Hosea 13 (BOKSSV)
1 کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد. 2 ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،هەمووی دەستکردی وەستایە.دەربارەیان دەڵێن:«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!» 3 لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن ووەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە. 4 «بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە. 5 من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،لە زەوی تینووێتی. 6 کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد. 7 جا وەک شێر دەبم بۆیان،وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم. 8 وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم وپەردەی دڵیان دەدڕێنم.وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن. 9 «ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت. 10 ئێستا کوا پاشاکەت؟تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟ 11 لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا ولە هەڵچوونمدا بردمەوە. 12 تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،گوناهەکانیشی تۆمارکراون. 13 ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،بەڵام منداڵێکی نەفامە،چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت ولە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە. 14 «لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،لە مردن دەیانکڕمەوە.ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟ «میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، 15 هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە وسەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانیتاڵان دەکرێت. 16 خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،بە شمشێر دەکوژرێن ومنداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»