Genesis 1 (BOKSSV)
1 لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەویی بەدیهێنا. 2 زەویش بێ شێوە و بەتاڵ بوو، تاریکیش لەسەر ڕووی قووڵاییەکان بوو. ڕۆحی خوداش لەسەر ڕووی ئاوەکان دەجوڵایەوە. 3 خودا فەرمووی: «با ڕووناکی ببێت.» ئینجا ڕووناکی بوو. 4 خوداش بینی کە ڕووناکییەکە باش بوو. ئیتر خودا ڕووناکییەکەی لە تاریکی جیا کردەوە. 5 خودا ڕووناکییەکەی ناو نا «ڕۆژ» و تاریکییەکەی ناو نا «شەو.» ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی یەکەم بوو. 6 خودا فەرمووی: «با بۆشاییەک لەنێوان ئاوەکاندا ببێت، بۆ جیابوونەوەی ئاو لە ئاو.» 7 جا ئاوا بوو. خودا بۆشاییەکەی دروستکرد و ئاوەکەی ژێر بۆشاییەکەی لە ئاوەکەی سەر بۆشاییە کراوەکە جیا کردەوە. 8 خودا بۆشاییەکەی ناونا «ئاسمان.» جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی دووەم بوو. 9 خودا فەرمووی: «با ئاوەکانی ژێر ئاسمان لە یەک شوێن کۆببنەوە و وشکانی دەربکەوێت.» جا ئاوا بوو. 10 خودا وشکانییەکەی ناونا «زەوی». ئاوە کۆبووەوەکەشی ناونا «دەریا». خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 11 ئینجا خودا فەرمووی: «با زەوی سەوزایی بەرهەم بهێنێت: ڕووەکی تۆودار و داری بەردار لەسەر زەوی، ئەوەی تۆوەکەی لەناو خۆیەتی، لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 12 زەوی سەوزایی بەرهەم هێنا: ڕووەکی تۆودار لە جۆری خۆی و دار کە بەر دروستبکات و تۆوەکەی تێدابێت لە جۆری خۆی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 13 جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی سێیەم بوو. 14 ئینجا خودا فەرمووی: «با لە بۆشایی ئاسماندا ڕووناکییەکان هەبن بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژ لە شەو، هەروەها بۆ نیشانکردنی وەرز و ڕۆژ و ساڵ. 15 با ڕووناکییەکان لە بۆشایی ئاسماندا ببن، تاکو سەر زەوی ڕووناک بکەنەوە.» جا ئاوا بوو. 16 هەروەها خودا دوو ڕووناکییە مەزنەکەی دروستکرد، ڕووناکییە گەورەکەیان بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ، ڕووناکییە بچووکەکەشیان بۆ فەرمانڕەوایەتی شەو، هەروەها ئەستێرەکانیش. 17 خودا لە بۆشایی ئاسماندا بۆ ڕووناککردنەوەی سەر زەوی داینان، 18 بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ و شەو و جیاکردنەوەی ڕووناکی لە تاریکی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 19 جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی چوارەم بوو. 20 ئینجا خودا فەرمووی: «با ئاوەکان پڕ ببن لە ئاپۆرەی بوونەوەری زیندوو، با باڵندەش لە بۆشایی ئاسماندا بەسەر زەویدا بفڕێت.» 21 ئیتر خودا بوونەوەرە مەزنەکانی دەریای بەدیهێنا، لەگەڵ هەموو زیندەوەرە جوڵاوەکانی ناو ئاوەکان کە لێی پڕبوون، بەپێی جۆرەکانیان، لەگەڵ هەموو باڵندەیەکی باڵداریش بەپێی جۆرەکانیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 22 خودا بەرەکەتداری کردن و فەرمووی: «بەردار بن و زۆر بن و ئاوی دەریاکان پڕ بکەن، با باڵندەکانیش لەسەر زەوی زۆر ببن.» 23 جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی پێنجەم بوو. 24 خودا فەرمووی: «با زەوی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆری خۆیان بەرهەم بهێنێت. ئاژەڵی ماڵی و خشۆکی زەوی و ئاژەڵی کێوی، هەریەکەیان لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 25 خودا ئاژەڵی کێوی بەپێی جۆری خۆیان دروستکرد، ئاژەڵی ماڵیش بەپێی جۆری خۆیان و هەموو خشۆکێکیش لەسەر زەوی بەپێی جۆری خۆیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 26 ئینجا خودا فەرمووی: «با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت. با دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی ماڵی و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن.» 27 خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا،لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا،بە نێر و مێ بەدیهێنان. 28 خودا بەرەکەتداری کردن و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفتانەوە. دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و بەسەر هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا کە لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە.» 29 ئینجا خودا فەرمووی: «هەموو ڕووەکی تۆودار کە لە سەرتاسەری ڕووی زەوییە داومە بە ئێوە، لەگەڵ هەموو دارێکیش کە بەری هەیە و تۆوی خۆی تێدایە. بۆ ئێوە دەبنە خۆراک. 30 بۆ هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو بوونەوەرێکی خشۆکی سەر زەوی، هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە، هەموو ڕووەکی سەوزم بۆ خۆراک پێداون.» جا ئاوا بوو. 31 خودا بینی هەموو ئەوەی کە دروستی کردبوو زۆر باش بوو. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی شەشەم بوو.
