2 Kings 1 (BOKSSV)

1 پاش مردنی ئەحاڤ، مۆئاب لە ئیسرائیل یاخی بوو. 2 ئەحەزیاش لە پەنجەرەی ژووری سەرەوەی کۆشکەکەی لە سامیرە کەوتە خوارەوە و بریندار بوو، چەند نێردراوێکی نارد و پێی گوتن: «بڕۆن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لەم بریندارییەم چاک دەبمەوە؟» 3 فریشتەی یەزدانیش بە ئەلیاسی تیشبی فەرموو: «هەستە سەربکەوە بۆ بینینی نێردراوەکانی پاشای سامیرە و پێیان بڵێ: ”ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟“ 4 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!“» ئینجا ئەلیاس ڕۆیشت. 5 کاتێک نێردراوەکان گەڕانەوە لای پاشا، پاشا لێی پرسین: «بۆچی گەڕانەوە؟» 6 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێک بەرەوپیرمان هات، پێی گوتین: ”بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پاشایەی کە ئێوەی ناردووە و پێی بڵێن، ’یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟ لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!‘ “» 7 پاشا لێی پرسین: «ئەو پیاوەی بەرەوپیرتان هات و ئەم قسانەی پێ گوتن، شێوەی چۆن بوو؟» 8 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی تووکن بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری بەستبوو.»ئەویش گوتی: «ئەوە ئەلیاسی تیشبییە.» 9 ئینجا فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی ناردە لای ئەلیاس، ئەویش چوو بۆ لای ئەلیاس و بینی وا لەسەر لووتکەی کێوێک دانیشتووە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت، ”وەرە خوارەوە!“» 10 ئەلیاسیش وەڵامی فەرماندەکەی دایەوە: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند. 11 دیسان فەرماندەیەکی دیکەی بە پەنجا سەربازەکەیەوە ناردە لای ئەلیاس، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت: ”پەلە بکە و وەرە خوارەوە!“» 12 ئەلیاسیش وەڵامی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند. 13 بۆ جاری سێیەم فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی نارد. فەرماندەکەی سێیەم سەرکەوت و چوو لەبەردەم ئەلیاس کەوتە سەر چۆک و لێی پاڕایەوە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، با ژیانی خۆم و ژیانی ئەم پەنجا خزمەتکارەت لەبەرچاو بەهادار بێت. 14 ببینە، ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و دوو فەرماندەکەی یەکەمی لەگەڵ سەربازەکانیان سووتاند. بەڵام ئێستا با ژیانی من لەبەرچاوت بەهادار بێت!» 15 ئینجا فریشتەی یەزدان بە ئەلیاسی فەرموو: «لەگەڵی بڕۆ خوارەوە، لێی مەترسە.» ئەویش هەستا و لەگەڵی چووە خوارەوە بۆ لای پاشا. 16 بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی لە ئیسرائیل هیچ خودایەک نییە کە ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت، نێردراوت نارد بۆ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد، لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت. بە دڵنیاییەوە دەمریت!» 17 ئینجا پاشا مرد، بەپێی فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی ئەلیاسەوە.لەبەر ئەوەی ئەحەزیا کوڕی نەبوو، یۆرام لە جێی ئەو بوو بە پاشا، لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا. 18 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحەزیا و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون.

