Genesis 18 (BOKSSV)

1 ئینجا یەزدان لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێ بۆ ئیبراهیم دەرکەوت، کە لە گەرمای ڕۆژدا لەبەر دەرگای چادرەکەیدا دانیشتبوو. 2 ئیبراهیم سەری هەڵبڕی و بینی وا سێ پیاو لە نزیکی وەستاون. کاتێک ئەوانی بینی، لە دەرگای چادرەکەیەوە بەرەو ڕوویان ڕایکرد و کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 3 ئینجا گوتی: «گەورەم، ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم، بەسەر خزمەتکارەکەتدا تێمەپەڕە. 4 با تۆزێک ئاو بهێنرێت و پێتان بشۆن، ئینجا لەژێر دارەکە پاڵ بدەنەوە. 5 پارووە نانێکیشتان بۆ دێنم تاکو بەری دڵتانی پێ بگرن و پاشان تێبپەڕن، چونکە ئێوە بۆ لای خزمەتکارەکەتان هاتوون.»ئەوانیش فەرموویان: «ئەوەی گوتت بیکە.» 6 ئیتر ئیبراهیم بە پەلە چوو بۆ ناو چادرەکە بۆ لای سارا و پێی گوت: «خێرا سێ پێوانە لە باشترین ئارد بهێنە و بیشێلە و بیکە بە نان.» 7 هەروەها ئیبراهیم بۆ لای مێگەلەکە ڕایکرد و گوێرەکەیەکی ناسک و چاکی هێنا و دایە دەست خزمەتکارێکەوە، ئەویش خێرا کەوتە ئامادەکردنی. 8 ئینجا دەڵەمە و شیر و ئەو گوێرەکەیەی ئامادەکرابوو، هێنای و لەبەردەمیان داینا. خۆشی لەژێر دارەکە لەسەریان ڕاوەستا، کاتێک ئەوان نانەکەیان دەخوارد. 9 پاشان پێیان فەرموو: «کوا سارای ژنت؟»ئەویش گوتی: «ئەوەتا، لەناو چادرەکەیە.» 10 ئینجا یەزدان فەرمووی: «بێگومان ساڵێکی دیکە ئەم کاتانە دێمەوە لات و سارای ژنیشت کوڕێکی بووە.»ساراش لە پشتەوە و لەبەر دەرگای چادرەکەدا گوێی لەوان گرتبوو. 11 ئیبراهیم و سارا دوو کەسی پیر و بەساڵداچوو بوون. ساراش تەمەنی منداڵبوونی بەسەرچووبوو. 12 بۆیە سارا لە دڵی خۆیدا پێکەنی و گوتی: «ئایا ئێستا کە تەواو پیر بووم و مێردەکەشم پیر بووە، خۆشیم بۆ دەبێت؟» 13 ئینجا یەزدان بە ئیبراهیمی فەرموو: «بۆچی سارا پێکەنی و گوتی: ”ئایا بەڕاستی بەم پیرییەوە منداڵم دەبێت“؟ 14 هیچ شتێک هەیە بۆ یەزدان ئەستەم بێت؟ ساڵی داهاتوو لە کاتی دیاریکراو دێمەوە لات و ساراش کوڕێکی بووە.» 15 سارا لە ترسا درۆی کرد و گوتی: «پێنەکەنیم.»بەڵام ئەو فەرمووی: «بەڵێ، پێکەنیت.» 16 ئینجا پیاوەکان لەوێ هەستان و ڕوویان لە سەدۆم کرد، ئیبراهیمیش لەگەڵیان ڕۆیشت، تاکو بەڕێیان بکات. 17 یەزدانیش فەرمووی: «ئایا ئەوەی کە بەتەمام ئەنجامی بدەم لە ئیبراهیمی بشارمەوە؟ 