Jeremiah 46 (BOKSSV)
1 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە نەتەوەکان: 2 بۆ میسر: سەبارەت بە سوپاکەی نێخۆ فیرعەون، پاشای میسر، ئەوەی لەسەر ڕووباری فورات بوو لە کەرکەمیش، کە نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا لێیدا: 3 «سپەر و قەڵغان ئامادە بکەن،پێشکەون بۆ جەنگ! 4 ئەسپ زین بکەن،ئەی سوارەکان، سەربکەون!بە کڵاوی ئاسنینەوە لە ئامادەباشیدا بن!ڕمەکان تیژ بکەن،زرێیەکان بپۆشن! 5 چی دەبینم؟ئەوان تۆقیون،بەرەو پاش دەکشێنەوە،پاڵەوانەکانیان بەزین.بە پەلە هەڵاتن وئاوڕیشیان نەدایەوە،لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6 «ئەوەی تیژڕەوە هەڵنایەت وپاڵەوان دەرباز نابێت.لە باکوور لەلای ڕووباری فوراتساتمەیان کرد و کەوتن. 7 «ئەمە کێیە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات؟ 8 میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات.دەڵێت: ”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم،شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“ 9 ئەی ئەسپەکان، سەربکەون!ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن!با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن،کوش و پووت قەڵغان بەدەستن،لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن. 10 بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار،ڕۆژی تۆڵەیە، تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی.جا شمشێر دەخوات و تێر دەبێت،لە خوێنیان تێر دەخواتەوە،چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، قوربانی سەربڕاو پێشکەش دەکاتلە خاکی باکوور لەلای ڕووباری فورات. 11 «سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە،ئەی میسری کچە پاکیزە.بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت،چاکبوونەوەت نییە. 12 نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە،قیژەت دنیای پڕکردووە،چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات،هەردووکیان پێکەوە دەکەون.» 13 ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان بە یەرمیای پێغەمبەری ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ سەر خاکی میسر: 14 «ئەمە لە میسر ڕابگەیەنن، لە شاری مگدۆل جاڕبدەن،هەروەها لە مەمفیس و تەحپەنحێس، بڵێن:”وریابە و لە ئامادەباشیدا بە،چونکە شمشێر دەوروبەرت دەخوات.“ 15 بۆچی توانادارەکانت بە زەویدا دران؟نەوەستان، چونکە یەزدان ئەوانی خست. 16 بەردەوام ساتمە دەکەن،بەسەر یەکتریدا دەکەون.دەڵێن: ”هەستن با بگەڕێینەوە،بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان،دوور لە شمشێری ستەمکاری.“ 17 لەوێ هاواریان دەکرد:”فیرعەونی پاشای میسر تەنها هاتوهەرای هەیە،دەرفەتی ئەو بەسەرچوو!“» 18 پاشا کە ناوی یەزدانی سوپاسالارەدەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،کەسێک دێت وەک تاڤۆرە لەنێو چیاکان،وەک کارمەلە لەلای دەریاوە دێت. 19 ئەی دانیشتووانی میسر،کەلوپەلەکانتان بۆ ڕاپێچ کۆ بکەنەوە،چونکە مەمفیس وێران دەبێت،دەبێتە چۆڵەوانییەکی بێ ئاوەدانی. 20 «میسر مانگایەکی زێدە جوانە،بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت. 21 هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ،وەک جوانەگای قەڵەون،چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن،تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن،چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان،کاتی سزادانیان. 22 میسر وەک ماری هەڵاتوو فیشک دەدات،چونکە دوژمنەکانی بە سوپاوە دێنە پێش،هەروەک داربڕەکانبە تەورەوە بۆی هاتن. 23 دارستانەکەی دەبڕنەوە،هەرچەندە زۆر چڕە،چونکە لە کوللە زۆرترن،لە ژمارە نایەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 24 «دانیشتووانی میسر شەرمەزار دەبن،درانە دەست گەلی باکوور.» 25 یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل فەرمووی: «من خەریکم سزا دەسەپێنم، لەسەر ئامۆنی خودای تیب و فیرعەون، لەسەر میسر و خوداوەندەکان و پاشاکانی، هەروەها لەسەر ئەوانەش کە پشتیان بە فیرعەون بەستووە. 26 دەیاندەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێت بیانکوژن، دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دەست خزمەتکارەکانی. پاش ئەمە میسر وەک ڕۆژانی پێشتری ئاوەدان دەبێتەوە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 27 «ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت. 28 ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،چونکە من لەگەڵتدام.هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەیکە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت،بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم.لە سزا ناتبوورم،بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
