John 4 (BOKSSV)

1 فەریسییەکان بیستیان کە عیسا لە یەحیا زیاتر قوتابی دروستکردووە و لە ئاو هەڵکێشاوە، 2 هەرچەندە عیسا خۆی خەڵکی لە ئاو هەڵنەدەکێشا، بەڵکو قوتابییەکانی. 3 کاتێک عیسا ئەمەی زانی یەهودیای بەجێهێشت و گەڕایەوە جەلیل. 4 جا دەبووایە بە ناوچەی سامیرەدا تێبپەڕێت. 5 ئیتر گەیشتە شارۆچکەیەکی سامیرە کە ناوی سوخار بوو، نزیک ئەو پارچە زەوییەی یاقوب دابوویە یوسفی کوڕی. 6 بیری یاقوبیش لەوێ بوو. جا لەبەر ئەوەی کە عیسا لە گەشتەکە ماندوو بوو، لەلای بیرەکە دانیشت، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. 7 کاتێک ژنێکی سامیرەیی هات بۆ ئەوەی ئاو ببات، عیسا پێی فەرموو: «هەندێک ئاوم بدەرێ.» 8 لەو کاتەدا قوتابییەکانی چووبوونە ناو شار تاکو خواردن بکڕن. 9 جا ژنە سامیرەییەکە پێی گوت: «تۆ جولەکەیت و منیش ژنێکی سامیرەییم، چۆن داوای ئاوم لێ دەکەیت؟» چونکە جولەکەکان تێکەڵی سامیرەییەکان نابن. 10 عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر بەخشینی خودات بزانیایە و هەروەها ئەوەش کێیە کە پێت دەڵێت ”ئاوم بدەرێ،“ ئەوسا تۆ داوات لێ دەکرد و ئەویش ئاوی ژیانی پێدەدایت.» 11 ژنەکە پێی گوت: «بەڵام گەورەم، دۆلکەت پێ نییە و بیرەکەش قووڵە. ئیتر تۆ ئاوی ژیانت لەکوێ بوو؟ 12 خۆ لە یاقوبی باوکمان گەورەتر نیت کە بیرەکەی پێداوین، خۆی و کوڕەکانی و ماڵاتەکانیشی لێیان خواردووەتەوە؟» 13 عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. 14 بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» 15 ژنەکەش پێی گوت: «گەورەم، ئەو ئاوەم بدەرێ تاکو تینوو نەبم و نەیەمەوە ئێرە بۆ ئاوکێشان.» 16 عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ، مێردەکەت بانگ بکە و وەرەوە ئێرە.» 17 ژنەکە وەڵامی دایەوە: «مێردم نییە.»عیساش پێی فەرموو: «ڕاست دەکەیت کە دەڵێی مێردم نییە. 18 لە ڕاستیدا پێنج مێردت هەبوو، ئێستاش ئەوەی هەتە مێردت نییە. ئەمەشت بە ڕاستی گوت.» 19 ژنەکە پێی گوت: «گەورەم، وای دەبینم کە تۆ پێغەمبەر بیت. 20 باوباپیرانمان لەم شاخەدا خودایان پەرستووە، بەڵام ئێوە دەڵێن ئۆرشەلیم ئەو شوێنەیە کە پێویستە پەرستنی لێ بکرێت.» 21 عیسا پێی فەرموو: «خانم، باوەڕم پێ بکە، کاتێک دێت ئێوە باوک دەپەرستن، بەڵام نە لەسەر ئەم شاخە و نە لە ئۆرشەلیم. 22 ئەوەی ئێوە دەیپەرستن نایناسن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیپەرستین دەیناسین، چونکە ڕزگاری لە جولەکەوەیە. 23 بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. 24 خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.» 25 ژنەکە پێی گوت: «دەزانم مەسیا دێت، کە پێی دەگوترێ مەسیح، کە ئەو هات هەموو شتێکمان پێ ڕادەگەیەنێت.» 26 عیساش پێی فەرموو: «من ئەوم، ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات.» 27 لەو کاتەدا قوتابییەکانی گەیشتن و سەرسام بوون کە لەگەڵ ژنێک قسە دەکات. بەڵام کەس نەیگوت: «چیت دەوێت؟» یان «بۆچی قسەی لەگەڵ دەکەیت؟» 28 ئینجا ژنەکە گۆزەکەی بەجێهێشت، چووە ناو شار و بە خەڵکی گوت: 29 «وەرن ئەو پیاوە ببینن کە هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم! دەبێ مەسیح نەبێت؟» 