Psalms 47 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. 1 ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن. 2 یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە. 3 نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،گەلانی خستە ژێر پێمان. 4 میراتی بۆ هەڵبژاردین،ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،ئەوانەی کە ئەو خۆشی ویستن. 5 لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە،یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا. 6 گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. 7 خودا پاشای هەموو زەوییە،هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن. 8 خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت. 9 سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان،ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.