Psalms 119 (BOKSSV)

1 خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە،ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. 2 خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن،بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. 3 هەروەها خراپە ناکەن وبە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. 4 تۆ ڕێنماییەکانت داوە،بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. 5 خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایەلە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! 6 ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم،کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. 7 بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. 8 فەرزەکانت بەجێدەهێنم،بە تەواوی وازم لێ مەهێنە. 9 گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟بە پاراستنی وشەکانت. 10 بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. 11 وشەکانی تۆم لەناو دڵم شاردووەتەوە،تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. 12 ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 13 بە لێوەکانی خۆم،باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. 14 بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. 15 لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. 16 بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. 17 چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە،تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. 18 چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم،کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. 19 من نامۆم لە زەوی،ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. 20 گیانم توایەوە لە تامەزرۆییبۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. 21 سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد،کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. 22 ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە،چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. 23 هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن،بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. 24 یاساکانت شادمانی منن،ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. 25 گیانم بە خۆڵەوە نووساوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. 26 باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 27 ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە،لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. 28 گیانم لە خەفەتان توایەوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. 29 ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە،لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. 30 ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە،حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. 31 دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم،ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! 32 بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم،چونکە دڵی منت ئازاد کرد. 33 ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە،هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. 34 تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم،بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. 35 بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت،چونکە دڵخۆشم دەکەن. 36 دڵم بخەرە سەر یاساکانت،نەک سەر قازانج. 37 چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ،لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. 38 بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی،ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. 39 ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم،چونکە حوکمەکانت چاکن. 40 ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم،بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. 41 ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت،ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، 42 جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات،چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. 43 وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە،چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. 44 بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم،هەتاهەتایە و هەتاسەر. 45 بە ئازادی دەڕۆم،چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. 46 لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم،شەرمەزاریش نابم. 47 خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم،چونکە حەزم لێیانە. 48 دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت،سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. 49 پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت،چونکە هیوات پێم داوە. 50 لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە:بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. 51 لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن،بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. 52 ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد،دڵنەواییم هاتەوە. 53 لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا،ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. 54 فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم،لە ماڵی ئاوارەییم. 55 ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە وگوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. 56 ئەم نەریتە بۆ من بوو:ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. 57 ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی،بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. 58 بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم،بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. 59 لە ڕێگای خۆم ڕامام،پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. 60 خێرا بووم و دوا نەکەوتملە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. 61 گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە،بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. 62 لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەملەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. 63 من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. 64 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 65 ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. 66 هەستی باش و زانینم فێر بکە،چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. 67 بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم،بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. 68 تۆ چاکیت و چاکەکاری،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 69 لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن،بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. 70 دڵیان وەک پیو بێ هەستە،بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. 71 چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم،بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. 72 فێرکردنی دەمی تۆلە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. 73 دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم،تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. 74 ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن،چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. 75 ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە،بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. 76 با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت،بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. 77 با بەزەییت بێتە لام بۆ ئەوەی بژیم،چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. 78 با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم،بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. 79 با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من،ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. 80 با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت،بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. 81 گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە،ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. 82 چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت،دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» 83 هەرچەندە وەک مەشکەیەکی پڕ دووکەڵم لێهاتووە،فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. 84 خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ 85 لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە،ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! 86 هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن،فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! 87 خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن،بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. 88 بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە،یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. 89 ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە،لە ئاسمان چەسپاوە. 90 دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە،زەویت دامەزراند و دەمێنێت. 91 ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون،چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. 