Ruth 1 (BOKSSV)

1 لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ڕابەرەکان، قاتوقڕییەک لە خاکەکە سەریهەڵدا. لە بێت‌لەحمی یەهوداوە پیاوێک خۆی و ژنەکەی و دوو کوڕەکەی کۆچیان کرد و پەنایان بۆ وڵاتی مۆئاب برد. 2 ناوی پیاوەکە ئەلیمەلەخ بوو، ناوی ژنەکەشی ناعۆمی بوو، ناوی دوو کوڕەکەشی مەحلۆن و کیلیۆن بوو، لە ئەفراتییەکانی بێت‌لەحمی یەهودا بوون. ئیتر هاتن بۆ وڵاتی مۆئاب و لەوێ ژیان. 3 لەوێ ئەلیمەلەخی مێردی ناعۆمی مرد، ناعۆمی و دوو کوڕەکەی مانەوە و 4 دوو ژنی مۆئابیان هێنا، یەکێکیان ناوی عۆرپا بوو ئەوەی دیکەیان ڕائووس. لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵ مانەوە. 5 ئینجا مەحلۆن و کیلیۆن مردن، ئیتر ناعۆمی بەبێ کوڕ و مێرد مایەوە. 6 دوای ئەوەی ناعۆمی لە وڵاتی مۆئابدا بیستی کە خودا گەلەکەی خۆی بەسەرکردووەتەوە و نانی داوە پێیان، خۆی و بووکەکانی هەستان و وڵاتی مۆئابیان بەجێهێشت. 7 لەگەڵ دوو بووکەکەی ئەو شوێنەی بەجێهێشت کە لێی دەژیا و ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر کە دەیگەڕاندنەوە بۆ خاکی یەهودا. 8 ناعۆمی بە بووکەکانی گوت: «با هەریەکەتان بگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایکی خۆی. خودا پاداشتی ئەو چاکەیەتان بداتەوە کە لەگەڵ مردووەکان و مندا کردتان. 9 خودا هەریەکەتان لە ماڵی مێردی خۆی بحەسێنێتەوە.»ئینجا ماچی کردن و ئەوانیش بە دەنگی بەرز گریان. 10 پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین بۆ لای گەلەکەت.» 11 ناعۆمی گوتی: «کچەکانم بگەڕێنەوە. بۆچی لەگەڵ من دێن؟ ئایا سکم کوڕی تێدا ماوە بۆ ئەوەی ببن بە مێردتان؟ 12 بگەڕێنەوە و بڕۆن، چونکە پیر بووم و ناتوانم شوو بکەمەوە. وا گوتیشم ئومێدی ئەوە هەبوو کە ئەمشەو شوو بکەمەوە و چەند کوڕێکیشم بوو، 13 ئایا چاوەڕێیان دەکەن هەتا گەورە دەبن؟ ئایا لەبەر ئەوان خۆتان دەبەستنەوە و شوو ناکەنەوە؟ نا کچەکانم. من لە ئێوە زیاتر خەفەت دەخۆم، چونکە خودا خراپەی بەسەرم هێنا.» 14 ئینجا دیسان بە دەنگی بەرز گریان. عۆرپا خەسووی ماچکرد، بەڵام ڕائووس بە توندی لە باوەشی گرت. 15 ناعۆمی گوتی: «ئەوەتا عۆرپای هێوەرژنت گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی و خوداوەندەکانی. تۆش لەگەڵ ئەو بگەڕێوە.» 16 بەڵام ڕائووس گوتی: «زۆرم لێ مەکە بەجێت بهێڵم و وازت لێ بهێنم، چونکە بۆ کوێ بچیت دەچم و لە هەرکوێ بمێنیتەوە دەمێنمەوە. گەلی تۆ گەلی منە و خودای تۆ خودای منە. 17 لەکوێ بمریت لەوێ دەمرم و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێم. با یەزدان توندترین سزام بدات، ئەگەر جگە لە مردن شتێک من لە تۆ جیا دەکاتەوە.» 18 کە بینی سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵیدا بڕوات، ئیتر زۆری لێ نەکرد. 19 ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن هەتا چوونە ناو بێت‌لەحم. کاتێک گەیشتنە بێت‌لەحم شارۆچکەکە هەمووی لەبەر ئەوان خرۆشا و گوتیان: «ئایا ئەمە ناعۆمییە؟» 20 ئەویش پێی گوتن: «پێم مەڵێن ”ناعۆمی“، بەڵکو پێم بڵێن ”مارا“ چونکە خودای هەرە بەتوانا ژیانی زۆر تاڵ کردم. 21 من بە پڕی ڕۆیشتم و خودا بە بەتاڵی منی هێنایەوە. بۆچی بە ناعۆمی بانگم دەکەن؟ ئەوەتا یەزدان کۆستی خستم، هەرە بەتوانا تووشی خراپەی کردم.» 22 ئیتر ناعۆمی و ڕائووسی مۆئابی بووکی، لە وڵاتی مۆئابەوە هاتنەوە و لە سەرەتای دروێنەی جۆ چوونە ناو بێت‌لەحمەوە.

