لە لێوارە بچووکەکەی ژێرەوە هەتا لێوارە گەورەکەی سەرەوەش چوار باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو. 15 بەرزی ئاگردانی قوربانگاکەش چوار باڵ بوو، لە ئاگردانی قوربانگاکەشەوە بۆ سەرەوە چوار قۆچ هاتبوونە دەرەوە. 16 ئاگردانی قوربانگاکەش دوازدە باڵ درێژی و دوازدە باڵ پانی بوو، شێوەی چوارگۆشەیی بوو. 17 لێوارەکەی سەرەوەش چوار گۆشە بوو، چواردە باڵ درێژ و چواردە باڵ پان بوو، کەنارەکەی چواردەوریشی نیو باڵ بوو و ئاوەڕۆکەشی بە دەوریدا یەک باڵ بوو، پێپلیکانەکانیشی ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو.» 18 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەمانە فەرزەکانی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن و پرژاندنی خوێن لەسەر قوربانگاکەیە، ئەو ڕۆژەی کە بنیاد دەنرێت. 19 جوانەگایەک بۆ قوربانی گوناه بە کاهینە لێڤییەکان دەدەیت، ئەوانەی لە نەوەی سادۆقن، کە لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 20 لە خوێنەکەی دەبەیت و لە هەر چوار قۆچی قوربانگاکە و هەر چوار گۆشەی لێوارەکەی سەرەوەی دەدەیت و لە کەنارەکەشی دەدەیت بە هەر چواردەوریدا، بەم شێوەیە پاکی دەکەیتەوە و کەفارەتی بۆ دەکەیت. 21 جوانەگاکەی قوربانی گوناه دەبەیت و لە شوێنی دیاریکراو لە پەرستگاکە لە دەرەوەی پیرۆزگاکە دەیسووتێنیت. 22 «لە ڕۆژی دووەم گیسکێکی نێری ساغ پێشکەش دەکەیت، ساغ بێت، دەکرێت بە قوربانی گوناه و قوربانگەکە بە خوێنەکەی پاک دەکەنەوە وەک چۆن بە خوێنی جوانەگاکە پاکیان کردەوە. 23 کە لە پاککردنەوەکە تەواو بوویت، جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل پێشکەش دەکەیت. 24 لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان دەکەیت و کاهینەکان خوێیان پێوە دەکەن و دەیانکەن بە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. 25 «حەوت ڕۆژ، هەر ڕۆژە گیسکێکی نێرینە دەکەیت بە قوربانی گوناه و جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل دەکەیت بە قوربانی. 26 کاهینەکان حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ دەکەن و پاکی دەکەنەوە، بەم شێوەیە تەرخانی دەکەن. 27 کە ئەم ڕۆژانە تەواو بوون، لە ڕۆژی هەشتەم بەسەرەوە کاهینەکان لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیتان پێشکەش دەکەن، منیش لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

