Isaiah 8 (BOKSSV)
1 یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“» 2 هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا. 3 لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز، 4 چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.» 5 ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی: 6 «لەبەر ئەوەی ئەم گەلەئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە،دڵخۆش بوو بە ڕەچین وکوڕەکەی ڕەمەلیاهو، 7 لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکەئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت،مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی.جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت وبەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات، 8 بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت وتێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن،لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە،ئەی ئیمانوێل!» 9 ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن:خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! 10 ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،قسە بکەن، سەرناگرێت،چونکە خودا لەگەڵمانە. 11 یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم: 12 «مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی،مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن،مەتۆقە. 13 تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ ودەبێ لەو بترسی،لەو بتۆقی. 14 ئەو دەبێتە پیرۆزگا،بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیلدەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیمدەبێت بە تەڵە و داو. 15 زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،دەکەون و تێکدەشکێن،بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.» 16 ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە. 17 چاوەڕێی یەزدان دەکەم،ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە،من پشت بەو دەبەستم. 18 ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە. 19 کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“ 20 بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت. 21 بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن. 22 ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»