2 Thessalonians 3 (BOKSSV)
1 لە کۆتاییدا ئەی خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن، تاکو پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بە خێرایی بڵاوبێتەوە و شکۆدار بێت، هەروەک ئەوەی لەلای ئێوە ڕوویدا، 2 هەروەها تاکو لە کەسانی بەد و خراپ ڕزگارمان بکات، چونکە هەمووان باوەڕیان نییە. 3 بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ دڵسۆزە، ئەوەی دەتانچەسپێنێت و لە شەیتان دەتانپارێزێت. 4 بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە متمانەمان بە ئێوە هەیە کە ئەوەی ڕامانسپاردوون دەیکەن و بەردەوام دەبن لەسەری. 5 با عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ خۆشەویستی خودا و دانبەخۆداگرتنی خۆی بخاتە دڵتانەوە. 6 ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە. 7 ئێوە خۆتان دەزانن کە دەبێت چۆن لاسایی ئێمە بکەنەوە، چونکە کاتێک لەلاتان بووین تەمبەڵ نەبووین، 8 بەخۆڕایی نانی کەسمان نەخواردووە، بەڵکو شەو و ڕۆژ بە ڕەنج و ماندووبوون کارمان کردووە، تاکو نەبینە بار بۆ کەستان. 9 ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی مافمان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە نموونە بۆ ئێوە تاکو لاساییمان بکەنەوە. 10 تەنانەت کاتێک لەلاتان بووین ئەم ڕاسپاردەیەمان پێدان: «ئەوەی کار نەکات، ناخوات.» 11 ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن. 12 بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە ئامۆژگاری و فەرمان بەو کەسانە دەکەین کە بە هێمنی کار بکەن و نانی خۆیان بخۆن. 13 خوشک و برایان، ئێوەش لە چاکەکاری ماندوو مەبن. 14 ئەگەر کەسێک گوێڕایەڵی ئەو ڕاسپاردانە نەبوو کە لەم نامەیەدا هاتووە، دیاری بکەن و تێکەڵی مەبن تاکو شەرمەزار بێت. 15 بە دوژمنی دامەنێن، بەڵکو وەک برایەک ئاگاداری بکەنەوە. 16 با مەسیحی پەروەردگاری ئاشتی خۆی لە هەموو کات و دۆخێکدا ئاشتیتان بداتێ. با مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت. 17 من پۆڵسم و بە دەستخەتی خۆم ئەم سڵاوە دەنووسم. ئەمەش نیشانەیەکی ڕاستیی هەموو نامەکانی منە، من بەم شێوەیە نامە دەنووسم. 18 با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت.
In Other Versions
2 Thessalonians 3 in the ANGEFD
2 Thessalonians 3 in the ANTPNG2D
2 Thessalonians 3 in the BBPNG
2 Thessalonians 3 in the BBT1E
2 Thessalonians 3 in the BNTABOOT
2 Thessalonians 3 in the BNTLV
2 Thessalonians 3 in the BOATCB
2 Thessalonians 3 in the BOATCB2
2 Thessalonians 3 in the BOBCV
2 Thessalonians 3 in the BOCNT
2 Thessalonians 3 in the BOECS
2 Thessalonians 3 in the BOGWICC
2 Thessalonians 3 in the BOHCB
2 Thessalonians 3 in the BOHCV
2 Thessalonians 3 in the BOHLNT
2 Thessalonians 3 in the BOHNTLTAL
2 Thessalonians 3 in the BOICB
2 Thessalonians 3 in the BOILNTAP
2 Thessalonians 3 in the BOITCV
2 Thessalonians 3 in the BOKCV
2 Thessalonians 3 in the BOKCV2
2 Thessalonians 3 in the BOKHWOG
2 Thessalonians 3 in the BOLCB
2 Thessalonians 3 in the BOLCB2
2 Thessalonians 3 in the BOMCV
2 Thessalonians 3 in the BONAV
2 Thessalonians 3 in the BONCB
2 Thessalonians 3 in the BONLT
2 Thessalonians 3 in the BONUT2
2 Thessalonians 3 in the BOPLNT
2 Thessalonians 3 in the BOSCB
2 Thessalonians 3 in the BOSNC
2 Thessalonians 3 in the BOTLNT
2 Thessalonians 3 in the BOVCB
2 Thessalonians 3 in the BOYCB
2 Thessalonians 3 in the DGDNT
2 Thessalonians 3 in the GGMNT
2 Thessalonians 3 in the IRVM2
2 Thessalonians 3 in the IRVT2
2 Thessalonians 3 in the KBT1ETNIK
2 Thessalonians 3 in the MKNFD
2 Thessalonians 3 in the MRS1T
2 Thessalonians 3 in the NBVTP
2 Thessalonians 3 in the NIV11
2 Thessalonians 3 in the PDDPT
2 Thessalonians 3 in the SBIAS
2 Thessalonians 3 in the SBIBS
2 Thessalonians 3 in the SBIBS2
2 Thessalonians 3 in the SBICS
2 Thessalonians 3 in the SBIDS
2 Thessalonians 3 in the SBIGS
2 Thessalonians 3 in the SBIHS
2 Thessalonians 3 in the SBIIS
2 Thessalonians 3 in the SBIIS2
2 Thessalonians 3 in the SBIIS3
2 Thessalonians 3 in the SBIKS
2 Thessalonians 3 in the SBIKS2
2 Thessalonians 3 in the SBIMS
2 Thessalonians 3 in the SBIOS
2 Thessalonians 3 in the SBIPS
2 Thessalonians 3 in the SBISS
2 Thessalonians 3 in the SBITS
2 Thessalonians 3 in the SBITS2
2 Thessalonians 3 in the SBITS3
2 Thessalonians 3 in the SBITS4
2 Thessalonians 3 in the SBIUS
2 Thessalonians 3 in the SBIVS
2 Thessalonians 3 in the SBT1E
2 Thessalonians 3 in the SUSU2
2 Thessalonians 3 in the TBIAOTANT
2 Thessalonians 3 in the TBT1E
2 Thessalonians 3 in the TBT1E2
2 Thessalonians 3 in the TFTIP
2 Thessalonians 3 in the TGNTATF3T
2 Thessalonians 3 in the TNTIK
2 Thessalonians 3 in the TNTIL
2 Thessalonians 3 in the TNTIN
2 Thessalonians 3 in the TNTIP
2 Thessalonians 3 in the TNTIZ
2 Thessalonians 3 in the TTENT