30 ئیتر خەڵکەکە لە شار هاتنە دەرەوە و چوونە لای. 31 لەو کاتەدا قوتابییەکان تکایان لێی دەکرد: «ڕابی، شتێک بخۆ!» 32 بەڵام پێی فەرموون: «من خواردنێکم هەیە دەیخۆم، کە ئێوە نایزانن.» 33 لەبەر ئەوە قوتابییەکان بە یەکتریان دەگوت: «کەس هیچی بۆ هێناوە بیخوات؟» 34 عیساش پێی فەرموون: «خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم. 35 ئەی ئێوە ناڵێن: ”پاش چوار مانگ کاتی دروێنە دێت“؟ ئەوەتا پێتان دەڵێم: چاوتان هەڵبڕن و سەیری کێڵگەکان بکەن وا زەرد هەڵگەڕاون بۆ دروێنە. 36 سەپانیش کرێ وەردەگرێت و بۆ ژیانی هەتاهەتایی بەرهەم کۆدەکاتەوە، تاکو تۆوچێن و سەپان پێکەوە دڵشاد بن. 37 لەبەر ئەوە ئەو پەندە ڕاستە کە دەڵێت: ”یەکێک تۆو دەکات و یەکێکی دیکە دروێنە دەکات.“ 38 من ئێوەم بۆ دروێنەیەک ناردووە کە پێوەی ماندوو نەبوون. کەسانی دیکە پێوەی ماندوو بوون و ئێوە بەرهەمی ماندووبوونیان دەخۆن.» 39 زۆر لە سامیرەییەکانی ئەو شارە باوەڕیان بە عیسا هێنا، لەبەر قسەی ئەو ژنەی کە شایەتی دەدا: «هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم.» 40 لەبەر ئەوە کاتێک سامیرەییەکان هاتنە لای عیسا، تکایان لێکرد لەلایان بمێنێتەوە، ئەویش دوو ڕۆژ لەوێ مایەوە. 41 ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بەهۆی قسەکانییەوە باوەڕیان هێنا. 42 بە ژنەکەیان دەگوت: «چیتر بەهۆی قسەی تۆوە نییە کە ئێمە باوەڕ دەهێنین، چونکە خۆمان بیستمان و دەزانین کە ئەم پیاوە بەڕاستی ڕزگارکەری جیهانە!» 43 پاش ئەو دوو ڕۆژە عیسا ئەوێی بەجێهێشت و چوو بۆ جەلیل، 44 چونکە خۆی فەرمووبووی کە پێغەمبەر لە شاری خۆی ڕێزی لێ ناگیرێت. 45 لەبەر ئەوە کاتێک هاتە جەلیل، جەلیلییەکان پێشوازییان لێی کرد، چونکە ئەوانیش بۆ جەژن هاتبوون و هەموو ئەو شتانەیان بینیبوو کە لە جەژندا لە ئۆرشەلیم کردبووی. 46 عیسا دیسان هاتەوە شارۆچکەی قانا لە ناوچەی جەلیل کە لەوێ ئاوی کردبووە شەراب. لەو شارۆچکەیەدا کاربەدەستێکی پاشا هەبوو کە کوڕەکەی لە کەفەرناحوم نەخۆش بوو. 47 کاتێک کە بیستی عیسا لە یەهودیاوە هاتووەتە جەلیل، چووە لای و لێی پاڕایەوە کە بێت بۆ ئەوەی کوڕەکەی چاک بکاتەوە کە لە سەرەمەرگدا بوو. 48 ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر ئێوە پەرجوو و کاری سەرسوڕهێنەر نەبینن هەرگیز باوەڕ ناهێنن.» 49 کاربەدەستەکەش پێی گوت: «گەورەم، پێش ئەوەی کوڕەکەم بمرێت، وەرە.» 50 عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ! کوڕەکەت دەژیێت.» پیاوەکە باوەڕی بەو قسەیە کرد کە عیسا پێی فەرموو و ڕۆیشت. 51 کە بە ڕێگاوە بوو، کۆیلەکانی تووشی بوون و هەواڵیان پێدا کە کوڕەکەی زیندووە. 52 جا سەبارەت بەو کاتژمێرەی تێیدا چاکتر ببووەوە پرسیاری لێکردن، وەڵامیان دایەوە: «دوێنێ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ تایەکە بەریدا.» 53 باوکەکە زانی کە ڕێک ئەو کاتە بووە کە عیسا پێی فەرمووبوو: «کوڕەکەت دەژیێت.» ئەوسا خۆی و خاووخێزانی هەموو باوەڕیان هێنا. 54 ئەمەش دووەم پەرجوو بوو کە عیسا کردی، دوای ئەوەی لە یەهودیاوە هاتە جەلیل.