In Other Versions
Jeremiah 46 in the ANGEFD
Jeremiah 46 in the ANTPNG2D
Jeremiah 46 in the AS21
Jeremiah 46 in the BAGH
Jeremiah 46 in the BBPNG
Jeremiah 46 in the BBT1E
Jeremiah 46 in the BDS
Jeremiah 46 in the BEV
Jeremiah 46 in the BHAD
Jeremiah 46 in the BIB
Jeremiah 46 in the BLPT
Jeremiah 46 in the BNT
Jeremiah 46 in the BNTABOOT
Jeremiah 46 in the BNTLV
Jeremiah 46 in the BOATCB
Jeremiah 46 in the BOATCB2
Jeremiah 46 in the BOBCV
Jeremiah 46 in the BOCNT
Jeremiah 46 in the BOECS
Jeremiah 46 in the BOGWICC
Jeremiah 46 in the BOHCB
Jeremiah 46 in the BOHCV
Jeremiah 46 in the BOHLNT
Jeremiah 46 in the BOHNTLTAL
Jeremiah 46 in the BOICB
Jeremiah 46 in the BOILNTAP
Jeremiah 46 in the BOITCV
Jeremiah 46 in the BOKCV
Jeremiah 46 in the BOKCV2
Jeremiah 46 in the BOKHWOG
Jeremiah 46 in the BOLCB
Jeremiah 46 in the BOLCB2
Jeremiah 46 in the BOMCV
Jeremiah 46 in the BONAV
Jeremiah 46 in the BONCB
Jeremiah 46 in the BONLT
Jeremiah 46 in the BONUT2
Jeremiah 46 in the BOPLNT
Jeremiah 46 in the BOSCB
Jeremiah 46 in the BOSNC
Jeremiah 46 in the BOTLNT
Jeremiah 46 in the BOVCB
Jeremiah 46 in the BOYCB
Jeremiah 46 in the BPBB
Jeremiah 46 in the BPH
Jeremiah 46 in the BSB
Jeremiah 46 in the CCB
Jeremiah 46 in the CUV
Jeremiah 46 in the CUVS
Jeremiah 46 in the DBT
Jeremiah 46 in the DGDNT
Jeremiah 46 in the DHNT
Jeremiah 46 in the DNT
Jeremiah 46 in the ELBE
Jeremiah 46 in the EMTV
Jeremiah 46 in the ESV
Jeremiah 46 in the FBV
Jeremiah 46 in the FEB
Jeremiah 46 in the GGMNT
Jeremiah 46 in the GNT
Jeremiah 46 in the HARY
Jeremiah 46 in the HNT
Jeremiah 46 in the IRVA
Jeremiah 46 in the IRVB
Jeremiah 46 in the IRVG
Jeremiah 46 in the IRVH
Jeremiah 46 in the IRVK
Jeremiah 46 in the IRVM
Jeremiah 46 in the IRVM2
Jeremiah 46 in the IRVO
Jeremiah 46 in the IRVP
Jeremiah 46 in the IRVT
Jeremiah 46 in the IRVT2
Jeremiah 46 in the IRVU
Jeremiah 46 in the ISVN
Jeremiah 46 in the JSNT
Jeremiah 46 in the KAPI
Jeremiah 46 in the KBT1ETNIK
Jeremiah 46 in the KBV
Jeremiah 46 in the KJV
Jeremiah 46 in the KNFD
Jeremiah 46 in the LBA
Jeremiah 46 in the LBLA
Jeremiah 46 in the LNT
Jeremiah 46 in the LSV
Jeremiah 46 in the MAAL
Jeremiah 46 in the MBV
Jeremiah 46 in the MBV2
Jeremiah 46 in the MHNT
Jeremiah 46 in the MKNFD
Jeremiah 46 in the MNG
Jeremiah 46 in the MNT
Jeremiah 46 in the MNT2
Jeremiah 46 in the MRS1T
Jeremiah 46 in the NAA
Jeremiah 46 in the NASB
Jeremiah 46 in the NBLA
Jeremiah 46 in the NBS
Jeremiah 46 in the NBVTP
Jeremiah 46 in the NET2
Jeremiah 46 in the NIV11
Jeremiah 46 in the NNT
Jeremiah 46 in the NNT2
Jeremiah 46 in the NNT3
Jeremiah 46 in the PDDPT
Jeremiah 46 in the PFNT
Jeremiah 46 in the RMNT
Jeremiah 46 in the SBIAS
Jeremiah 46 in the SBIBS
Jeremiah 46 in the SBIBS2
Jeremiah 46 in the SBICS
Jeremiah 46 in the SBIDS
Jeremiah 46 in the SBIGS
Jeremiah 46 in the SBIHS
Jeremiah 46 in the SBIIS
Jeremiah 46 in the SBIIS2
Jeremiah 46 in the SBIIS3
Jeremiah 46 in the SBIKS
Jeremiah 46 in the SBIKS2
Jeremiah 46 in the SBIMS
Jeremiah 46 in the SBIOS
Jeremiah 46 in the SBIPS
Jeremiah 46 in the SBISS
Jeremiah 46 in the SBITS
Jeremiah 46 in the SBITS2
Jeremiah 46 in the SBITS3
Jeremiah 46 in the SBITS4
Jeremiah 46 in the SBIUS
Jeremiah 46 in the SBIVS
Jeremiah 46 in the SBT
Jeremiah 46 in the SBT1E
Jeremiah 46 in the SCHL
Jeremiah 46 in the SNT
Jeremiah 46 in the SUSU
Jeremiah 46 in the SUSU2
Jeremiah 46 in the SYNO
Jeremiah 46 in the TBIAOTANT
Jeremiah 46 in the TBT1E
Jeremiah 46 in the TBT1E2
Jeremiah 46 in the TFTIP
Jeremiah 46 in the TFTU
Jeremiah 46 in the TGNTATF3T
Jeremiah 46 in the THAI
Jeremiah 46 in the TNFD
Jeremiah 46 in the TNT
Jeremiah 46 in the TNTIK
Jeremiah 46 in the TNTIL
Jeremiah 46 in the TNTIN
Jeremiah 46 in the TNTIP
Jeremiah 46 in the TNTIZ
Jeremiah 46 in the TOMA
Jeremiah 46 in the TTENT
Jeremiah 46 in the UBG
Jeremiah 46 in the UGV
Jeremiah 46 in the UGV2
Jeremiah 46 in the UGV3
Jeremiah 46 in the VBL
Jeremiah 46 in the VDCC
Jeremiah 46 in the YALU
Jeremiah 46 in the YAPE
Jeremiah 46 in the YBVTP
Jeremiah 46 in the ZBP