92 ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو،بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. 93 هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم،چونکە بەوان منت ژیاندەوە. 94 من هی تۆم، ڕزگارم بکە،چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. 95 بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن،بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. 96 بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی،بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. 97 چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. 98 بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم،چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. 99 لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم،چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. 100 لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم،چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. 101 پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ،بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. 102 لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە،چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. 103 بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم،لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. 104 لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا،بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. 105 وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،ڕووناکییە بۆ ڕێگام. 106 سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم،کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. 107 ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە،جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. 108 ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە،حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. 109 هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە،بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. 110 بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. 111 یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من،چونکە ئەوان شادی دڵمن. 112 دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم،هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. 113 ڕقم لە کەسانی دوودڵە،حەزم لە فێرکردنی تۆیە. 114 تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت،هیوام بە بەڵێنی تۆیە. 115 ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە،تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. 116 بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم،لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. 117 پشتم بگرە و ڕزگاردەبم،هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. 118 هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە،چونکە فێڵەکەیان پووچە. 119 هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە،بۆیە حەزم لە یاساکانتە. 120 لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت ولە حوکمەکانت دەترسم. 121 دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە،ڕادەستی زۆردارم مەکە. 122 بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت،با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. 123 چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت،بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. 124 بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە،فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 125 من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە،بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. 126 ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە،چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. 127 لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەمزیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، 128 هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم،ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. 129 یاساکانت سەرسوڕهێنەرە،بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. 130 ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت،تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. 131 دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە،چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. 132 ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. 133 هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە،مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. 134 لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە،بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. 135 ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە،فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 136 جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت،چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. 137 ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت،حوکمەکانت ڕاستن. 138 ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن وبە تەواوی جێی متمانەن. 139 دڵگەرمیم سووتاندمی،چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. 140 بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە،خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. 141 من بچووک و ڕیسوام،بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. 142 ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە وفێرکردنت ڕاستە. 143 تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە،بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. 144 یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن،تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. 145 پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە،فەرزەکانت بەجێدەهێنم. 146 هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە!یاساکانت پەیڕەو دەکەم. 147 پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم،ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. 148 بە درێژایی شەو بەئاگام،بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. 149 بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە،ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. 150 پیلانگێڕان نزیک بوونەوە،لە فێرکردنی تۆ دوورکەوتوونەتەوە. 151 بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت،هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. 152 لەمێژە لە یاساکانت دەزانم،کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. 153 سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە،چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. 154 پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە،بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. 155 ڕزگاری لە بەدکاران دوورە،چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. 156 ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە،بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. 157 دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن،بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. 158 خیانەتکارانم بینی بێزم هاتەوە،چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. 159 ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە،ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. 160 هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە،هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. 161 میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە،بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. 162 بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم،وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. 163 ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە،بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. 164 ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم،بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. 165 ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن،هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. 166 ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە،ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. 167 گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات،چونکە زۆر حەزم لێیەتی. 168 ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم،چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. 169 ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت،بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. 170 با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت،بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. 171 با لێوم ستایشی لێ بڕژێت،چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. 172 با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ،چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. 173 با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم،چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. 174 ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ،فێرکردنت شادی منە. 175 با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم،حوکمەکانت یارمەتیم بدات. 176 وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم،بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ،چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە.