18 بێگومان ئیبراهیم دەبێتە نەتەوەیەکی مەزن و بەهێز و هەموو نەتەوەکانی سەر زەویش لە ڕێگەی ئەوەوە بەرەکەتدار دەبن. 19 لەبەر ئەوەی هەڵمبژاردووە کە منداڵەکانی و ماڵەکەی لەدوای خۆی ڕابسپێرێت ڕێچکەی یەزدان بگرنەبەر، بۆ ئەوەی ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن، تاکو یەزدان ئەو بەڵێنە بهێنێتە دی کە بە ئیبراهیمی دابوو.» 20 ئینجا یەزدان فەرمووی: «هاوار لە دژی سەدۆم و عەمۆرا زۆر بووە و تووشی گوناهی زۆر گەورە هاتوون. 21 ئەوا دێمە خوارەوە بۆ ئەوەی بزانم ئاخۆ ئەو کارەی کە کردوویانە بەو ڕادەیە خراپە کە بیستوومە. ئەگەر نا، ئەوا دەزانم.» 22 ئینجا پیاوەکان ڕوویان کردە سەدۆم و ڕۆیشتن، بەڵام ئیبراهیم هێشتا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. 23 ئیبراهیم چووە پێشەوە و گوتی: «ئایا لەگەڵ خراپەکاردا ڕاستودروستیش لەناودەبەیت؟ 24 ئەی ئەگەر شارەکە پەنجا کەسی ڕاستودروستی تێدابێت، ئایا هەر لەناوی دەبەیت و لە پێناوی ئەو پەنجا ڕاستودروستەی کە تێیدایە نایبەخشیت؟ 25 حاشا، شتی وا لە تۆ ناوەشێتەوە کە ڕاستودروستیش لەگەڵ خراپەکاردا بکوژیت و وەکو یەک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەیت! دوور بێت لە تۆ! ئایا دادوەری هەموو زەوی دادپەروەر نابێت؟» 26 یەزدانیش فەرمووی: «ئەگەر لە شاری سەدۆم پەنجا کەسی ڕاستودروست ببینمەوە، ئەوا لە پێناوی ئەوان هەموو شارەکە دەبەخشم.» 27 ئیبراهیم وەڵامی دایەوە: «ئێستا منێک کە خۆڵ و خۆڵەمێشم، بوێری ئەوەم هەبووە لەگەڵ پەروەردگاردا قسە بکەم، 28 ئەی ئەگەر لەو پەنجا کەسە ڕاستودروستە پێنجی کەم بوو؟ ئایا بۆ پێنج کەس هەموو شارەکە وێران دەکەیت؟»فەرمووی: «وێرانی ناکەم، ئەگەر چل و پێنج لەوێ ببینمەوە.» 29 دیسان کەوتەوە قسە لەگەڵی و گوتی: «ئەی ئەگەر لەوێ چلی لێبوو؟»فەرمووی: «لەبەر خاتری ئەو چلە، نایکەم.» 30 ئینجا گوتی: «با پەروەردگار تووڕە نەبێت و قسە بکەم، ئەی ئەگەر هەر سی لێبوو؟»فەرمووی: «نایکەم، ئەگەر لەوێ سی ببینمەوە.» 31 ئیبراهیم گوتی: «ئیتر وا وێرام قسە لەگەڵ پەروەردگار بکەم، ئەی ئەگەر بیستی لێبوو؟»فەرمووی: «لەبەر ئەو بیستە وێرانی ناکەم.» 32 ئینجا گوتی: «با پەروەردگار تووڕە نەبێت و هەر ئەم جارە قسە بکەم. ئەی ئەگەر دەی لێبوو؟»فەرمووی: «لەبەر ئەو دەیە وێرانی ناکەم.» 33 ئینجا دوای ئەوەی یەزدان لەگەڵ ئیبراهیم لە قسەکردن بووەوە، ڕۆیشت، ئیبراهیمیش گەڕایەوە شوێنی خۆی.

