Luke 4 (BOKSSV)

1 عیسا پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز کە ڕووباری ئوردونی بەجێهێشت، ڕۆحەکە بەرەو چۆڵەوانی ڕێنمایی کرد. 2 چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی دەکردەوە. بە درێژایی ئەو ڕۆژانە هیچی نەخوارد، کاتێک ماوەکە تەواو بوو برسی بوو. 3 ئیبلیس پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردە بڵێ با ببێتە نان.» 4 عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.]» 5 ئینجا ئیبلیس عیسای بردە شوێنێکی بەرز و لە چاوتروکانێکدا هەموو شانشینەکانی جیهانی پیشان دا و 6 پێی گوت: «هەموو ئەم دەسەڵات و شکۆیەی ئەوان دەدەمە تۆ، چونکە دراوەتە من و منیش دەیدەم بە هەرکەسێک کە بمەوێت. 7 لەبەر ئەوە ئەگەر لەبەردەمم کڕنۆش ببەیت، هەمووی بۆ تۆ دەبێت.» 8 عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.]» 9 ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشەلیمی برد و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت لێرەوە خۆت هەڵبدە خوارەوە. 10 لەبەر ئەوەی نووسراوە:«[سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،کە بە تەواوی بتپارێزن، 11 لەسەر دەستیان هەڵتدەگرنتاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.]» 12 عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: [یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.]» 13 کاتێک ئیبلیس هەموو تاقیکردنەوەیەکی تەواو کرد، بەجێی هێشت هەتا دەرفەتێکی دیکە. 14 عیسا بە هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە گەڕایەوە جەلیل، ناوبانگی لە هەموو دێیەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە. 15 لە کەنیشتەکانیان فێری دەکردن و هەموو ستایشیان دەکرد. 16 هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا. 17 پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە: 18 «[ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران،منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بەدیلگیراوان،هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران،بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و 19 ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.]» 20 ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. 21 دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێبوو هاتە دی.» 22 هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟» 23 عیسا پێی فەرموون: «بێگومان ئەم پەندەم پێ دەڵێن: ئەی پزیشک چارەسەری خۆت بکە! ئەوەی بیستمان و لە شاری کەفەرناحوم کردت، لێرەش لە شارەکەتدا بیکە.» 24 هەروەها فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، هیچ پێغەمبەرێک لە شارەکەی خۆی پەسەند ناکرێت. 25 لە ڕاستیدا پێتان دەڵێم، لە سەردەمی ئەلیاس زۆر بێوەژن لە ئیسرائیلدا هەبوون، کاتێک سێ ساڵ‏ و شەش مانگ باران نەباری، لە هەموو خاکەکەدا بووە قاتوقڕییەکی گەورە، 26 بەڵام ئەلیاس بۆ هیچ یەکێکیان نەنێردرا، بەڵکو بۆ بێوەژنێک لە شاری سەرەفەندی ناوچەی سەیدا. 27 لە ئیسرائیلدا لە سەردەمی ئەلیشەع پێغەمبەر زۆر کەس تووشی نەخۆشی گولی هاتبوون، بەڵام ئەلیشەع هیچیانی چاک نەکردەوە، نەعمانی سوری نەبێت.» 28 هەموو ئەوانەی لە کەنیشتەکە بوون، کاتێک ئەمەیان بیست لێی تووڕە بوون. 29 دەریانکردە دەرەوەی شار، بردیانە سەر لێواری ئەو چیایەی شارەکەیانی لەسەر بنیاد نرابوو، تاکو فڕێیبدەنە خوارەوە. 30 بەڵام ئەو بە ناویاندا تێپەڕی و ڕۆیشت. 31 پاشان عیسا بەرەو کەفەرناحوم دابەزی، کە شارێکی ناوچەی جەلیلە و لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکەکەی فێردەکرد. 32 لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وتەکانی بە دەسەڵاتەوە بوو. 33 لە کەنیشتەکەدا پیاوێک هەبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: 34 «ئای! عیسای ناسیرەیی چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت.» 35 عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکە لەناوەندیان پیاوەکەی بە زەویدا دا و لێی دەرچوو، هیچ زیانیشی پێ نەگەیاند. 36 خەڵکەکەش هەموو سەرسام بوون و بە یەکتریان دەگوت: «ئەمە چ وتەیەکە؟ بە دەسەڵات و هێزەوە فەرمان بە ڕۆحە پیسەکان دەدات و دەردەچن.» 37 ئیتر هەواڵی لە هەموو ناوچەکانی دەوروبەر بڵاو بووەوە. 38 عیسا لە کەنیشت هەستا و چووە ماڵی شیمۆن. خەسووی شیمۆن تایەکی توندی هەبوو، بۆیە داوایان لە عیسا کرد کە یارمەتی بدات. 39 ئەویش هاتە سەری، فەرمانی بە تایەکە کرد و بەریدا. دەستبەجێ هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. 40 کاتی ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆشەکانیان هێنایە لای عیسا، بە نەخۆشی جۆراوجۆرەوە، ئەویش دەستی لەسەر هەریەکەیان دانا و چاکیکردنەوە. 41 ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە. 42 کاتێک ڕۆژ هەڵات، هەستا و چووە جێگایەکی چۆڵ، خەڵکەکەش بەدوایدا دەگەڕان و هاتنە لای، ڕایانگرت تاکو لەلایان نەڕوات. 43 بەڵام پێی فەرموون: «لەسەرمە مزگێنی پاشایەتی خودا بدەمە شارەکانی دیکەش، چونکە بۆ ئەمە نێردراوم.» 44 ئیتر بەردەوام لە کەنیشتەکانی یەهودیا پەیامی خودای ڕادەگەیاند.

