Numbers 9 (BOKSSV)

1 لە ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەیان لە خاکی میسر لە مانگی یەک لە چۆڵەوانی سینا یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «با نەوەی ئیسرائیل جەژنی پەسخە لە کاتی خۆیدا بکەن، 3 لە ڕۆژی چواردەی ئەم مانگە لە زەردەپەڕدا، لە کاتی خۆیدا دەیکەن، بەگوێرەی هەموو فەرز و ڕاسپاردەکان.» 4 موساش لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دوا بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بکەن، 5 جا لە چواردەی مانگی یەک لە زەردەپەڕدا لە چۆڵەوانی سینا جەژنی پەسخەیان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد. 6 بەڵام هەندێک کەس بەهۆی مردووێکەوە بەپێی ڕێوڕەسم گڵاو ببوون و دروست نەبوو بۆیان لەو ڕۆژەدا جەژنی پەسخە بکەن، جا لەو ڕۆژەدا هاتنە بەردەم موسا و هارون. 7 ئەو خەڵکە پێیان گوت: «ئێمە بەهۆی کەسێکی مردووەوە گڵاوین، بۆچی لە کاتی خۆیدا لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا وەلابنرێین و قوربانی بۆ یەزدان پێشکەش نەکەین؟» 8 موساش وەڵامی دانەوە: «بوەستن با گوێم لێ بێت یەزدان سەبارەت بە ئێوە چی فەرمان دەکات.» 9 جا یەزدان بە موسای فەرموو: 10 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”هەرکەسێک لە ئێوە یان لە نەوەکانتان، ئەگەر بە مردووێک گڵاو ببوو یان لە گەشتێکی دوور بوو، با جەژنی پەسخە بۆ یەزدان بکات. 11 لە ڕۆژی چواردەی مانگی دوو لە زەردەپەڕدا دەیکەن، بەرخەکە بە نانی فەتیرە و بە گیای تاڵەوە دەخۆن. 12 هیچی بۆ بەیانی ناهێڵنەوە و هیچ ئێسقانێکی لێ ناشکێنرێت. بەگوێرەی هەموو فەرزەکانی جەژنی پەسخە دەیکەن. 13 بەڵام ئەگەر یەکێک پاک بوو و لە گەشت نەبوو، جەژنی پەسخەی نەکرد، ئەو گیانە لە گەلەکەی دادەبڕدرێت، چونکە لە کاتی خۆیدا قوربانی یەزدانی پێشکەش نەکردووە، ئەو کەسە ئۆباڵی گوناهەکەی خۆی هەڵدەگرێت. 14 «”ئەگەر نامۆیەک لەنێو ئێوەدا بژیێت و ویستی جەژنی پەسخە بۆ یەزدان بگێڕێت، بەگوێرەی فەرزی پەسخە و یاساکانی ئاوا دەکات، یەک فەرز دەبێت بۆتان، بۆ نامۆ و بۆ هاوڵاتی خاکەکە.“» 15 لە ڕۆژی دامەزراندنی چادرەکەی پەرستن کە بە چادری پەیمان ناسراوە، هەورێک چادرەکەی پەرستنی داپۆشی. هەر لە ئێوارەوە هەتا بەیانی هەورەکە لەسەر چادرەکەی پەرستن وەک دیمەنی ئاگر بوو. 16 بە بەردەوامی ئاوا بوو، هەور دایدەپۆشی و بە شەویش هەورەکە دیمەنی ئاگری هەبوو. 17 هەر کاتێکیش هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل لەدوای ئەوە بەڕێ دەکەوتن. لەو شوێنەی هەورەکە بنیشتبایەوە ئەوا نەوەی ئیسرائیل لەوێ چادریان هەڵدەدا. 18 بە فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن و بە فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا، هەموو ڕۆژانی نیشتنی هەورەکە بەسەر چادرەکەی پەرستندا ئەوان لە چادرەکانی خۆیان دەمانەوە. 19 هەر کاتێک هەورەکە چەند ڕۆژێکی زۆر لەسەر چادرەکەی پەرستن دەمایەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی یەزدان دەبوون و بەڕێ نەدەکەوتن. 20 هەر کاتێک هەورەکە چەند ڕۆژێکی کەم لەسەر چادری پەرستن دەمایەوە، ئەوا بەگوێرەی فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا و بەگوێرەی فەرمانی یەزدان بەڕێ دەکەوتن. 21 هەندێک جار هەورەکە لە ئێوارەوە هەتا بەیانی دەمایەوە و لە بەیانیدا بەرز دەبووەوە، ئەو کاتە بەڕێ دەکەوتن. یان شەو و ڕۆژێک بمابایەوە و بەرز بووایەوە، ئەوا بەڕێ دەکەوتن. 22 بەم جۆرە هەورەکە دوو ڕۆژ یان مانگێک یان ساڵێک، هەرچەندێک لەسەر چادرەکەی پەرستن بمابایەوە و بنیشتبایەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل لە چادرەکانیان دەمانەوە و بەڕێ نەدەکەوتن، هەر کاتێکیش بەرز بووایەوە ئەوا بەڕێ دەکەوتن. 23 بە فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا و بە فەرمانی یەزدان بەڕێ دەکەوتن و ئەرکی یەزدانیان دەپاراست، بەگوێرەی فەرمانی یەزدان لەسەر دەستی موسا.