In Other Versions

Genesis 18 in the ANGEFD

Genesis 18 in the ANTPNG2D

Genesis 18 in the AS21

Genesis 18 in the BAGH

Genesis 18 in the BBPNG

Genesis 18 in the BBT1E

Genesis 18 in the BDS

Genesis 18 in the BEV

Genesis 18 in the BHAD

Genesis 18 in the BIB

Genesis 18 in the BLPT

Genesis 18 in the BNT

Genesis 18 in the BNTABOOT

Genesis 18 in the BNTLV

Genesis 18 in the BOATCB

Genesis 18 in the BOATCB2

Genesis 18 in the BOBCV

Genesis 18 in the BOCNT

Genesis 18 in the BOECS

Genesis 18 in the BOGWICC

Genesis 18 in the BOHCB

Genesis 18 in the BOHCV

Genesis 18 in the BOHLNT

Genesis 18 in the BOHNTLTAL

Genesis 18 in the BOICB

Genesis 18 in the BOILNTAP

Genesis 18 in the BOITCV

Genesis 18 in the BOKCV

Genesis 18 in the BOKCV2

Genesis 18 in the BOKHWOG

Genesis 18 in the BOLCB

Genesis 18 in the BOLCB2

Genesis 18 in the BOMCV

Genesis 18 in the BONAV

Genesis 18 in the BONCB

Genesis 18 in the BONLT

Genesis 18 in the BONUT2

Genesis 18 in the BOPLNT

Genesis 18 in the BOSCB

Genesis 18 in the BOSNC

Genesis 18 in the BOTLNT

Genesis 18 in the BOVCB

Genesis 18 in the BOYCB

Genesis 18 in the BPBB

Genesis 18 in the BPH

Genesis 18 in the BSB

Genesis 18 in the CCB

Genesis 18 in the CUV

Genesis 18 in the CUVS

Genesis 18 in the DBT

Genesis 18 in the DGDNT

Genesis 18 in the DHNT

Genesis 18 in the DNT

Genesis 18 in the ELBE

Genesis 18 in the EMTV

Genesis 18 in the ESV

Genesis 18 in the FBV

Genesis 18 in the FEB

Genesis 18 in the GGMNT

Genesis 18 in the GNT

Genesis 18 in the HARY

Genesis 18 in the HNT

Genesis 18 in the IRVA

Genesis 18 in the IRVB

Genesis 18 in the IRVG

Genesis 18 in the IRVH

Genesis 18 in the IRVK

Genesis 18 in the IRVM

Genesis 18 in the IRVM2

Genesis 18 in the IRVO

Genesis 18 in the IRVP

Genesis 18 in the IRVT

Genesis 18 in the IRVT2

Genesis 18 in the IRVU

Genesis 18 in the ISVN

Genesis 18 in the JSNT

Genesis 18 in the KAPI

Genesis 18 in the KBT1ETNIK

Genesis 18 in the KBV

Genesis 18 in the KJV

Genesis 18 in the KNFD

Genesis 18 in the LBA

Genesis 18 in the LBLA

Genesis 18 in the LNT

Genesis 18 in the LSV

Genesis 18 in the MAAL

Genesis 18 in the MBV

Genesis 18 in the MBV2

Genesis 18 in the MHNT

Genesis 18 in the MKNFD

Genesis 18 in the MNG

Genesis 18 in the MNT

Genesis 18 in the MNT2

Genesis 18 in the MRS1T

Genesis 18 in the NAA

Genesis 18 in the NASB

Genesis 18 in the NBLA

Genesis 18 in the NBS

Genesis 18 in the NBVTP

Genesis 18 in the NET2

Genesis 18 in the NIV11

Genesis 18 in the NNT

Genesis 18 in the NNT2

Genesis 18 in the NNT3

Genesis 18 in the PDDPT

Genesis 18 in the PFNT

Genesis 18 in the RMNT

Genesis 18 in the SBIAS

Genesis 18 in the SBIBS

Genesis 18 in the SBIBS2

Genesis 18 in the SBICS

Genesis 18 in the SBIDS

Genesis 18 in the SBIGS

Genesis 18 in the SBIHS

Genesis 18 in the SBIIS

Genesis 18 in the SBIIS2

Genesis 18 in the SBIIS3

Genesis 18 in the SBIKS

Genesis 18 in the SBIKS2

Genesis 18 in the SBIMS

Genesis 18 in the SBIOS

Genesis 18 in the SBIPS

Genesis 18 in the SBISS

Genesis 18 in the SBITS

Genesis 18 in the SBITS2

Genesis 18 in the SBITS3

Genesis 18 in the SBITS4

Genesis 18 in the SBIUS

Genesis 18 in the SBIVS

Genesis 18 in the SBT

Genesis 18 in the SBT1E

Genesis 18 in the SCHL

Genesis 18 in the SNT

Genesis 18 in the SUSU

Genesis 18 in the SUSU2

Genesis 18 in the SYNO

Genesis 18 in the TBIAOTANT

Genesis 18 in the TBT1E

Genesis 18 in the TBT1E2

Genesis 18 in the TFTIP

Genesis 18 in the TFTU

Genesis 18 in the TGNTATF3T

Genesis 18 in the THAI

Genesis 18 in the TNFD

Genesis 18 in the TNT

Genesis 18 in the TNTIK

Genesis 18 in the TNTIL

Genesis 18 in the TNTIN

Genesis 18 in the TNTIP

Genesis 18 in the TNTIZ

Genesis 18 in the TOMA

Genesis 18 in the TTENT

Genesis 18 in the UBG

Genesis 18 in the UGV

Genesis 18 in the UGV2

Genesis 18 in the UGV3

Genesis 18 in the VBL

Genesis 18 in the VDCC

Genesis 18 in the YALU

Genesis 18 in the YAPE

Genesis 18 in the YBVTP

Genesis 18 in the ZBP