Joshua 2 (BOKSSV)
1 ئینجا یەشوعی کوڕی نون لە شەتیمەوە دوو سیخوڕی بە نهێنی نارد و گوتی: «بڕۆن تەماشای خاکەکە بکەن، بە تایبەتی ئەریحا.» ئەوانیش ڕۆیشتن و چوونە ماڵی ژنێکی لەشفرۆش کە ناوی ڕاحاب بوو، لەوێ مانەوە. 2 بە پاشای ئەریحا گوترا: «بزانە، ئەمشەو دوو پیاوی نەوەی ئیسرائیل هاتوونەتە ئێرە هەتا سیخوڕی دەربارەی خاکەکە بکەن.» 3 لەبەر ئەوە پاشای ئەریحا بەدوای ڕاحابدا ناردی و پێی گوت: «ئەو دوو پیاوەی کە هاتن بۆ لات و هاتنە ناو ماڵەکەت بیانهێنە دەرەوە، چونکە ئەوانە هاتوون بۆ ئەوەی سیخوڕی لەبارەی هەموو خاکەکەوە بکەن.» 4 بەڵام ڕاحاب دوو پیاوەکەی بردبوو و شاردبوونییەوە و گوتی: «ڕاستە ئەو دوو پیاوە هاتنە لای من، بەڵام نەمزانی خەڵکی کوێن. 5 کاتێک تاریکی داهات، کاتی داخستنی دەروازەی شار، دوو پیاوەکە ڕۆیشتن. نازانم دوو پیاوەکە بۆ کوێ چوون. بە پەلە شوێنیان بکەون، بەڵکو پێیان بگەن.» 6 بەڵام ئەو هەردووکیانی بردبوو بۆ سەربان و لەناو کۆمەڵێک چیلکە داری کەتاندا شاردبوونییەوە کە لە سەربان هەڵیچنیبوون. 7 پیاوەکانی پاشاش بەو ڕێگایەی کە بەرەو تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردون دەچوو بەدوای سیخوڕەکاندا چوون. کە ئەوانەی بە شوێنیاندا دەگەڕان چوونە دەرەوە، دەروازەکان داخران. 8 پێش ئەوەی سیخوڕەکان خەویان لێ بکەوێت، ڕاحاب بۆ لایان سەرکەوتە سەربان و 9 بە پیاوەکانی گوت: «زانیومە کە یەزدان ئەم خاکەی بە ئێوە داوە و ترسی ئێوە باڵی بەسەرماندا کێشاوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش لەبەر ئێوە ڕەنگیان پەڕیوە، 10 چونکە بیستمان یەزدان چۆن ئاوی دەریای سووری لەپێشتان وشک کرد، کاتێک لە میسر هاتنە دەرەوە، هەروەها لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژهەڵات چیتان بە هەردوو پاشای ئەمۆرییەکان سیحۆن و عۆگ کرد، ئەوانەی کە بە تەواوی قڕتان کردن. 11 کاتێک ئەوەمان بیست، دڵمان تۆقی و بەهۆی ئێوەوە کەس ورەی نەما، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەو خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە. 12 «ئێستاش بە یەزدان سوێندم بۆ بخۆن کە چۆن من چاکەم لەگەڵ ئێوەدا کرد، ئێوەش لەگەڵ ماڵی باوکم چاکە بکەن. نیشانەیەکی دڵنیابوونم بدەنێ کە 13 دایک و باوک و خوشک و براکانم و هەموو ئەوەی هەیانە بە زیندوویی بیانهێڵنەوە و فریای گیانمان بکەون لە مردن.» 14 پیاوەکانیش پێیان گوت: «خودا بمانکات بە قوربانتان! ئەگەر ئەم کارەمان نەدرکێنن، هەروەها ئەگەر یەزدان خاکەکەی پێداین، ئەوا چاکە و دڵسۆزیت لەگەڵدا دەکەین.» 