Acts 23 (BOKSSV)

1 پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.» 2 لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا. 3 پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟» 4 ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟» 5 پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: [بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.]» 6 پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.» 7 کە ئەمەی گوت، ناکۆکی کەوتە نێوان فەریسی و سەدوقییەکان و ئەنجومەنەکە بوو بە دوو بەش، 8 چونکە سەدوقییەکان دەڵێن هەستانەوە و فریشتە و ڕۆح نین، بەڵام فەریسییەکان دان بە هەموو ئەمانەدا دەنێن. 9 ئینجا هاوار بەرزبووەوە و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، هەستان و بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان: «تاوان لەم پیاوەدا نابینین. ئەی ئەگەر ڕۆحێک یان فریشتەیەک لەگەڵیدا دوابێت؟» 10 کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە. 11 بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.» 12 کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن. 13 ئەوانەی ئەم پیلانەیان کێشا لە چل پیاو زیاتر بوون. 14 چوونە لای کاهینانی باڵا و پیران و گوتیان: «سوێندمان خواردووە تامی هیچ نەکەین هەتا پۆڵس دەکوژین. 15 ئێستاش ئێوە و ئەنجومەنی باڵا بە فەرماندەکە ڕابگەیەنن، وەک ئەوەی بتانەوێت وردتر لە بابەتەکەی بکۆڵنەوە، پێویستە بیهێنێت بۆ لاتان. ئێمەش ئامادەین بۆ کوشتنی، پێش ئەوەی بگاتە لای ئەنجومەن.» 16 بەڵام کاتێک خوشکەزاکەی پۆڵس بە پیلانەکەی زانی، هاتە سەربازگە و هەواڵی دایە پۆڵس. 17 جا پۆڵس سەرپەلێکی بانگکرد و گوتی: «ئەم گەنجە ببە لای فەرماندەکە، چونکە هەواڵێکی پێیە بیداتێ.» 18 ئەویش بردییە لای فەرماندەکە.گوتی: «پۆڵسی بەندکراو بانگی کردم و داوای لێکردم ئەم گەنجە بهێنمە لات، شتێکی هەیە پێتی بڵێت.» 19 فەرماندەکەش دەستی گرت و بە تەنها بردییە ئەو لاوە و لێی پرسی: «چیت هەیە پێمی بڵێی؟» 20 گوتی: «جولەکە ڕێککەوتوون داوات لێ بکەن کە بەیانی پۆڵس بنێریتە ئەنجومەنی باڵا، وەک بیانەوێت وردتر لێی بکۆڵنەوە. 21 بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.» 22 فەرماندەکە گەنجەکەی بەڕێکرد و فەرمانی پێدا: «بە کەس نەڵێیت کە ئەمەت بە من گوتووە.» 23 ئینجا دووان لە سەرپەلەکانی بانگکرد و گوتی: «دوو سەد سەرباز لەگەڵ حەفتا سوار و دوو سەد ڕمهەڵگر ئامادە بکەن، تاکو لە کاتژمێر نۆی شەو بچنە قەیسەرییە. 24 هەروەها وڵاخ ئامادە بکرێ تاکو پۆڵس سواری بێت و بە سەلامەتی بیگەیێننە لای فیلیکسی فەرمانڕەوا.» 25 نامەیەکی نووسی ئەمەی تێدابوو: 26 لە کلودیۆس لیسیاس،بۆ بەڕێز فیلیکسی فەرمانڕەوا،سڵاو. 27 ئەم پیاوە، جولەکە گرتییان و خەریک بوو بیکوژن، بەڵام لەگەڵ سەربازان چووم و ڕزگارم کرد، چونکە بیستبووم کە هاوڵاتی ڕۆمانییە. 28 دەمویست بزانم بە چی تاوانباری دەکەن، بردمە ئەنجومەنەکەیان. 29 بینیم لەبەر کاروباری تەوراتەکەیان تاوانبار کراوە، بەڵام تاوانێکی لەسەر نەبوو کە شایانی سزای مردن یان بەندکردن بێت. 30 کاتێک ئاگادار کرامەوە کە پیلانێک لەم پیاوە دەگێڕدرێت، دەستبەجێ بۆ لای تۆم نارد، فەرمانم بە سکاڵاکاران کرد چییان لەسەری هەیە لەلای تۆ باسی بکەن. 31 بۆیە سەربازان وەک فەرمانیان پێ کرابوو، پۆڵسیان برد و بە شەو بۆ ئەنتیپاتریسیان هێنا. 32 بۆ بەیانی سوارەکانیان لەگەڵ نارد و خۆیان بۆ سەربازگە گەڕانەوە. 33 سوارەکانیش چوونە قەیسەرییە و نامەکەیان دایە فەرمانڕەوا و پۆڵسیان بردە بەردەمی. 34 خوێندییەوە و پرسی خەڵکی چ ناوچەیەکە. زانی خەڵکی کیلیکیایە، 35 گوتی: «کەی سکاڵاکاران گەیشتن، گوێت لێ دەگرم.» ئینجا فەرمانی دا لە کۆشکی هێرۆدس پاسەوانی بکرێت.