In Other Versions

Psalms 119 in the ANGEFD

Psalms 119 in the ANTPNG2D

Psalms 119 in the AS21

Psalms 119 in the BAGH

Psalms 119 in the BBPNG

Psalms 119 in the BBT1E

Psalms 119 in the BDS

Psalms 119 in the BEV

Psalms 119 in the BHAD

Psalms 119 in the BIB

Psalms 119 in the BLPT

Psalms 119 in the BNT

Psalms 119 in the BNTABOOT

Psalms 119 in the BNTLV

Psalms 119 in the BOATCB

Psalms 119 in the BOATCB2

Psalms 119 in the BOBCV

Psalms 119 in the BOCNT

Psalms 119 in the BOECS

Psalms 119 in the BOGWICC

Psalms 119 in the BOHCB

Psalms 119 in the BOHCV

Psalms 119 in the BOHLNT

Psalms 119 in the BOHNTLTAL

Psalms 119 in the BOICB

Psalms 119 in the BOILNTAP

Psalms 119 in the BOITCV

Psalms 119 in the BOKCV

Psalms 119 in the BOKCV2

Psalms 119 in the BOKHWOG

Psalms 119 in the BOLCB

Psalms 119 in the BOLCB2

Psalms 119 in the BOMCV

Psalms 119 in the BONAV

Psalms 119 in the BONCB

Psalms 119 in the BONLT

Psalms 119 in the BONUT2

Psalms 119 in the BOPLNT

Psalms 119 in the BOSCB

Psalms 119 in the BOSNC

Psalms 119 in the BOTLNT

Psalms 119 in the BOVCB

Psalms 119 in the BOYCB

Psalms 119 in the BPBB

Psalms 119 in the BPH

Psalms 119 in the BSB

Psalms 119 in the CCB

Psalms 119 in the CUV

Psalms 119 in the CUVS

Psalms 119 in the DBT

Psalms 119 in the DGDNT

Psalms 119 in the DHNT

Psalms 119 in the DNT

Psalms 119 in the ELBE

Psalms 119 in the EMTV

Psalms 119 in the ESV

Psalms 119 in the FBV

Psalms 119 in the FEB

Psalms 119 in the GGMNT

Psalms 119 in the GNT

Psalms 119 in the HARY

Psalms 119 in the HNT

Psalms 119 in the IRVA

Psalms 119 in the IRVB

Psalms 119 in the IRVG

Psalms 119 in the IRVH

Psalms 119 in the IRVK

Psalms 119 in the IRVM

Psalms 119 in the IRVM2

Psalms 119 in the IRVO

Psalms 119 in the IRVP

Psalms 119 in the IRVT

Psalms 119 in the IRVT2

Psalms 119 in the IRVU

Psalms 119 in the ISVN

Psalms 119 in the JSNT

Psalms 119 in the KAPI

Psalms 119 in the KBT1ETNIK

Psalms 119 in the KBV

Psalms 119 in the KJV

Psalms 119 in the KNFD

Psalms 119 in the LBA

Psalms 119 in the LBLA

Psalms 119 in the LNT

Psalms 119 in the LSV

Psalms 119 in the MAAL

Psalms 119 in the MBV

Psalms 119 in the MBV2

Psalms 119 in the MHNT

Psalms 119 in the MKNFD

Psalms 119 in the MNG

Psalms 119 in the MNT

Psalms 119 in the MNT2

Psalms 119 in the MRS1T

Psalms 119 in the NAA

Psalms 119 in the NASB

Psalms 119 in the NBLA

Psalms 119 in the NBS

Psalms 119 in the NBVTP

Psalms 119 in the NET2

Psalms 119 in the NIV11

Psalms 119 in the NNT

Psalms 119 in the NNT2

Psalms 119 in the NNT3

Psalms 119 in the PDDPT

Psalms 119 in the PFNT

Psalms 119 in the RMNT

Psalms 119 in the SBIAS

Psalms 119 in the SBIBS

Psalms 119 in the SBIBS2

Psalms 119 in the SBICS

Psalms 119 in the SBIDS

Psalms 119 in the SBIGS

Psalms 119 in the SBIHS

Psalms 119 in the SBIIS

Psalms 119 in the SBIIS2

Psalms 119 in the SBIIS3

Psalms 119 in the SBIKS

Psalms 119 in the SBIKS2

Psalms 119 in the SBIMS

Psalms 119 in the SBIOS

Psalms 119 in the SBIPS

Psalms 119 in the SBISS

Psalms 119 in the SBITS

Psalms 119 in the SBITS2

Psalms 119 in the SBITS3

Psalms 119 in the SBITS4

Psalms 119 in the SBIUS

Psalms 119 in the SBIVS

Psalms 119 in the SBT

Psalms 119 in the SBT1E

Psalms 119 in the SCHL

Psalms 119 in the SNT

Psalms 119 in the SUSU

Psalms 119 in the SUSU2

Psalms 119 in the SYNO

Psalms 119 in the TBIAOTANT

Psalms 119 in the TBT1E

Psalms 119 in the TBT1E2

Psalms 119 in the TFTIP

Psalms 119 in the TFTU

Psalms 119 in the TGNTATF3T

Psalms 119 in the THAI

Psalms 119 in the TNFD

Psalms 119 in the TNT

Psalms 119 in the TNTIK

Psalms 119 in the TNTIL

Psalms 119 in the TNTIN

Psalms 119 in the TNTIP

Psalms 119 in the TNTIZ

Psalms 119 in the TOMA

Psalms 119 in the TTENT

Psalms 119 in the UBG

Psalms 119 in the UGV

Psalms 119 in the UGV2

Psalms 119 in the UGV3

Psalms 119 in the VBL

Psalms 119 in the VDCC

Psalms 119 in the YALU

Psalms 119 in the YAPE

Psalms 119 in the YBVTP

Psalms 119 in the ZBP