In Other Versions

2 Kings 1 in the ANGEFD

2 Kings 1 in the ANTPNG2D

2 Kings 1 in the AS21

2 Kings 1 in the BAGH

2 Kings 1 in the BBPNG

2 Kings 1 in the BBT1E

2 Kings 1 in the BDS

2 Kings 1 in the BEV

2 Kings 1 in the BHAD

2 Kings 1 in the BIB

2 Kings 1 in the BLPT

2 Kings 1 in the BNT

2 Kings 1 in the BNTABOOT

2 Kings 1 in the BNTLV

2 Kings 1 in the BOATCB

2 Kings 1 in the BOATCB2

2 Kings 1 in the BOBCV

2 Kings 1 in the BOCNT

2 Kings 1 in the BOECS

2 Kings 1 in the BOGWICC

2 Kings 1 in the BOHCB

2 Kings 1 in the BOHCV

2 Kings 1 in the BOHLNT

2 Kings 1 in the BOHNTLTAL

2 Kings 1 in the BOICB

2 Kings 1 in the BOILNTAP

2 Kings 1 in the BOITCV

2 Kings 1 in the BOKCV

2 Kings 1 in the BOKCV2

2 Kings 1 in the BOKHWOG

2 Kings 1 in the BOLCB

2 Kings 1 in the BOLCB2

2 Kings 1 in the BOMCV

2 Kings 1 in the BONAV

2 Kings 1 in the BONCB

2 Kings 1 in the BONLT

2 Kings 1 in the BONUT2

2 Kings 1 in the BOPLNT

2 Kings 1 in the BOSCB

2 Kings 1 in the BOSNC

2 Kings 1 in the BOTLNT

2 Kings 1 in the BOVCB

2 Kings 1 in the BOYCB

2 Kings 1 in the BPBB

2 Kings 1 in the BPH

2 Kings 1 in the BSB

2 Kings 1 in the CCB

2 Kings 1 in the CUV

2 Kings 1 in the CUVS

2 Kings 1 in the DBT

2 Kings 1 in the DGDNT

2 Kings 1 in the DHNT

2 Kings 1 in the DNT

2 Kings 1 in the ELBE

2 Kings 1 in the EMTV

2 Kings 1 in the ESV

2 Kings 1 in the FBV

2 Kings 1 in the FEB

2 Kings 1 in the GGMNT

2 Kings 1 in the GNT

2 Kings 1 in the HARY

2 Kings 1 in the HNT

2 Kings 1 in the IRVA

2 Kings 1 in the IRVB

2 Kings 1 in the IRVG

2 Kings 1 in the IRVH

2 Kings 1 in the IRVK

2 Kings 1 in the IRVM

2 Kings 1 in the IRVM2

2 Kings 1 in the IRVO

2 Kings 1 in the IRVP

2 Kings 1 in the IRVT

2 Kings 1 in the IRVT2

2 Kings 1 in the IRVU

2 Kings 1 in the ISVN

2 Kings 1 in the JSNT

2 Kings 1 in the KAPI

2 Kings 1 in the KBT1ETNIK

2 Kings 1 in the KBV

2 Kings 1 in the KJV

2 Kings 1 in the KNFD

2 Kings 1 in the LBA

2 Kings 1 in the LBLA

2 Kings 1 in the LNT

2 Kings 1 in the LSV

2 Kings 1 in the MAAL

2 Kings 1 in the MBV

2 Kings 1 in the MBV2

2 Kings 1 in the MHNT

2 Kings 1 in the MKNFD

2 Kings 1 in the MNG

2 Kings 1 in the MNT

2 Kings 1 in the MNT2

2 Kings 1 in the MRS1T

2 Kings 1 in the NAA

2 Kings 1 in the NASB

2 Kings 1 in the NBLA

2 Kings 1 in the NBS

2 Kings 1 in the NBVTP

2 Kings 1 in the NET2

2 Kings 1 in the NIV11

2 Kings 1 in the NNT

2 Kings 1 in the NNT2

2 Kings 1 in the NNT3

2 Kings 1 in the PDDPT

2 Kings 1 in the PFNT

2 Kings 1 in the RMNT

2 Kings 1 in the SBIAS

2 Kings 1 in the SBIBS

2 Kings 1 in the SBIBS2

2 Kings 1 in the SBICS

2 Kings 1 in the SBIDS

2 Kings 1 in the SBIGS

2 Kings 1 in the SBIHS

2 Kings 1 in the SBIIS

2 Kings 1 in the SBIIS2

2 Kings 1 in the SBIIS3

2 Kings 1 in the SBIKS

2 Kings 1 in the SBIKS2

2 Kings 1 in the SBIMS

2 Kings 1 in the SBIOS

2 Kings 1 in the SBIPS

2 Kings 1 in the SBISS

2 Kings 1 in the SBITS

2 Kings 1 in the SBITS2

2 Kings 1 in the SBITS3

2 Kings 1 in the SBITS4

2 Kings 1 in the SBIUS

2 Kings 1 in the SBIVS

2 Kings 1 in the SBT

2 Kings 1 in the SBT1E

2 Kings 1 in the SCHL

2 Kings 1 in the SNT

2 Kings 1 in the SUSU

2 Kings 1 in the SUSU2

2 Kings 1 in the SYNO

2 Kings 1 in the TBIAOTANT

2 Kings 1 in the TBT1E

2 Kings 1 in the TBT1E2

2 Kings 1 in the TFTIP

2 Kings 1 in the TFTU

2 Kings 1 in the TGNTATF3T

2 Kings 1 in the THAI

2 Kings 1 in the TNFD

2 Kings 1 in the TNT

2 Kings 1 in the TNTIK

2 Kings 1 in the TNTIL

2 Kings 1 in the TNTIN

2 Kings 1 in the TNTIP

2 Kings 1 in the TNTIZ

2 Kings 1 in the TOMA

2 Kings 1 in the TTENT

2 Kings 1 in the UBG

2 Kings 1 in the UGV

2 Kings 1 in the UGV2

2 Kings 1 in the UGV3

2 Kings 1 in the VBL

2 Kings 1 in the VDCC

2 Kings 1 in the YALU

2 Kings 1 in the YAPE

2 Kings 1 in the YBVTP

2 Kings 1 in the ZBP