In Other Versions

John 4 in the ANGEFD

John 4 in the ANTPNG2D

John 4 in the AS21

John 4 in the BAGH

John 4 in the BBPNG

John 4 in the BBT1E

John 4 in the BDS

John 4 in the BEV

John 4 in the BHAD

John 4 in the BIB

John 4 in the BLPT

John 4 in the BNT

John 4 in the BNTABOOT

John 4 in the BNTLV

John 4 in the BOATCB

John 4 in the BOATCB2

John 4 in the BOBCV

John 4 in the BOCNT

John 4 in the BOECS

John 4 in the BOGWICC

John 4 in the BOHCB

John 4 in the BOHCV

John 4 in the BOHLNT

John 4 in the BOHNTLTAL

John 4 in the BOICB

John 4 in the BOILNTAP

John 4 in the BOITCV

John 4 in the BOKCV

John 4 in the BOKCV2

John 4 in the BOKHWOG

John 4 in the BOLCB

John 4 in the BOLCB2

John 4 in the BOMCV

John 4 in the BONAV

John 4 in the BONCB

John 4 in the BONLT

John 4 in the BONUT2

John 4 in the BOPLNT

John 4 in the BOSCB

John 4 in the BOSNC

John 4 in the BOTLNT

John 4 in the BOVCB

John 4 in the BOYCB

John 4 in the BPBB

John 4 in the BPH

John 4 in the BSB

John 4 in the CCB

John 4 in the CUV

John 4 in the CUVS

John 4 in the DBT

John 4 in the DGDNT

John 4 in the DHNT

John 4 in the DNT

John 4 in the ELBE

John 4 in the EMTV

John 4 in the ESV

John 4 in the FBV

John 4 in the FEB

John 4 in the GGMNT

John 4 in the GNT

John 4 in the HARY

John 4 in the HNT

John 4 in the IRVA

John 4 in the IRVB

John 4 in the IRVG

John 4 in the IRVH

John 4 in the IRVK

John 4 in the IRVM

John 4 in the IRVM2

John 4 in the IRVO

John 4 in the IRVP

John 4 in the IRVT

John 4 in the IRVT2

John 4 in the IRVU

John 4 in the ISVN

John 4 in the JSNT

John 4 in the KAPI

John 4 in the KBT1ETNIK

John 4 in the KBV

John 4 in the KJV

John 4 in the KNFD

John 4 in the LBA

John 4 in the LBLA

John 4 in the LNT

John 4 in the LSV

John 4 in the MAAL

John 4 in the MBV

John 4 in the MBV2

John 4 in the MHNT

John 4 in the MKNFD

John 4 in the MNG

John 4 in the MNT

John 4 in the MNT2

John 4 in the MRS1T

John 4 in the NAA

John 4 in the NASB

John 4 in the NBLA

John 4 in the NBS

John 4 in the NBVTP

John 4 in the NET2

John 4 in the NIV11

John 4 in the NNT

John 4 in the NNT2

John 4 in the NNT3

John 4 in the PDDPT

John 4 in the PFNT

John 4 in the RMNT

John 4 in the SBIAS

John 4 in the SBIBS

John 4 in the SBIBS2

John 4 in the SBICS

John 4 in the SBIDS

John 4 in the SBIGS

John 4 in the SBIHS

John 4 in the SBIIS

John 4 in the SBIIS2

John 4 in the SBIIS3

John 4 in the SBIKS

John 4 in the SBIKS2

John 4 in the SBIMS

John 4 in the SBIOS

John 4 in the SBIPS

John 4 in the SBISS

John 4 in the SBITS

John 4 in the SBITS2

John 4 in the SBITS3

John 4 in the SBITS4

John 4 in the SBIUS

John 4 in the SBIVS

John 4 in the SBT

John 4 in the SBT1E

John 4 in the SCHL

John 4 in the SNT

John 4 in the SUSU

John 4 in the SUSU2

John 4 in the SYNO

John 4 in the TBIAOTANT

John 4 in the TBT1E

John 4 in the TBT1E2

John 4 in the TFTIP

John 4 in the TFTU

John 4 in the TGNTATF3T

John 4 in the THAI

John 4 in the TNFD

John 4 in the TNT

John 4 in the TNTIK

John 4 in the TNTIL

John 4 in the TNTIN

John 4 in the TNTIP

John 4 in the TNTIZ

John 4 in the TOMA

John 4 in the TTENT

John 4 in the UBG

John 4 in the UGV

John 4 in the UGV2

John 4 in the UGV3

John 4 in the VBL

John 4 in the VDCC

John 4 in the YALU

John 4 in the YAPE

John 4 in the YBVTP

John 4 in the ZBP