Psalms 100 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی ستایش. 1 ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن، 2 بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی. 3 بزانن کە یەزدان خودایە،ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین. 4 بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی،بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن، 5 چونکە یەزدان چاکە وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.