Hosea 5 (BOKSSV)
1 «ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت!ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن!ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن!حوکمەکە لە دژی ئێوەیە،چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە،هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر. 2 یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە،منیش هەموویان تەمبێ دەکەم. 3 من ئەفرایم دەناسم وئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە.ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر،ئیسرائیل گڵاو بووە. 4 «کارەکانیان ڕێیان ناداتبۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە وئەوان دان بە یەزداندا نانێن. 5 لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات وئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن،یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت. 6 بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆنبۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن،بەڵام بۆیان دەرناکەوێت،چونکە لێیان دوورکەوتووەتەوە. 7 ناپاکییان لە یەزدان کرد،چونکە منداڵی زۆڵیان بوو.ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیانخۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات. 8 «لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن ولە ڕامەش زوڕنا.لە بێتئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“ 9 ئەفرایم وێران دەبێتلە ڕۆژی تەمبێکردندا.لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلداڕاستی ڕادەگەیەنم. 10 میرانی یەهودا وەک ئەوانەنکە سنوور دەگوازنەوە،منیش تووڕەیی خۆم وەک بارانبەسەریاندا هەڵدەڕێژم. 11 ئەفرایم زۆرلێکراوە،بە حوکم تێکشکێنراوە،چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت. 12 من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم ووەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا. 13 «کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی ویەهوداش ناسۆرەکەی خۆی،ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور وبەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی.بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات وبرینەکەتان لەسەر لاببات. 14 من بۆ ئەفرایم وەک شێرم وبۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر،چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم،دەبەم و فریادڕەسیش نییە، 15 دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆمهەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن وڕوویان لە من دەکەن،لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»