Numbers 1 (BOKSSV)

1 لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لە چادری چاوپێکەوتندا لە چۆڵەوانی سینا، یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک. 3 لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن. 4 بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت. 5 «ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن: «لە هۆزی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور؛ 6 لە هۆزی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای؛ 7 لە هۆزی یەهودا، نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب؛ 8 لە هۆزی یەساخار، نەتەنێلی کوڕی چوعەر؛ 9 لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛ 10 لە کوڕەکانی یوسف:لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود؛لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور؛ 11 لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، 12 لە هۆزی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای؛ 13 لە هۆزی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران؛ 14 لە هۆزی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل؛ 15 لە هۆزی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.» 16 ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن. 17 جا موسا و هارون هەموو ئەو پیاوانەیان برد کە باس کران، 18 هەموو کۆمەڵیان لە یەکی مانگی دوو کۆکردەوە. لە گەنجانی بیست ساڵە بەرەو سەرەوە بەگوێرەی ڕەچەڵەکیان خرانەوە سەر خێڵ و بنەماڵەکانیان، یەک بە یەک ناوەکانیان تۆمار کرا، 19 هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. ئینجا لە چۆڵەوانی سینادا تۆماری کردن. 20 لە نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 21 تۆمارکراوان لە هۆزی ڕەئوبێن چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 22 لە نەوەی شیمۆن،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە ژمێردران و بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 23 تۆمارکراوان لە هۆزی شیمۆن پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەس بوون. 24 لە نەوەی گاد،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 25 تۆمارکراوان لە هۆزی گاد چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەس بوون. 26 لە نەوەی یەهودا،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 27 تۆمارکراوان لە هۆزی یەهودا حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون. 28 لە نەوەی یەساخار،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 29 تۆمارکراوان لە هۆزی یەساخار پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون. 30 لە نەوەی زەبولون،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 31 تۆمارکراوان لە هۆزی زەبولون پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەس بوون. 32 لە نەوەی یوسف،لە نەوەی ئەفرایم،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 33 تۆمارکراوان لە هۆزی ئەفرایم چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 34 لە نەوەی مەنەشە،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 35 تۆمارکراوان لە هۆزی مەنەشە سی و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون. 36 لە نەوەی بنیامین،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 37 تۆمارکراوان لە هۆزی بنیامین سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون. 38 لە نەوەی دان،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 39 تۆمارکراوان لە هۆزی دان شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون. 40 لە نەوەی ئاشێر،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 41 تۆمارکراوان لە هۆزی ئاشێر چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 42 لە نەوەی نەفتالی،هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 43 تۆمارکراوان لە هۆزی نەفتالی پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون. 44 ئەوانە تۆمارکراوەکانن، ئەوانەی موسا و هارون و دوازدە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن، هەر پیاوێک لە تۆمارکراوەکان نوێنەر بوو بۆ بنەماڵەکەی. 45 جا هەموو نەوەی ئیسرائیل، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا تۆمار کران، 46 هەموو تۆمارکراوەکان شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس بوون. 47 بەڵام هۆزی لێڤی بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەوان تۆمار نەکران، 48 چونکە یەزدان بە موسای فەرموو: 49 «هۆزی لێڤی تۆمار مەکە و لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا سەرژمێریان مەکە. 50 بەڵکو لێڤییەکان لەسەر چادری پەیمان و هەموو قاپوقاچاغەکەی و هەموو ئەوەی هەیەتی دابنێ، ئەوان چادرەکەی پەرستن بە هەموو قاپوقاچاغەکانییەوە هەڵدەگرن و ئەوان خزمەتی دەکەن، لە چواردەوری چادرەکەی پەرستنیش چادر هەڵدەدەن. 51 لە کاتی گواستنەوەی چادرەکەی پەرستن لێڤییەکان هەڵیدەگرنەوە و لە کاتی هەڵدانی چادرەکەی پەرستنیش لێڤییەکان دایدەمەزرێننەوە. هەرکەسێکی دیکە جگە لە لێڤییەکان لێی نزیک بێتەوە دەکوژرێت. 52 نەوەی ئیسرائیل هەریەکە لە ئۆردوگای خۆی لەژێر بەیداخەکەی خۆی بەپێی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن. 53 بەڵام لێڤییەکان لە چواردەوری چادرەکەی پەیمان چادر هەڵدەدەن، هەتا تووڕەیی نەیەتە سەر کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل، جا لێڤییەکان بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری چادری پەیمان.» 54 نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