In Other Versions
Genesis 1 in the ANGEFD
Genesis 1 in the ANTPNG2D
Genesis 1 in the AS21
Genesis 1 in the BAGH
Genesis 1 in the BBPNG
Genesis 1 in the BBT1E
Genesis 1 in the BDS
Genesis 1 in the BEV
Genesis 1 in the BHAD
Genesis 1 in the BIB
Genesis 1 in the BLPT
Genesis 1 in the BNT
Genesis 1 in the BNTABOOT
Genesis 1 in the BNTLV
Genesis 1 in the BOATCB
Genesis 1 in the BOATCB2
Genesis 1 in the BOBCV
Genesis 1 in the BOCNT
Genesis 1 in the BOECS
Genesis 1 in the BOGWICC
Genesis 1 in the BOHCB
Genesis 1 in the BOHCV
Genesis 1 in the BOHLNT
Genesis 1 in the BOHNTLTAL
Genesis 1 in the BOICB
Genesis 1 in the BOILNTAP
Genesis 1 in the BOITCV
Genesis 1 in the BOKCV
Genesis 1 in the BOKCV2
Genesis 1 in the BOKHWOG
Genesis 1 in the BOLCB
Genesis 1 in the BOLCB2
Genesis 1 in the BOMCV
Genesis 1 in the BONAV
Genesis 1 in the BONCB
Genesis 1 in the BONLT
Genesis 1 in the BONUT2
Genesis 1 in the BOPLNT
Genesis 1 in the BOSCB
Genesis 1 in the BOSNC
Genesis 1 in the BOTLNT
Genesis 1 in the BOVCB
Genesis 1 in the BOYCB
Genesis 1 in the BPBB
Genesis 1 in the BPH
Genesis 1 in the BSB
Genesis 1 in the CCB
Genesis 1 in the CUV
Genesis 1 in the CUVS
Genesis 1 in the DBT
Genesis 1 in the DGDNT
Genesis 1 in the DHNT
Genesis 1 in the DNT
Genesis 1 in the ELBE
Genesis 1 in the EMTV
Genesis 1 in the ESV
Genesis 1 in the FBV
Genesis 1 in the FEB
Genesis 1 in the GGMNT
Genesis 1 in the GNT
Genesis 1 in the HARY
Genesis 1 in the HNT
Genesis 1 in the IRVA
Genesis 1 in the IRVB
Genesis 1 in the IRVG
Genesis 1 in the IRVH
Genesis 1 in the IRVK
Genesis 1 in the IRVM
Genesis 1 in the IRVM2
Genesis 1 in the IRVO
Genesis 1 in the IRVP
Genesis 1 in the IRVT
Genesis 1 in the IRVT2
Genesis 1 in the IRVU
Genesis 1 in the ISVN
Genesis 1 in the JSNT
Genesis 1 in the KAPI
Genesis 1 in the KBT1ETNIK
Genesis 1 in the KBV
Genesis 1 in the KJV
Genesis 1 in the KNFD
Genesis 1 in the LBA
Genesis 1 in the LBLA
Genesis 1 in the LNT
Genesis 1 in the LSV
Genesis 1 in the MAAL
Genesis 1 in the MBV
Genesis 1 in the MBV2
Genesis 1 in the MHNT
Genesis 1 in the MKNFD
Genesis 1 in the MNG
Genesis 1 in the MNT
Genesis 1 in the MNT2
Genesis 1 in the MRS1T
Genesis 1 in the NAA
Genesis 1 in the NASB
Genesis 1 in the NBLA
Genesis 1 in the NBS
Genesis 1 in the NBVTP
Genesis 1 in the NET2
Genesis 1 in the NIV11
Genesis 1 in the NNT
Genesis 1 in the NNT2
Genesis 1 in the NNT3
Genesis 1 in the PDDPT
Genesis 1 in the PFNT
Genesis 1 in the RMNT
Genesis 1 in the SBIAS
Genesis 1 in the SBIBS
Genesis 1 in the SBIBS2
Genesis 1 in the SBICS
Genesis 1 in the SBIDS
Genesis 1 in the SBIGS
Genesis 1 in the SBIHS
Genesis 1 in the SBIIS
Genesis 1 in the SBIIS2
Genesis 1 in the SBIIS3
Genesis 1 in the SBIKS
Genesis 1 in the SBIKS2
Genesis 1 in the SBIMS
Genesis 1 in the SBIOS
Genesis 1 in the SBIPS
Genesis 1 in the SBISS
Genesis 1 in the SBITS
Genesis 1 in the SBITS2
Genesis 1 in the SBITS3
Genesis 1 in the SBITS4
Genesis 1 in the SBIUS
Genesis 1 in the SBIVS
Genesis 1 in the SBT
Genesis 1 in the SBT1E
Genesis 1 in the SCHL
Genesis 1 in the SNT
Genesis 1 in the SUSU
Genesis 1 in the SUSU2
Genesis 1 in the SYNO
Genesis 1 in the TBIAOTANT
Genesis 1 in the TBT1E
Genesis 1 in the TBT1E2
Genesis 1 in the TFTIP
Genesis 1 in the TFTU
Genesis 1 in the TGNTATF3T
Genesis 1 in the THAI
Genesis 1 in the TNFD
Genesis 1 in the TNT
Genesis 1 in the TNTIK
Genesis 1 in the TNTIL
Genesis 1 in the TNTIN
Genesis 1 in the TNTIP
Genesis 1 in the TNTIZ
Genesis 1 in the TOMA
Genesis 1 in the TTENT
Genesis 1 in the UBG
Genesis 1 in the UGV
Genesis 1 in the UGV2
Genesis 1 in the UGV3
Genesis 1 in the VBL
Genesis 1 in the VDCC
Genesis 1 in the YALU
Genesis 1 in the YAPE
Genesis 1 in the YBVTP
Genesis 1 in the ZBP