Nehemiah 3 (BOKSSV)

1 ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی دەستیان بە کار کرد و دەروازەی مەڕیان بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد و دەرگاکانیشیان دانا. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان نایەوە. 2 لەتەنیشت ئەوەوە پیاوانی ئەریحا بنیادیان دەنا، لەتەنیشت ئەوانیشەوە زەکوری کوڕی ئیمری بنیادی دەنا. 3 دەروازەی ماسیش لەلایەن کوڕەکانی هەسەنائاوه بنیاد نرایەوە. کاریتە و دەرگاکانیان بۆ دانایەوە لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 4 لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعەنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 5 لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان. 6 بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 7 لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. 8 لەتەنیشت ئەویشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد. 9 لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 10 لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. 11 بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەت‌مۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش. 12 لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. 13 دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ. 14 دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێت‌هاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 15 دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆل‌حوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت. 16 پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێت‌چوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان. 17 پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 18 پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 19 لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە. 20 پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 21 دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە. 22 پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 23 پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. 24 پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە. 25 پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی لەلای حەوشەی پاسەوانانە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش. 26 ئینجا خزمەتکارانی پەرستگا کە دانیشتووی گردی عۆفێل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە. 27 پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفێل. 28 لەسەر دەروازەی ئەسپەکانیش، کاهینەکان چاکیان کردەوە، هەریەکە و بەرامبەر بە ماڵی خۆی. 29 پاش ئەوانیش سادۆقی کوڕی ئیمێر بەرامبەری ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. پاش ئەویش شەمەعیای کوڕی شەخەنەیا کە چاودێری دەروازەی ڕۆژهەڵات بوو، شووراکەی چاککردەوە. 30 پاش ئەویش حەنەنیای کوڕی شەلەمیاهو و حانوونی کوڕی شەشەمی چالاف بەشێکی دیکەیان چاککردەوە. پاش ئەوانیش مەشولامی کوڕی بەرەخیا بەرامبەری ژوورەکەی خۆی چاککردەوە. 31 پاش ئەویش مەلکیا، کە یەکێک بوو لە زێڕنگەرەکان، هەتا ماڵی خزمەتکارانی پەرستگا و بازرگانەکانی چاککردەوە کە دەکەوتە بەرامبەر دەروازەی کۆکردنەوەی سەربازان، هەروەها هەتا ژووری چاودێریی سەر گۆشەکەی شوورا. 32 زێڕنگەر و بازرگانەکان شووراکەیان لەنێوان خاڵی سەر گۆشەکە هەتا دەروازەی مەڕ چاککردەوە.