In Other Versions

Numbers 1 in the ANGEFD

Numbers 1 in the ANTPNG2D

Numbers 1 in the AS21

Numbers 1 in the BAGH

Numbers 1 in the BBPNG

Numbers 1 in the BBT1E

Numbers 1 in the BDS

Numbers 1 in the BEV

Numbers 1 in the BHAD

Numbers 1 in the BIB

Numbers 1 in the BLPT

Numbers 1 in the BNT

Numbers 1 in the BNTABOOT

Numbers 1 in the BNTLV

Numbers 1 in the BOATCB

Numbers 1 in the BOATCB2

Numbers 1 in the BOBCV

Numbers 1 in the BOCNT

Numbers 1 in the BOECS

Numbers 1 in the BOGWICC

Numbers 1 in the BOHCB

Numbers 1 in the BOHCV

Numbers 1 in the BOHLNT

Numbers 1 in the BOHNTLTAL

Numbers 1 in the BOICB

Numbers 1 in the BOILNTAP

Numbers 1 in the BOITCV

Numbers 1 in the BOKCV

Numbers 1 in the BOKCV2

Numbers 1 in the BOKHWOG

Numbers 1 in the BOLCB

Numbers 1 in the BOLCB2

Numbers 1 in the BOMCV

Numbers 1 in the BONAV

Numbers 1 in the BONCB

Numbers 1 in the BONLT

Numbers 1 in the BONUT2

Numbers 1 in the BOPLNT

Numbers 1 in the BOSCB

Numbers 1 in the BOSNC

Numbers 1 in the BOTLNT

Numbers 1 in the BOVCB

Numbers 1 in the BOYCB

Numbers 1 in the BPBB

Numbers 1 in the BPH

Numbers 1 in the BSB

Numbers 1 in the CCB

Numbers 1 in the CUV

Numbers 1 in the CUVS

Numbers 1 in the DBT

Numbers 1 in the DGDNT

Numbers 1 in the DHNT

Numbers 1 in the DNT

Numbers 1 in the ELBE

Numbers 1 in the EMTV

Numbers 1 in the ESV

Numbers 1 in the FBV

Numbers 1 in the FEB

Numbers 1 in the GGMNT

Numbers 1 in the GNT

Numbers 1 in the HARY

Numbers 1 in the HNT

Numbers 1 in the IRVA

Numbers 1 in the IRVB

Numbers 1 in the IRVG

Numbers 1 in the IRVH

Numbers 1 in the IRVK

Numbers 1 in the IRVM

Numbers 1 in the IRVM2

Numbers 1 in the IRVO

Numbers 1 in the IRVP

Numbers 1 in the IRVT

Numbers 1 in the IRVT2

Numbers 1 in the IRVU

Numbers 1 in the ISVN

Numbers 1 in the JSNT

Numbers 1 in the KAPI

Numbers 1 in the KBT1ETNIK

Numbers 1 in the KBV

Numbers 1 in the KJV

Numbers 1 in the KNFD

Numbers 1 in the LBA

Numbers 1 in the LBLA

Numbers 1 in the LNT

Numbers 1 in the LSV

Numbers 1 in the MAAL

Numbers 1 in the MBV

Numbers 1 in the MBV2

Numbers 1 in the MHNT

Numbers 1 in the MKNFD

Numbers 1 in the MNG

Numbers 1 in the MNT

Numbers 1 in the MNT2

Numbers 1 in the MRS1T

Numbers 1 in the NAA

Numbers 1 in the NASB

Numbers 1 in the NBLA

Numbers 1 in the NBS

Numbers 1 in the NBVTP

Numbers 1 in the NET2

Numbers 1 in the NIV11

Numbers 1 in the NNT

Numbers 1 in the NNT2

Numbers 1 in the NNT3

Numbers 1 in the PDDPT

Numbers 1 in the PFNT

Numbers 1 in the RMNT

Numbers 1 in the SBIAS

Numbers 1 in the SBIBS

Numbers 1 in the SBIBS2

Numbers 1 in the SBICS

Numbers 1 in the SBIDS

Numbers 1 in the SBIGS

Numbers 1 in the SBIHS

Numbers 1 in the SBIIS

Numbers 1 in the SBIIS2

Numbers 1 in the SBIIS3

Numbers 1 in the SBIKS

Numbers 1 in the SBIKS2

Numbers 1 in the SBIMS

Numbers 1 in the SBIOS

Numbers 1 in the SBIPS

Numbers 1 in the SBISS

Numbers 1 in the SBITS

Numbers 1 in the SBITS2

Numbers 1 in the SBITS3

Numbers 1 in the SBITS4

Numbers 1 in the SBIUS

Numbers 1 in the SBIVS

Numbers 1 in the SBT

Numbers 1 in the SBT1E

Numbers 1 in the SCHL

Numbers 1 in the SNT

Numbers 1 in the SUSU

Numbers 1 in the SUSU2

Numbers 1 in the SYNO

Numbers 1 in the TBIAOTANT

Numbers 1 in the TBT1E

Numbers 1 in the TBT1E2

Numbers 1 in the TFTIP

Numbers 1 in the TFTU

Numbers 1 in the TGNTATF3T

Numbers 1 in the THAI

Numbers 1 in the TNFD

Numbers 1 in the TNT

Numbers 1 in the TNTIK

Numbers 1 in the TNTIL

Numbers 1 in the TNTIN

Numbers 1 in the TNTIP

Numbers 1 in the TNTIZ

Numbers 1 in the TOMA

Numbers 1 in the TTENT

Numbers 1 in the UBG

Numbers 1 in the UGV

Numbers 1 in the UGV2

Numbers 1 in the UGV3

Numbers 1 in the VBL

Numbers 1 in the VDCC

Numbers 1 in the YALU

Numbers 1 in the YAPE

Numbers 1 in the YBVTP

Numbers 1 in the ZBP