15 ئینجا ڕاحاب هەردووکیانی لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە بە گوریس شۆڕکردەوە، چونکە ماڵەکەی کە تێیدا دەژیا لە شوورای شارەکە بوو. 16 هەروەها پێی گوتن: «بڕۆن بۆ چیا نەوەک ئەوانەی بە شوێنتاندا دەگەڕێن تووشتان بن، لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خۆتان بشارنەوە، هەتا ئەوان دەگەڕێنەوە، ئینجا بە ڕێگای خۆتاندا بڕۆن.» 17 پیاوەکانیش پێیان گوت: «ئێمە بێتاوان دەبین لەو سوێندەی کە بۆ تۆمان خوارد 18 ئەگەر هاتوو لە کاتی هاتنمان بۆ ناو خاکەکە، ئەم گوریسە سوورە بەو پەنجەرەیەوە گرێ نەدەیت کە ئێمەت لێوەی شۆڕکردەوە و ئەگەر دایک و باوک و خوشک و براکانت و سەرجەم ئەندامانی ماڵی باوکت لە ماڵەکەی خۆتدا کۆنەکەیتەوە. 19 ئەگەر هەرکەسێک لە دەرگاکانی ماڵەکەی تۆوە بچێتە دەرەوە خوێنی خۆی لەسەر خۆی دەبێت و ئێمە بێتاوان دەبین، بەڵام هەر یەکێک لەگەڵ تۆ لە ماڵەکەتدا بێت، ئەگەر دەستدرێژییەکی کرایە سەر ئەوا خوێنی لەسەر ئێمە دەبێت. 20 هەروەها ئەگەر ئەم کارەی ئێمە بدرکێنیت، ئێمە بێتاوان دەبین لەو سوێندەی کە بۆ تۆمان خوارد.» 21 ڕاحابیش گوتی: «چۆنتان گوت، ئاوا دەبێت.»ئیتر بەڕێی کردن و ڕۆیشتن، ئەویش گوریسە سوورەکەی بە پەنجەرەکەوە گرێ دا. 22 پیاوەکان ڕۆیشتن و چوونە چیا و ماوەی سێ ڕۆژ لەوێ مانەوە، هەتا ئەوانەی بە شوێنیاندا دەگەڕان گەڕانەوە، لە دوای ئەوەی کە لە هەموو ڕێگاکاندا بەدوایاندا گەڕان و نەیاندۆزینەوە. 23 ئینجا دوو پیاوەکە گەڕانەوە، لە چیاکە هاتنە خوارەوە و لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، هاتنە لای یەشوعی کوڕی نون و هەموو بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە، 24 بە یەشوعیان گوت: «بەڕاستی یەزدان هەموو خاکەکەی داوەتە دەستمانەوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش بەهۆی ئێمەوە ڕەنگیان سپی بووە.»
In Other Versions
Joshua 2 in the ANGEFD
Joshua 2 in the ANTPNG2D
Joshua 2 in the AS21
Joshua 2 in the BAGH
Joshua 2 in the BBPNG
Joshua 2 in the BBT1E
Joshua 2 in the BDS
Joshua 2 in the BEV
Joshua 2 in the BHAD
Joshua 2 in the BIB
Joshua 2 in the BLPT
Joshua 2 in the BNT
Joshua 2 in the BNTABOOT
Joshua 2 in the BNTLV
Joshua 2 in the BOATCB
Joshua 2 in the BOATCB2
Joshua 2 in the BOBCV
Joshua 2 in the BOCNT
Joshua 2 in the BOECS
Joshua 2 in the BOGWICC
Joshua 2 in the BOHCB
Joshua 2 in the BOHCV
Joshua 2 in the BOHLNT
Joshua 2 in the BOHNTLTAL
Joshua 2 in the BOICB
Joshua 2 in the BOILNTAP
Joshua 2 in the BOITCV
Joshua 2 in the BOKCV
Joshua 2 in the BOKCV2
Joshua 2 in the BOKHWOG
Joshua 2 in the BOLCB
Joshua 2 in the BOLCB2
Joshua 2 in the BOMCV
Joshua 2 in the BONAV
Joshua 2 in the BONCB
Joshua 2 in the BONLT
Joshua 2 in the BONUT2
Joshua 2 in the BOPLNT
Joshua 2 in the BOSCB
Joshua 2 in the BOSNC
Joshua 2 in the BOTLNT
Joshua 2 in the BOVCB
Joshua 2 in the BOYCB
Joshua 2 in the BPBB
Joshua 2 in the BPH
Joshua 2 in the BSB
Joshua 2 in the CCB
Joshua 2 in the CUV
Joshua 2 in the CUVS
