Micah 5 (BOKSSV)
1 ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،چونکە گەمارۆ دراوین.بە گۆچان لە ڕوومەتیڕابەری ئیسرائیل دەدەن. 2 «بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی ئەفراتە،هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێتئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،لە ئەزەلەوەیە.» 3 لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکاتهەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوەبۆ لای نەوەی ئیسرائیل. 4 جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکاتبە هێزی یەزدان،بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.جا بە ئاسوودەیی دەژین،چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی. 5 ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان وپێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،لەگەڵ هەشت میر. 6 بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن وخاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان وکاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان. 7 پاشماوەی یاقوبلەنێو چەندین گەل دەبێت،وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات وبۆ ئادەمیزاد ناوەستێت. 8 پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،لەنێو چەندین گەل،وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات. 9 دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت وهەموو دوژمنەکانت لەناودەچن. 10 یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم وگالیسکەکانت ڕیشەکێش دەکەم. 11 شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم وهەموو قەڵاکانت تێکدەدەم. 12 ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم ولەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت. 13 بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم ولەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لەناوەڕاستت،ئیتر کڕنۆش نابەیتبۆ دەستکردی دەستەکانت. 14 ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم وشارەکانت وێران دەکەم. 15 بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوەلەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»