In Other Versions

Nehemiah 3 in the ANGEFD

Nehemiah 3 in the ANTPNG2D

Nehemiah 3 in the AS21

Nehemiah 3 in the BAGH

Nehemiah 3 in the BBPNG

Nehemiah 3 in the BBT1E

Nehemiah 3 in the BDS

Nehemiah 3 in the BEV

Nehemiah 3 in the BHAD

Nehemiah 3 in the BIB

Nehemiah 3 in the BLPT

Nehemiah 3 in the BNT

Nehemiah 3 in the BNTABOOT

Nehemiah 3 in the BNTLV

Nehemiah 3 in the BOATCB

Nehemiah 3 in the BOATCB2

Nehemiah 3 in the BOBCV

Nehemiah 3 in the BOCNT

Nehemiah 3 in the BOECS

Nehemiah 3 in the BOGWICC

Nehemiah 3 in the BOHCB

Nehemiah 3 in the BOHCV

Nehemiah 3 in the BOHLNT

Nehemiah 3 in the BOHNTLTAL

Nehemiah 3 in the BOICB

Nehemiah 3 in the BOILNTAP

Nehemiah 3 in the BOITCV

Nehemiah 3 in the BOKCV

Nehemiah 3 in the BOKCV2

Nehemiah 3 in the BOKHWOG

Nehemiah 3 in the BOLCB

Nehemiah 3 in the BOLCB2

Nehemiah 3 in the BOMCV

Nehemiah 3 in the BONAV

Nehemiah 3 in the BONCB

Nehemiah 3 in the BONLT

Nehemiah 3 in the BONUT2

Nehemiah 3 in the BOPLNT

Nehemiah 3 in the BOSCB

Nehemiah 3 in the BOSNC

Nehemiah 3 in the BOTLNT

Nehemiah 3 in the BOVCB

Nehemiah 3 in the BOYCB

Nehemiah 3 in the BPBB

Nehemiah 3 in the BPH

Nehemiah 3 in the BSB

Nehemiah 3 in the CCB

Nehemiah 3 in the CUV

Nehemiah 3 in the CUVS

Nehemiah 3 in the DBT

Nehemiah 3 in the DGDNT

Nehemiah 3 in the DHNT

Nehemiah 3 in the DNT

Nehemiah 3 in the ELBE

Nehemiah 3 in the EMTV

Nehemiah 3 in the ESV

Nehemiah 3 in the FBV

Nehemiah 3 in the FEB

Nehemiah 3 in the GGMNT

Nehemiah 3 in the GNT

Nehemiah 3 in the HARY

Nehemiah 3 in the HNT

Nehemiah 3 in the IRVA

Nehemiah 3 in the IRVB

Nehemiah 3 in the IRVG

Nehemiah 3 in the IRVH

Nehemiah 3 in the IRVK

Nehemiah 3 in the IRVM

Nehemiah 3 in the IRVM2

Nehemiah 3 in the IRVO

Nehemiah 3 in the IRVP

Nehemiah 3 in the IRVT

Nehemiah 3 in the IRVT2

Nehemiah 3 in the IRVU

Nehemiah 3 in the ISVN

Nehemiah 3 in the JSNT

Nehemiah 3 in the KAPI

Nehemiah 3 in the KBT1ETNIK

Nehemiah 3 in the KBV

Nehemiah 3 in the KJV

Nehemiah 3 in the KNFD

Nehemiah 3 in the LBA

Nehemiah 3 in the LBLA

Nehemiah 3 in the LNT

Nehemiah 3 in the LSV

Nehemiah 3 in the MAAL

Nehemiah 3 in the MBV

Nehemiah 3 in the MBV2

Nehemiah 3 in the MHNT

Nehemiah 3 in the MKNFD

Nehemiah 3 in the MNG

Nehemiah 3 in the MNT

Nehemiah 3 in the MNT2

Nehemiah 3 in the MRS1T

Nehemiah 3 in the NAA

Nehemiah 3 in the NASB

Nehemiah 3 in the NBLA

Nehemiah 3 in the NBS

Nehemiah 3 in the NBVTP

Nehemiah 3 in the NET2

Nehemiah 3 in the NIV11

Nehemiah 3 in the NNT

Nehemiah 3 in the NNT2

Nehemiah 3 in the NNT3

Nehemiah 3 in the PDDPT

Nehemiah 3 in the PFNT

Nehemiah 3 in the RMNT

Nehemiah 3 in the SBIAS

Nehemiah 3 in the SBIBS

Nehemiah 3 in the SBIBS2

Nehemiah 3 in the SBICS

Nehemiah 3 in the SBIDS

Nehemiah 3 in the SBIGS

Nehemiah 3 in the SBIHS

Nehemiah 3 in the SBIIS

Nehemiah 3 in the SBIIS2

Nehemiah 3 in the SBIIS3

Nehemiah 3 in the SBIKS

Nehemiah 3 in the SBIKS2

Nehemiah 3 in the SBIMS

Nehemiah 3 in the SBIOS

Nehemiah 3 in the SBIPS

Nehemiah 3 in the SBISS

Nehemiah 3 in the SBITS

Nehemiah 3 in the SBITS2

Nehemiah 3 in the SBITS3

Nehemiah 3 in the SBITS4

Nehemiah 3 in the SBIUS

Nehemiah 3 in the SBIVS

Nehemiah 3 in the SBT

Nehemiah 3 in the SBT1E

Nehemiah 3 in the SCHL

Nehemiah 3 in the SNT

Nehemiah 3 in the SUSU

Nehemiah 3 in the SUSU2

Nehemiah 3 in the SYNO

Nehemiah 3 in the TBIAOTANT

Nehemiah 3 in the TBT1E

Nehemiah 3 in the TBT1E2

Nehemiah 3 in the TFTIP

Nehemiah 3 in the TFTU

Nehemiah 3 in the TGNTATF3T

Nehemiah 3 in the THAI

Nehemiah 3 in the TNFD

Nehemiah 3 in the TNT

Nehemiah 3 in the TNTIK

Nehemiah 3 in the TNTIL

Nehemiah 3 in the TNTIN

Nehemiah 3 in the TNTIP

Nehemiah 3 in the TNTIZ

Nehemiah 3 in the TOMA

Nehemiah 3 in the TTENT

Nehemiah 3 in the UBG

Nehemiah 3 in the UGV

Nehemiah 3 in the UGV2

Nehemiah 3 in the UGV3

Nehemiah 3 in the VBL

Nehemiah 3 in the VDCC

Nehemiah 3 in the YALU

Nehemiah 3 in the YAPE

Nehemiah 3 in the YBVTP

Nehemiah 3 in the ZBP