In Other Versions

Numbers 9 in the ANGEFD

Numbers 9 in the ANTPNG2D

Numbers 9 in the AS21

Numbers 9 in the BAGH

Numbers 9 in the BBPNG

Numbers 9 in the BBT1E

Numbers 9 in the BDS

Numbers 9 in the BEV

Numbers 9 in the BHAD

Numbers 9 in the BIB

Numbers 9 in the BLPT

Numbers 9 in the BNT

Numbers 9 in the BNTABOOT

Numbers 9 in the BNTLV

Numbers 9 in the BOATCB

Numbers 9 in the BOATCB2

Numbers 9 in the BOBCV

Numbers 9 in the BOCNT

Numbers 9 in the BOECS

Numbers 9 in the BOGWICC

Numbers 9 in the BOHCB

Numbers 9 in the BOHCV

Numbers 9 in the BOHLNT

Numbers 9 in the BOHNTLTAL

Numbers 9 in the BOICB

Numbers 9 in the BOILNTAP

Numbers 9 in the BOITCV

Numbers 9 in the BOKCV

Numbers 9 in the BOKCV2

Numbers 9 in the BOKHWOG

Numbers 9 in the BOLCB

Numbers 9 in the BOLCB2

Numbers 9 in the BOMCV

Numbers 9 in the BONAV

Numbers 9 in the BONCB

Numbers 9 in the BONLT

Numbers 9 in the BONUT2

Numbers 9 in the BOPLNT

Numbers 9 in the BOSCB

Numbers 9 in the BOSNC

Numbers 9 in the BOTLNT

Numbers 9 in the BOVCB

Numbers 9 in the BOYCB

Numbers 9 in the BPBB

Numbers 9 in the BPH

Numbers 9 in the BSB

Numbers 9 in the CCB

Numbers 9 in the CUV

Numbers 9 in the CUVS

Numbers 9 in the DBT

Numbers 9 in the DGDNT

Numbers 9 in the DHNT

Numbers 9 in the DNT

Numbers 9 in the ELBE

Numbers 9 in the EMTV

Numbers 9 in the ESV

Numbers 9 in the FBV

Numbers 9 in the FEB

Numbers 9 in the GGMNT

Numbers 9 in the GNT

Numbers 9 in the HARY

Numbers 9 in the HNT

Numbers 9 in the IRVA

Numbers 9 in the IRVB

Numbers 9 in the IRVG

Numbers 9 in the IRVH

Numbers 9 in the IRVK

Numbers 9 in the IRVM

Numbers 9 in the IRVM2

Numbers 9 in the IRVO

Numbers 9 in the IRVP

Numbers 9 in the IRVT

Numbers 9 in the IRVT2

Numbers 9 in the IRVU

Numbers 9 in the ISVN

Numbers 9 in the JSNT

Numbers 9 in the KAPI

Numbers 9 in the KBT1ETNIK

Numbers 9 in the KBV

Numbers 9 in the KJV

Numbers 9 in the KNFD

Numbers 9 in the LBA

Numbers 9 in the LBLA

Numbers 9 in the LNT

Numbers 9 in the LSV

Numbers 9 in the MAAL

Numbers 9 in the MBV

Numbers 9 in the MBV2

Numbers 9 in the MHNT

Numbers 9 in the MKNFD

Numbers 9 in the MNG

Numbers 9 in the MNT

Numbers 9 in the MNT2

Numbers 9 in the MRS1T

Numbers 9 in the NAA

Numbers 9 in the NASB

Numbers 9 in the NBLA

Numbers 9 in the NBS

Numbers 9 in the NBVTP

Numbers 9 in the NET2

Numbers 9 in the NIV11

Numbers 9 in the NNT

Numbers 9 in the NNT2

Numbers 9 in the NNT3

Numbers 9 in the PDDPT

Numbers 9 in the PFNT

Numbers 9 in the RMNT

Numbers 9 in the SBIAS

Numbers 9 in the SBIBS

Numbers 9 in the SBIBS2

Numbers 9 in the SBICS

Numbers 9 in the SBIDS

Numbers 9 in the SBIGS

Numbers 9 in the SBIHS

Numbers 9 in the SBIIS

Numbers 9 in the SBIIS2

Numbers 9 in the SBIIS3

Numbers 9 in the SBIKS

Numbers 9 in the SBIKS2

Numbers 9 in the SBIMS

Numbers 9 in the SBIOS

Numbers 9 in the SBIPS

Numbers 9 in the SBISS

Numbers 9 in the SBITS

Numbers 9 in the SBITS2

Numbers 9 in the SBITS3

Numbers 9 in the SBITS4

Numbers 9 in the SBIUS

Numbers 9 in the SBIVS

Numbers 9 in the SBT

Numbers 9 in the SBT1E

Numbers 9 in the SCHL

Numbers 9 in the SNT

Numbers 9 in the SUSU

Numbers 9 in the SUSU2

Numbers 9 in the SYNO

Numbers 9 in the TBIAOTANT

Numbers 9 in the TBT1E

Numbers 9 in the TBT1E2

Numbers 9 in the TFTIP

Numbers 9 in the TFTU

Numbers 9 in the TGNTATF3T

Numbers 9 in the THAI

Numbers 9 in the TNFD

Numbers 9 in the TNT

Numbers 9 in the TNTIK

Numbers 9 in the TNTIL

Numbers 9 in the TNTIN

Numbers 9 in the TNTIP

Numbers 9 in the TNTIZ

Numbers 9 in the TOMA

Numbers 9 in the TTENT

Numbers 9 in the UBG

Numbers 9 in the UGV

Numbers 9 in the UGV2

Numbers 9 in the UGV3

Numbers 9 in the VBL

Numbers 9 in the VDCC

Numbers 9 in the YALU

Numbers 9 in the YAPE

Numbers 9 in the YBVTP

Numbers 9 in the ZBP