Joshua 2 in the DBT
Joshua 2 in the DGDNT
Joshua 2 in the DHNT
Joshua 2 in the DNT
Joshua 2 in the ELBE
Joshua 2 in the EMTV
Joshua 2 in the ESV
Joshua 2 in the FBV
Joshua 2 in the FEB
Joshua 2 in the GGMNT
Joshua 2 in the GNT
Joshua 2 in the HARY
Joshua 2 in the HNT
Joshua 2 in the IRVA
Joshua 2 in the IRVB
Joshua 2 in the IRVG
Joshua 2 in the IRVH
Joshua 2 in the IRVK
Joshua 2 in the IRVM
Joshua 2 in the IRVM2
Joshua 2 in the IRVO
Joshua 2 in the IRVP
Joshua 2 in the IRVT
Joshua 2 in the IRVT2
Joshua 2 in the IRVU
Joshua 2 in the ISVN
Joshua 2 in the JSNT
Joshua 2 in the KAPI
Joshua 2 in the KBT1ETNIK
Joshua 2 in the KBV
Joshua 2 in the KJV
Joshua 2 in the KNFD
Joshua 2 in the LBA
Joshua 2 in the LBLA
Joshua 2 in the LNT
Joshua 2 in the LSV
Joshua 2 in the MAAL
Joshua 2 in the MBV
Joshua 2 in the MBV2
Joshua 2 in the MHNT
Joshua 2 in the MKNFD
Joshua 2 in the MNG
Joshua 2 in the MNT
Joshua 2 in the MNT2
Joshua 2 in the MRS1T
Joshua 2 in the NAA
Joshua 2 in the NASB
Joshua 2 in the NBLA
Joshua 2 in the NBS
Joshua 2 in the NBVTP
Joshua 2 in the NET2
Joshua 2 in the NIV11
Joshua 2 in the NNT
Joshua 2 in the NNT2
Joshua 2 in the NNT3
Joshua 2 in the PDDPT
Joshua 2 in the PFNT
Joshua 2 in the RMNT
Joshua 2 in the SBIAS
Joshua 2 in the SBIBS
Joshua 2 in the SBIBS2
Joshua 2 in the SBICS
Joshua 2 in the SBIDS
Joshua 2 in the SBIGS
Joshua 2 in the SBIHS
Joshua 2 in the SBIIS
Joshua 2 in the SBIIS2
Joshua 2 in the SBIIS3
Joshua 2 in the SBIKS
Joshua 2 in the SBIKS2
Joshua 2 in the SBIMS
Joshua 2 in the SBIOS
Joshua 2 in the SBIPS
Joshua 2 in the SBISS
Joshua 2 in the SBITS
Joshua 2 in the SBITS2
Joshua 2 in the SBITS3
Joshua 2 in the SBITS4
Joshua 2 in the SBIUS
Joshua 2 in the SBIVS
Joshua 2 in the SBT
Joshua 2 in the SBT1E
Joshua 2 in the SCHL
Joshua 2 in the SNT
Joshua 2 in the SUSU
Joshua 2 in the SUSU2
Joshua 2 in the SYNO
Joshua 2 in the TBIAOTANT
Joshua 2 in the TBT1E
Joshua 2 in the TBT1E2
Joshua 2 in the TFTIP
Joshua 2 in the TFTU
Joshua 2 in the TGNTATF3T
Joshua 2 in the THAI
Joshua 2 in the TNFD
Joshua 2 in the TNT
Joshua 2 in the TNTIK
Joshua 2 in the TNTIL
Joshua 2 in the TNTIN
Joshua 2 in the TNTIP
Joshua 2 in the TNTIZ
Joshua 2 in the TOMA
Joshua 2 in the TTENT
Joshua 2 in the UBG
Joshua 2 in the UGV
Joshua 2 in the UGV2
Joshua 2 in the UGV3
Joshua 2 in the VBL
Joshua 2 in the VDCC
Joshua 2 in the YALU
Joshua 2 in the YAPE
Joshua 2 in the YBVTP
Joshua 2 in the ZBP