1 Thessalonians 3 (BOKSSV)
1 بۆیە، کاتێک بەرگەی دووری ئێوەمان نەگرت، بە باشمان زانی بە تەنها لە ئەسینا بمێنینەوە. 2 تیمۆساوسمان نارد کە برا و هاوکارمانە بۆ خودا لە مزگێنیی مەسیحدا، بۆ ئەوەی باوەڕتان بەهێز بکات و هانتان بدات، 3 تاکو لەم ناخۆشیانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین. 4 لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا. 5 لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت. 6 بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. 7 لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان، 8 چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین. 9 نازانین بە چ شێوەیەک سوپاسی خودا بکەین لەبەر ئەو هەموو دڵخۆشییەی لەبەردەم خودامان بە ئێوە هەمانە. 10 شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕیی باوەڕتان دابین بکەین. 11 با خودای باوکمان و عیسای پەروەردگارمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات، 12 هەروەها داواکارین عیسای خاوەن شکۆ خۆشەویستیتان بۆ یەکتری و هەموو خەڵکی دیکە زیاد و سەرڕێژ بکات، بە ئەندازەی خۆشەویستی ئێمە بۆتان. 13 با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن.
In Other Versions
1 Thessalonians 3 in the ANGEFD
1 Thessalonians 3 in the ANTPNG2D
1 Thessalonians 3 in the BBPNG
1 Thessalonians 3 in the BBT1E
1 Thessalonians 3 in the BNTABOOT
1 Thessalonians 3 in the BNTLV
1 Thessalonians 3 in the BOATCB
1 Thessalonians 3 in the BOATCB2
1 Thessalonians 3 in the BOBCV
1 Thessalonians 3 in the BOCNT
1 Thessalonians 3 in the BOECS
1 Thessalonians 3 in the BOGWICC
1 Thessalonians 3 in the BOHCB
1 Thessalonians 3 in the BOHCV
1 Thessalonians 3 in the BOHLNT
1 Thessalonians 3 in the BOHNTLTAL
1 Thessalonians 3 in the BOICB
1 Thessalonians 3 in the BOILNTAP
1 Thessalonians 3 in the BOITCV
1 Thessalonians 3 in the BOKCV
1 Thessalonians 3 in the BOKCV2
1 Thessalonians 3 in the BOKHWOG
1 Thessalonians 3 in the BOLCB
1 Thessalonians 3 in the BOLCB2
1 Thessalonians 3 in the BOMCV
1 Thessalonians 3 in the BONAV
1 Thessalonians 3 in the BONCB
1 Thessalonians 3 in the BONLT
1 Thessalonians 3 in the BONUT2
1 Thessalonians 3 in the BOPLNT
1 Thessalonians 3 in the BOSCB
1 Thessalonians 3 in the BOSNC
1 Thessalonians 3 in the BOTLNT
1 Thessalonians 3 in the BOVCB
1 Thessalonians 3 in the BOYCB
1 Thessalonians 3 in the DGDNT
1 Thessalonians 3 in the GGMNT
1 Thessalonians 3 in the IRVM2
1 Thessalonians 3 in the IRVT2
1 Thessalonians 3 in the KBT1ETNIK
1 Thessalonians 3 in the MKNFD
1 Thessalonians 3 in the MRS1T
1 Thessalonians 3 in the NBVTP
1 Thessalonians 3 in the NIV11
1 Thessalonians 3 in the PDDPT
1 Thessalonians 3 in the SBIAS
1 Thessalonians 3 in the SBIBS
1 Thessalonians 3 in the SBIBS2
1 Thessalonians 3 in the SBICS
1 Thessalonians 3 in the SBIDS
1 Thessalonians 3 in the SBIGS
1 Thessalonians 3 in the SBIHS
1 Thessalonians 3 in the SBIIS
1 Thessalonians 3 in the SBIIS2
1 Thessalonians 3 in the SBIIS3
1 Thessalonians 3 in the SBIKS
1 Thessalonians 3 in the SBIKS2
1 Thessalonians 3 in the SBIMS
1 Thessalonians 3 in the SBIOS
1 Thessalonians 3 in the SBIPS
1 Thessalonians 3 in the SBISS
1 Thessalonians 3 in the SBITS
1 Thessalonians 3 in the SBITS2
1 Thessalonians 3 in the SBITS3
1 Thessalonians 3 in the SBITS4
1 Thessalonians 3 in the SBIUS
1 Thessalonians 3 in the SBIVS
1 Thessalonians 3 in the SBT1E
1 Thessalonians 3 in the SUSU2
1 Thessalonians 3 in the TBIAOTANT
1 Thessalonians 3 in the TBT1E
1 Thessalonians 3 in the TBT1E2
1 Thessalonians 3 in the TFTIP
1 Thessalonians 3 in the TGNTATF3T
1 Thessalonians 3 in the TNTIK
1 Thessalonians 3 in the TNTIL
1 Thessalonians 3 in the TNTIN
1 Thessalonians 3 in the TNTIP
1 Thessalonians 3 in the TNTIZ
1 Thessalonians 3 in the TTENT