In Other Versions

Luke 4 in the ANGEFD

Luke 4 in the ANTPNG2D

Luke 4 in the AS21

Luke 4 in the BAGH

Luke 4 in the BBPNG

Luke 4 in the BBT1E

Luke 4 in the BDS

Luke 4 in the BEV

Luke 4 in the BHAD

Luke 4 in the BIB

Luke 4 in the BLPT

Luke 4 in the BNT

Luke 4 in the BNTABOOT

Luke 4 in the BNTLV

Luke 4 in the BOATCB

Luke 4 in the BOATCB2

Luke 4 in the BOBCV

Luke 4 in the BOCNT

Luke 4 in the BOECS

Luke 4 in the BOGWICC

Luke 4 in the BOHCB

Luke 4 in the BOHCV

Luke 4 in the BOHLNT

Luke 4 in the BOHNTLTAL

Luke 4 in the BOICB

Luke 4 in the BOILNTAP

Luke 4 in the BOITCV

Luke 4 in the BOKCV

Luke 4 in the BOKCV2

Luke 4 in the BOKHWOG

Luke 4 in the BOLCB

Luke 4 in the BOLCB2

Luke 4 in the BOMCV

Luke 4 in the BONAV

Luke 4 in the BONCB

Luke 4 in the BONLT

Luke 4 in the BONUT2

Luke 4 in the BOPLNT

Luke 4 in the BOSCB

Luke 4 in the BOSNC

Luke 4 in the BOTLNT

Luke 4 in the BOVCB

Luke 4 in the BOYCB

Luke 4 in the BPBB

Luke 4 in the BPH

Luke 4 in the BSB

Luke 4 in the CCB

Luke 4 in the CUV

Luke 4 in the CUVS

Luke 4 in the DBT

Luke 4 in the DGDNT

Luke 4 in the DHNT

Luke 4 in the DNT

Luke 4 in the ELBE

Luke 4 in the EMTV

Luke 4 in the ESV

Luke 4 in the FBV

Luke 4 in the FEB

Luke 4 in the GGMNT

Luke 4 in the GNT

Luke 4 in the HARY

Luke 4 in the HNT

Luke 4 in the IRVA

Luke 4 in the IRVB

Luke 4 in the IRVG

Luke 4 in the IRVH

Luke 4 in the IRVK

Luke 4 in the IRVM

Luke 4 in the IRVM2

Luke 4 in the IRVO

Luke 4 in the IRVP

Luke 4 in the IRVT

Luke 4 in the IRVT2

Luke 4 in the IRVU

Luke 4 in the ISVN

Luke 4 in the JSNT

Luke 4 in the KAPI

Luke 4 in the KBT1ETNIK

Luke 4 in the KBV

Luke 4 in the KJV

Luke 4 in the KNFD

Luke 4 in the LBA

Luke 4 in the LBLA

Luke 4 in the LNT

Luke 4 in the LSV

Luke 4 in the MAAL

Luke 4 in the MBV

Luke 4 in the MBV2

Luke 4 in the MHNT

Luke 4 in the MKNFD

Luke 4 in the MNG

Luke 4 in the MNT

Luke 4 in the MNT2

Luke 4 in the MRS1T

Luke 4 in the NAA

Luke 4 in the NASB

Luke 4 in the NBLA

Luke 4 in the NBS

Luke 4 in the NBVTP

Luke 4 in the NET2

Luke 4 in the NIV11

Luke 4 in the NNT

Luke 4 in the NNT2

Luke 4 in the NNT3

Luke 4 in the PDDPT

Luke 4 in the PFNT

Luke 4 in the RMNT

Luke 4 in the SBIAS

Luke 4 in the SBIBS

Luke 4 in the SBIBS2

Luke 4 in the SBICS

Luke 4 in the SBIDS

Luke 4 in the SBIGS

Luke 4 in the SBIHS

Luke 4 in the SBIIS

Luke 4 in the SBIIS2

Luke 4 in the SBIIS3

Luke 4 in the SBIKS

Luke 4 in the SBIKS2

Luke 4 in the SBIMS

Luke 4 in the SBIOS

Luke 4 in the SBIPS

Luke 4 in the SBISS

Luke 4 in the SBITS

Luke 4 in the SBITS2

Luke 4 in the SBITS3

Luke 4 in the SBITS4

Luke 4 in the SBIUS

Luke 4 in the SBIVS

Luke 4 in the SBT

Luke 4 in the SBT1E

Luke 4 in the SCHL

Luke 4 in the SNT

Luke 4 in the SUSU

Luke 4 in the SUSU2

Luke 4 in the SYNO

Luke 4 in the TBIAOTANT

Luke 4 in the TBT1E

Luke 4 in the TBT1E2

Luke 4 in the TFTIP

Luke 4 in the TFTU

Luke 4 in the TGNTATF3T

Luke 4 in the THAI

Luke 4 in the TNFD

Luke 4 in the TNT

Luke 4 in the TNTIK

Luke 4 in the TNTIL

Luke 4 in the TNTIN

Luke 4 in the TNTIP

Luke 4 in the TNTIZ

Luke 4 in the TOMA

Luke 4 in the TTENT

Luke 4 in the UBG

Luke 4 in the UGV

Luke 4 in the UGV2

Luke 4 in the UGV3

Luke 4 in the VBL

Luke 4 in the VDCC

Luke 4 in the YALU

Luke 4 in the YAPE

Luke 4 in the YBVTP

Luke 4 in the ZBP