In Other Versions

Ezekiel 43 in the ANGEFD

Ezekiel 43 in the ANTPNG2D

Ezekiel 43 in the AS21

Ezekiel 43 in the BAGH

Ezekiel 43 in the BBPNG

Ezekiel 43 in the BBT1E

Ezekiel 43 in the BDS

Ezekiel 43 in the BEV

Ezekiel 43 in the BHAD

Ezekiel 43 in the BIB

Ezekiel 43 in the BLPT

Ezekiel 43 in the BNT

Ezekiel 43 in the BNTABOOT

Ezekiel 43 in the BNTLV

Ezekiel 43 in the BOATCB

Ezekiel 43 in the BOATCB2

Ezekiel 43 in the BOBCV

Ezekiel 43 in the BOCNT

Ezekiel 43 in the BOECS

Ezekiel 43 in the BOGWICC

Ezekiel 43 in the BOHCB

Ezekiel 43 in the BOHCV

Ezekiel 43 in the BOHLNT

Ezekiel 43 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 43 in the BOICB

Ezekiel 43 in the BOILNTAP

Ezekiel 43 in the BOITCV

Ezekiel 43 in the BOKCV

Ezekiel 43 in the BOKCV2

Ezekiel 43 in the BOKHWOG

Ezekiel 43 in the BOLCB

Ezekiel 43 in the BOLCB2

Ezekiel 43 in the BOMCV

Ezekiel 43 in the BONAV

Ezekiel 43 in the BONCB

Ezekiel 43 in the BONLT

Ezekiel 43 in the BONUT2

Ezekiel 43 in the BOPLNT

Ezekiel 43 in the BOSCB

Ezekiel 43 in the BOSNC

Ezekiel 43 in the BOTLNT

Ezekiel 43 in the BOVCB

Ezekiel 43 in the BOYCB

Ezekiel 43 in the BPBB

Ezekiel 43 in the BPH

Ezekiel 43 in the BSB

Ezekiel 43 in the CCB

Ezekiel 43 in the CUV

Ezekiel 43 in the CUVS

Ezekiel 43 in the DBT

Ezekiel 43 in the DGDNT

Ezekiel 43 in the DHNT

Ezekiel 43 in the DNT

Ezekiel 43 in the ELBE

Ezekiel 43 in the EMTV

Ezekiel 43 in the ESV

Ezekiel 43 in the FBV

Ezekiel 43 in the FEB

Ezekiel 43 in the GGMNT

Ezekiel 43 in the GNT

Ezekiel 43 in the HARY

Ezekiel 43 in the HNT

Ezekiel 43 in the IRVA

Ezekiel 43 in the IRVB

Ezekiel 43 in the IRVG

Ezekiel 43 in the IRVH

Ezekiel 43 in the IRVK

Ezekiel 43 in the IRVM

Ezekiel 43 in the IRVM2

Ezekiel 43 in the IRVO

Ezekiel 43 in the IRVP

Ezekiel 43 in the IRVT

Ezekiel 43 in the IRVT2

Ezekiel 43 in the IRVU

Ezekiel 43 in the ISVN

Ezekiel 43 in the JSNT

Ezekiel 43 in the KAPI

Ezekiel 43 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 43 in the KBV

Ezekiel 43 in the KJV

Ezekiel 43 in the KNFD

Ezekiel 43 in the LBA

Ezekiel 43 in the LBLA

Ezekiel 43 in the LNT

Ezekiel 43 in the LSV

Ezekiel 43 in the MAAL

Ezekiel 43 in the MBV

Ezekiel 43 in the MBV2

Ezekiel 43 in the MHNT

Ezekiel 43 in the MKNFD

Ezekiel 43 in the MNG

Ezekiel 43 in the MNT

Ezekiel 43 in the MNT2

Ezekiel 43 in the MRS1T

Ezekiel 43 in the NAA

Ezekiel 43 in the NASB

Ezekiel 43 in the NBLA

Ezekiel 43 in the NBS

Ezekiel 43 in the NBVTP

Ezekiel 43 in the NET2

Ezekiel 43 in the NIV11

Ezekiel 43 in the NNT

Ezekiel 43 in the NNT2

Ezekiel 43 in the NNT3

Ezekiel 43 in the PDDPT

Ezekiel 43 in the PFNT

Ezekiel 43 in the RMNT

Ezekiel 43 in the SBIAS

Ezekiel 43 in the SBIBS

Ezekiel 43 in the SBIBS2

Ezekiel 43 in the SBICS

Ezekiel 43 in the SBIDS

Ezekiel 43 in the SBIGS

Ezekiel 43 in the SBIHS

Ezekiel 43 in the SBIIS

Ezekiel 43 in the SBIIS2

Ezekiel 43 in the SBIIS3

Ezekiel 43 in the SBIKS

Ezekiel 43 in the SBIKS2

Ezekiel 43 in the SBIMS

Ezekiel 43 in the SBIOS

Ezekiel 43 in the SBIPS

Ezekiel 43 in the SBISS

Ezekiel 43 in the SBITS

Ezekiel 43 in the SBITS2

Ezekiel 43 in the SBITS3

Ezekiel 43 in the SBITS4

Ezekiel 43 in the SBIUS

Ezekiel 43 in the SBIVS

Ezekiel 43 in the SBT

Ezekiel 43 in the SBT1E

Ezekiel 43 in the SCHL

Ezekiel 43 in the SNT

Ezekiel 43 in the SUSU

Ezekiel 43 in the SUSU2

Ezekiel 43 in the SYNO

Ezekiel 43 in the TBIAOTANT

Ezekiel 43 in the TBT1E

Ezekiel 43 in the TBT1E2

Ezekiel 43 in the TFTIP

Ezekiel 43 in the TFTU

Ezekiel 43 in the TGNTATF3T

Ezekiel 43 in the THAI

Ezekiel 43 in the TNFD

Ezekiel 43 in the TNT

Ezekiel 43 in the TNTIK

Ezekiel 43 in the TNTIL

Ezekiel 43 in the TNTIN

Ezekiel 43 in the TNTIP

Ezekiel 43 in the TNTIZ

Ezekiel 43 in the TOMA

Ezekiel 43 in the TTENT

Ezekiel 43 in the UBG

Ezekiel 43 in the UGV

Ezekiel 43 in the UGV2

Ezekiel 43 in the UGV3

Ezekiel 43 in the VBL

Ezekiel 43 in the VDCC

Ezekiel 43 in the YALU

Ezekiel 43 in the YAPE

Ezekiel 43 in the YBVTP

Ezekiel 43 in the ZBP