Psalms 87 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک. 1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا، 2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنیلە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت. 3 ئەی شاری خودا،بە شکۆمەندی باست کراوە: 4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“» 5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە وخودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.» 6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.» 7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن:«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»