Job 19 (BOKSSV)
1 ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2 «هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن وبە قسە وردم دەکەن؟ 3 ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم. 4 گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە. 5 ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن وشەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن، 6 ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە وتۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا. 7 «هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە. 8 ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم. 9 شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی وتاجەکەی سەرمی لێکردەوە. 10 لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم وهیوای منی وەک دار هەڵکەند. 11 تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند وبە دوژمنی خۆی دانام. 12 پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن وسەنگەریان لە دژی من لێدا ولە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند. 13 «کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە وناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە. 14 خزمەکانم وازیان لێ هێنام وئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم. 15 میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. 16 بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە. 17 بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم وقێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم. 18 تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،کە هەستم، باسی من دەکەن. 19 هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە وئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە. 20 ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە وبە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم. 21 «بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،چونکە دەستی خودا لێی داوم. 22 بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟لە گۆشتم تێر نابن؟ 23 «خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا، 24 خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یانبۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران. 25 بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە ولە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە. 26 پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم. 27 ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم وچاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم! 28 «ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“ 29 لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»