Psalms 111 (BOKSSV)
1 هەلیلویا! بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم،لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان. 2 کردارەکانی یەزدان مەزنن،هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن. 3 بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی،ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە. 4 وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە،یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە. 5 خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن،هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە. 6 هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە،بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون. 7 کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە،ڕێنماییەکانی جێی متمانەن، 8 هەتاهەتایە چەسپاون،بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون. 9 کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد،فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە،پیرۆز و سامناکە ناوی. 10 لەخواترسی سەرەتای داناییە،تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.ستایشەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.