Micah 4 (BOKSSV)
1 لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وگەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن. 2 زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە. 3 لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن. 4 هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی ولەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،کەس نایترسێنێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی. 5 هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوەبۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر. 6 یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە وڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،هەروەها ئەوانەی سزام داون. 7 شەلەکان دەکەمە پاشماوە،دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکاتلەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە. 8 تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،ئەی قەڵای سییۆنی کچ،هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.» 9 ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ئایا پاشات نییە،یان ڕاوێژکارت مردووە؟ 10 ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێوەک ژنی ژانگرتوو،چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە ولە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.دەچیتە بابل،لەوێ دەرباز دەکرێیت.لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوەلە دەستی دوژمنەکانت. 11 بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوەلە دژی تۆ کۆدەبنەوە.دەڵێن: «با گڵاو بێت،با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.» 12 بەڵام ئەوان نازاننبیرکردنەوەی یەزدان چییە،هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە. 13 «ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم وچەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.