In Other Versions

Acts 23 in the ANGEFD

Acts 23 in the ANTPNG2D

Acts 23 in the AS21

Acts 23 in the BAGH

Acts 23 in the BBPNG

Acts 23 in the BBT1E

Acts 23 in the BDS

Acts 23 in the BEV

Acts 23 in the BHAD

Acts 23 in the BIB

Acts 23 in the BLPT

Acts 23 in the BNT

Acts 23 in the BNTABOOT

Acts 23 in the BNTLV

Acts 23 in the BOATCB

Acts 23 in the BOATCB2

Acts 23 in the BOBCV

Acts 23 in the BOCNT

Acts 23 in the BOECS

Acts 23 in the BOGWICC

Acts 23 in the BOHCB

Acts 23 in the BOHCV

Acts 23 in the BOHLNT

Acts 23 in the BOHNTLTAL

Acts 23 in the BOICB

Acts 23 in the BOILNTAP

Acts 23 in the BOITCV

Acts 23 in the BOKCV

Acts 23 in the BOKCV2

Acts 23 in the BOKHWOG

Acts 23 in the BOLCB

Acts 23 in the BOLCB2

Acts 23 in the BOMCV

Acts 23 in the BONAV

Acts 23 in the BONCB

Acts 23 in the BONLT

Acts 23 in the BONUT2

Acts 23 in the BOPLNT

Acts 23 in the BOSCB

Acts 23 in the BOSNC

Acts 23 in the BOTLNT

Acts 23 in the BOVCB

Acts 23 in the BOYCB

Acts 23 in the BPBB

Acts 23 in the BPH

Acts 23 in the BSB

Acts 23 in the CCB

Acts 23 in the CUV

Acts 23 in the CUVS

Acts 23 in the DBT

Acts 23 in the DGDNT

Acts 23 in the DHNT

Acts 23 in the DNT

Acts 23 in the ELBE

Acts 23 in the EMTV

Acts 23 in the ESV

Acts 23 in the FBV

Acts 23 in the FEB

Acts 23 in the GGMNT

Acts 23 in the GNT

Acts 23 in the HARY

Acts 23 in the HNT

Acts 23 in the IRVA

Acts 23 in the IRVB

Acts 23 in the IRVG

Acts 23 in the IRVH

Acts 23 in the IRVK

Acts 23 in the IRVM

Acts 23 in the IRVM2

Acts 23 in the IRVO

Acts 23 in the IRVP

Acts 23 in the IRVT

Acts 23 in the IRVT2

Acts 23 in the IRVU

Acts 23 in the ISVN

Acts 23 in the JSNT

Acts 23 in the KAPI

Acts 23 in the KBT1ETNIK

Acts 23 in the KBV

Acts 23 in the KJV

Acts 23 in the KNFD

Acts 23 in the LBA

Acts 23 in the LBLA

Acts 23 in the LNT

Acts 23 in the LSV

Acts 23 in the MAAL

Acts 23 in the MBV

Acts 23 in the MBV2

Acts 23 in the MHNT

Acts 23 in the MKNFD

Acts 23 in the MNG

Acts 23 in the MNT

Acts 23 in the MNT2

Acts 23 in the MRS1T

Acts 23 in the NAA

Acts 23 in the NASB

Acts 23 in the NBLA

Acts 23 in the NBS

Acts 23 in the NBVTP

Acts 23 in the NET2

Acts 23 in the NIV11

Acts 23 in the NNT

Acts 23 in the NNT2

Acts 23 in the NNT3

Acts 23 in the PDDPT

Acts 23 in the PFNT

Acts 23 in the RMNT

Acts 23 in the SBIAS

Acts 23 in the SBIBS

Acts 23 in the SBIBS2

Acts 23 in the SBICS

Acts 23 in the SBIDS

Acts 23 in the SBIGS

Acts 23 in the SBIHS

Acts 23 in the SBIIS

Acts 23 in the SBIIS2

Acts 23 in the SBIIS3

Acts 23 in the SBIKS

Acts 23 in the SBIKS2

Acts 23 in the SBIMS

Acts 23 in the SBIOS

Acts 23 in the SBIPS

Acts 23 in the SBISS

Acts 23 in the SBITS

Acts 23 in the SBITS2

Acts 23 in the SBITS3

Acts 23 in the SBITS4

Acts 23 in the SBIUS

Acts 23 in the SBIVS

Acts 23 in the SBT

Acts 23 in the SBT1E

Acts 23 in the SCHL

Acts 23 in the SNT

Acts 23 in the SUSU

Acts 23 in the SUSU2

Acts 23 in the SYNO

Acts 23 in the TBIAOTANT

Acts 23 in the TBT1E

Acts 23 in the TBT1E2

Acts 23 in the TFTIP

Acts 23 in the TFTU

Acts 23 in the TGNTATF3T

Acts 23 in the THAI

Acts 23 in the TNFD

Acts 23 in the TNT

Acts 23 in the TNTIK

Acts 23 in the TNTIL

Acts 23 in the TNTIN

Acts 23 in the TNTIP

Acts 23 in the TNTIZ

Acts 23 in the TOMA

Acts 23 in the TTENT

Acts 23 in the UBG

Acts 23 in the UGV

Acts 23 in the UGV2

Acts 23 in the UGV3

Acts 23 in the VBL

Acts 23 in the VDCC

Acts 23 in the YALU

Acts 23 in the YAPE

Acts 23 in the YBVTP

Acts 23 in the ZBP