Job 5 (BOKSSV)
1 «ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟ 2 قین گێل دەکوژێت وبەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت. 3 من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا: 4 با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت. 5 دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت، 6 چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت وچەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت. 7 بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت. 8 «بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد وکێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو. 9 ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن وکارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن. 10 ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت وئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت. 11 ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات. 12 ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوەبۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت. 13 ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت. 14 لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو. 15 ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار ولە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات. 16 جا زەلیل بە هیوا دەبێت وناڕەوا دەمی دادەخات. 17 «سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە. 18 لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە. 19 لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات ولە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت. 20 لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە ولە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر. 21 لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت. 22 بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت ولە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت، 23 چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت وئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن. 24 جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە وسەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە. 25 ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن ونەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن. 26 لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوەوەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا. 27 «ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»