2 Thessalonians 1 (BOKSSV)
1 لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە، بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک: 2 با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 3 خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات، 4 بۆیە ئێمە خۆمان لە کڵێساکانی خودا شانازیتان پێوە دەکەین، بە هۆی دانبەخۆداگرتن و باوەڕتان لەو هەموو چەوسانەوە و ناخۆشییانەی کە بەرگەی دەگرن. 5 ئەمە بەڵگەیە کە حوکمی خودا دادپەروەرانەیە، تاکو شیاوی شانشینی خودا بن، ئەوەی کە لە پێناویدا ئازار دەچێژن. 6 لەبەر ئەوەی خودا دادپەروەرە، ئەوانەی تەنگتان پێ هەڵدەچنن بە تەنگانە سزایان دەداتەوە، 7 هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت. 8 سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن، 9 ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی، 10 کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە، چونکە لەلای ئێوە شایەتییەکەمان باوەڕی پێ کرا. 11 هەردەم نزاتان بۆ دەکەین، تاکو خودامان واتان لێ بکات شایانی بانگەوازەکەی بن، هەموو ئارەزووێک بۆ چاکە و ئەو کردارەی لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت بە هێزەوە تەواوی بکات، 12 بۆ ئەوەی ناوی عیسای خاوەن شکۆمان بەهۆی ئێوەوە شکۆدار بێت و ئێوەش بەهۆی ئەوەوە شکۆدار بن، بەگوێرەی نیعمەتی خودامان و عیسای مەسیحی باڵادەست.
In Other Versions
2 Thessalonians 1 in the ANGEFD
2 Thessalonians 1 in the ANTPNG2D
2 Thessalonians 1 in the BBPNG
2 Thessalonians 1 in the BBT1E
2 Thessalonians 1 in the BNTABOOT
2 Thessalonians 1 in the BNTLV
2 Thessalonians 1 in the BOATCB
2 Thessalonians 1 in the BOATCB2
2 Thessalonians 1 in the BOBCV
2 Thessalonians 1 in the BOCNT
2 Thessalonians 1 in the BOECS
2 Thessalonians 1 in the BOGWICC
2 Thessalonians 1 in the BOHCB
2 Thessalonians 1 in the BOHCV
2 Thessalonians 1 in the BOHLNT
2 Thessalonians 1 in the BOHNTLTAL
2 Thessalonians 1 in the BOICB
2 Thessalonians 1 in the BOILNTAP
2 Thessalonians 1 in the BOITCV
2 Thessalonians 1 in the BOKCV
2 Thessalonians 1 in the BOKCV2
2 Thessalonians 1 in the BOKHWOG
2 Thessalonians 1 in the BOLCB
2 Thessalonians 1 in the BOLCB2
2 Thessalonians 1 in the BOMCV
2 Thessalonians 1 in the BONAV
2 Thessalonians 1 in the BONCB
2 Thessalonians 1 in the BONLT
2 Thessalonians 1 in the BONUT2
2 Thessalonians 1 in the BOPLNT
2 Thessalonians 1 in the BOSCB
2 Thessalonians 1 in the BOSNC
2 Thessalonians 1 in the BOTLNT
2 Thessalonians 1 in the BOVCB
2 Thessalonians 1 in the BOYCB
2 Thessalonians 1 in the DGDNT
2 Thessalonians 1 in the GGMNT
2 Thessalonians 1 in the IRVM2
2 Thessalonians 1 in the IRVT2
2 Thessalonians 1 in the KBT1ETNIK
2 Thessalonians 1 in the MKNFD
2 Thessalonians 1 in the MRS1T
2 Thessalonians 1 in the NBVTP
2 Thessalonians 1 in the NIV11
2 Thessalonians 1 in the PDDPT
2 Thessalonians 1 in the SBIAS
2 Thessalonians 1 in the SBIBS
2 Thessalonians 1 in the SBIBS2
2 Thessalonians 1 in the SBICS
2 Thessalonians 1 in the SBIDS
2 Thessalonians 1 in the SBIGS
2 Thessalonians 1 in the SBIHS
2 Thessalonians 1 in the SBIIS
2 Thessalonians 1 in the SBIIS2
2 Thessalonians 1 in the SBIIS3
2 Thessalonians 1 in the SBIKS
2 Thessalonians 1 in the SBIKS2
2 Thessalonians 1 in the SBIMS
2 Thessalonians 1 in the SBIOS
2 Thessalonians 1 in the SBIPS
2 Thessalonians 1 in the SBISS
2 Thessalonians 1 in the SBITS
2 Thessalonians 1 in the SBITS2
2 Thessalonians 1 in the SBITS3
2 Thessalonians 1 in the SBITS4
2 Thessalonians 1 in the SBIUS
2 Thessalonians 1 in the SBIVS
2 Thessalonians 1 in the SBT1E
2 Thessalonians 1 in the SUSU2
2 Thessalonians 1 in the TBIAOTANT
2 Thessalonians 1 in the TBT1E
2 Thessalonians 1 in the TBT1E2
2 Thessalonians 1 in the TFTIP
2 Thessalonians 1 in the TGNTATF3T
2 Thessalonians 1 in the TNTIK
2 Thessalonians 1 in the TNTIL
2 Thessalonians 1 in the TNTIN
2 Thessalonians 1 in the TNTIP
2 Thessalonians 1 in the TNTIZ
2 Thessalonians 1 in the TTENT