In Other Versions

Ruth 1 in the ANGEFD

Ruth 1 in the ANTPNG2D

Ruth 1 in the AS21

Ruth 1 in the BAGH

Ruth 1 in the BBPNG

Ruth 1 in the BBT1E

Ruth 1 in the BDS

Ruth 1 in the BEV

Ruth 1 in the BHAD

Ruth 1 in the BIB

Ruth 1 in the BLPT

Ruth 1 in the BNT

Ruth 1 in the BNTABOOT

Ruth 1 in the BNTLV

Ruth 1 in the BOATCB

Ruth 1 in the BOATCB2

Ruth 1 in the BOBCV

Ruth 1 in the BOCNT

Ruth 1 in the BOECS

Ruth 1 in the BOGWICC

Ruth 1 in the BOHCB

Ruth 1 in the BOHCV

Ruth 1 in the BOHLNT

Ruth 1 in the BOHNTLTAL

Ruth 1 in the BOICB

Ruth 1 in the BOILNTAP

Ruth 1 in the BOITCV

Ruth 1 in the BOKCV

Ruth 1 in the BOKCV2

Ruth 1 in the BOKHWOG

Ruth 1 in the BOLCB

Ruth 1 in the BOLCB2

Ruth 1 in the BOMCV

Ruth 1 in the BONAV

Ruth 1 in the BONCB

Ruth 1 in the BONLT

Ruth 1 in the BONUT2

Ruth 1 in the BOPLNT

Ruth 1 in the BOSCB

Ruth 1 in the BOSNC

Ruth 1 in the BOTLNT

Ruth 1 in the BOVCB

Ruth 1 in the BOYCB

Ruth 1 in the BPBB

Ruth 1 in the BPH

Ruth 1 in the BSB

Ruth 1 in the CCB

Ruth 1 in the CUV

Ruth 1 in the CUVS

Ruth 1 in the DBT

Ruth 1 in the DGDNT

Ruth 1 in the DHNT

Ruth 1 in the DNT

Ruth 1 in the ELBE

Ruth 1 in the EMTV

Ruth 1 in the ESV

Ruth 1 in the FBV

Ruth 1 in the FEB

Ruth 1 in the GGMNT

Ruth 1 in the GNT

Ruth 1 in the HARY

Ruth 1 in the HNT

Ruth 1 in the IRVA

Ruth 1 in the IRVB

Ruth 1 in the IRVG

Ruth 1 in the IRVH

Ruth 1 in the IRVK

Ruth 1 in the IRVM

Ruth 1 in the IRVM2

Ruth 1 in the IRVO

Ruth 1 in the IRVP

Ruth 1 in the IRVT

Ruth 1 in the IRVT2

Ruth 1 in the IRVU

Ruth 1 in the ISVN

Ruth 1 in the JSNT

Ruth 1 in the KAPI

Ruth 1 in the KBT1ETNIK

Ruth 1 in the KBV

Ruth 1 in the KJV

Ruth 1 in the KNFD

Ruth 1 in the LBA

Ruth 1 in the LBLA

Ruth 1 in the LNT

Ruth 1 in the LSV

Ruth 1 in the MAAL

Ruth 1 in the MBV

Ruth 1 in the MBV2

Ruth 1 in the MHNT

Ruth 1 in the MKNFD

Ruth 1 in the MNG

Ruth 1 in the MNT

Ruth 1 in the MNT2

Ruth 1 in the MRS1T

Ruth 1 in the NAA

Ruth 1 in the NASB

Ruth 1 in the NBLA

Ruth 1 in the NBS

Ruth 1 in the NBVTP

Ruth 1 in the NET2

Ruth 1 in the NIV11

Ruth 1 in the NNT

Ruth 1 in the NNT2

Ruth 1 in the NNT3

Ruth 1 in the PDDPT

Ruth 1 in the PFNT

Ruth 1 in the RMNT

Ruth 1 in the SBIAS

Ruth 1 in the SBIBS

Ruth 1 in the SBIBS2

Ruth 1 in the SBICS

Ruth 1 in the SBIDS

Ruth 1 in the SBIGS

Ruth 1 in the SBIHS

Ruth 1 in the SBIIS

Ruth 1 in the SBIIS2

Ruth 1 in the SBIIS3

Ruth 1 in the SBIKS

Ruth 1 in the SBIKS2

Ruth 1 in the SBIMS

Ruth 1 in the SBIOS

Ruth 1 in the SBIPS

Ruth 1 in the SBISS

Ruth 1 in the SBITS

Ruth 1 in the SBITS2

Ruth 1 in the SBITS3

Ruth 1 in the SBITS4

Ruth 1 in the SBIUS

Ruth 1 in the SBIVS

Ruth 1 in the SBT

Ruth 1 in the SBT1E

Ruth 1 in the SCHL

Ruth 1 in the SNT

Ruth 1 in the SUSU

Ruth 1 in the SUSU2

Ruth 1 in the SYNO

Ruth 1 in the TBIAOTANT

Ruth 1 in the TBT1E

Ruth 1 in the TBT1E2

Ruth 1 in the TFTIP

Ruth 1 in the TFTU

Ruth 1 in the TGNTATF3T

Ruth 1 in the THAI

Ruth 1 in the TNFD

Ruth 1 in the TNT

Ruth 1 in the TNTIK

Ruth 1 in the TNTIL

Ruth 1 in the TNTIN

Ruth 1 in the TNTIP

Ruth 1 in the TNTIZ

Ruth 1 in the TOMA

Ruth 1 in the TTENT

Ruth 1 in the UBG

Ruth 1 in the UGV

Ruth 1 in the UGV2

Ruth 1 in the UGV3

Ruth 1 in the VBL

Ruth 1 in the VDCC

Ruth 1 in the YALU

Ruth 1 in the YAPE

Ruth 1 in the YBVTP

Ruth 1 in the ZBP