Acts 8 (BOKSSV)

1 شاول بە کوشتنی ستیفانۆس ڕازی بوو.هەر لەو ڕۆژەدا کڵێسا لە ئۆرشەلیم تووشی چەوسانەوەیەکی توند هات. هەموو بە ناوچەکانی یەهودیا و سامیرەدا پەرشوبڵاو بوونەوە، نێردراوان نەبێت. 2 هەندێک پیاوی لەخواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسەیەکی باشیان بۆ دانا. 3 بەڵام شاول دەستی کرد بە لەناوبردنی کڵێسا، ماڵ بە ماڵ ژن و پیاوی ڕادەکێشا و فڕێیدەدانە زیندان. 4 ئەوانەی پەرشوبڵاو ببوونەوە دەگەڕان و مزگێنیی پەیامی خودایان بڵاودەکردەوە. 5 فیلیپۆس بەرەو شاری سامیرە چووە خوارەوە و لەوێ مزگێنیی مەسیحی بە خەڵکەکە ڕاگەیاند. 6 خەڵکەکە بە یەک دڵ گوێیان لەوە دەگرت کە فیلیپۆس دەیگوت، کاتێک ئەو نیشانانەیان دەبیست و دەبینی کە دەیکرد. 7 ڕۆحی پیسیش لە زۆر کەس لەوانەی تێیاندا بوو بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد و دەردەچوون، زۆر گۆج و شەلیش چاکبوونەوە. 8 جا خۆشییەکی گەورە ئەو شارەی گرتەوە. 9 پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!» 10 گەورە و بچووک هەموو گوێیان لێ دەگرت و دەیانگوت: «ئەم پیاوە بە هێزی خودای گەورە ناودەبردرێت.» 11 ئەوان گوێیان بۆ دەگرت، چونکە لەمێژ بوو بە جادووەکەی سەرسامی کردبوون. 12 بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران. 13 شیمۆنیش باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، ئینجا دوای فیلیپۆس کەوت و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەرجووە گەورانەی کە دەیبینی. 14 کاتێک نێردراوان لە ئۆرشەلیم بیستیان سامیرە پەیامی خودای قبوڵ کردووە، پەترۆس و یۆحەنایان بۆ ناردن. 15 کاتێک هاتن، نوێژیان بۆ کردن بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆز وەربگرن، 16 چونکە هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەهاتبووە سەر کەسیان، تەنها بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشرابوون. 17 جا پەترۆس و یۆحەنا دەستیان لەسەر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرت. 18 شیمۆن بینی کە نێردراوان دەستیان لەسەر خەڵک دادەنێن ڕۆحی پیرۆز دەدرێت، پارەی بۆ هێنان و 19 گوتی: «ئەو دەسەڵاتە بە منیش بدەن، تاکو دەست لەسەر هەرکەسێک دابنێم ڕۆحی پیرۆز وەربگرێت.» 20 پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت! 21 لەم شتەدا نە بەشت هەیە و نە پشک، چونکە دڵت بەرامبەر خودا ڕاست نییە. 22 لەم خراپەیەت تۆبە بکە و لە مەسیحی خاوەن شکۆ بپاڕێوە بەڵکو لە مەبەستی دڵت خۆش بێت، 23 چونکە دەتبینم کە پڕیت لە تاڵی و گیرۆدەی گوناهیت.» 24 شیمۆن گوتی: «ئێوە لە پێناوی من داوا لە مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن، تاکو هیچ شتێک لەوەی باستان کرد بە سەرمدا نەیەت.» 25 دوای ئەوەی پەترۆس و یۆحەنا لەبارەی عیساوە شایەتییان دا و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان ڕاگەیاند، گەڕانەوە ئۆرشەلیم و مزگێنییان دایە زۆر گوندی سامیرەیی. 26 فریشتەیەکی یەزدان بە فیلیپۆسی گوت: «هەستە و بەرەو باشوور بڕۆ، لەسەر ئەو ڕێگایەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ غەزە شۆڕ دەبێتەوە، کە چۆڵەوانییە.» 27 ئەویش هەستا و ڕۆیشت، پیاوێکی خەساوی حەبەشی بینی کە وەزیری کاروباری دارایی کنداکەی شاژنی حەبەشە بوو، بۆ پەرستن هاتبووە ئۆرشەلیم. 28 لە گەڕانەوەدا بوو، لەناو گالیسکەکەی دانیشتبوو، پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەری دەخوێندەوە. 29 ڕۆحی پیرۆز بە فیلیپۆسی فەرموو: «بڕۆ پێش و لەگەڵ ئەو گالیسکەیە بڕۆ.» 30 ئیتر فیلیپۆس پەلەی کرد و گوێی لێبوو پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەر دەخوێنێتەوە. گوتی: «ئایا ئەوەی دەیخوێنیتەوە تێیدەگەیت؟» 31 گوتی: «چۆن بتوانم ئەگەر یەکێک ڕێنماییم نەکات؟» جا فیلیپۆسی بانگکرد سەربکەوێت و لەگەڵی دابنیشێت. 32 ئەو بڕگەیەی نووسراوە پیرۆزەکان کە دەیخوێندەوە ئەمە بوو:[ئەو وەک مەڕ بۆ سەربڕین بردرا،وەک چۆن بەرخ لەبەردەستی ئەوەی خورییەکەی دەبڕێتەوە بێدەنگە،ئەو دەمی نەکردەوە. 33 لە کاتی سووکایەتی پێکردنیدا لە دادپەروەری بێبەش کرا.ئیتر کێ باسی نەوەکانی دەکات؟چونکە ژیانی لەسەر زەوی هەڵگیرا.] 34 خەساوەکە پرسیاری لە فیلیپۆس کرد: «پرسیارێکم هەیە: ئەم پێغەمبەرە باسی کێ دەکات؟ باسی خۆی یان یەکێکی دیکە؟» 35 ئینجا فیلیپۆس لەم نووسراوە پیرۆزەوە دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی دەقەکە و مزگێنیی عیسای دایێ. 36 کاتێک بە ڕێگاوە بوون، گەیشتنە سەر ئاوێک، خەساوەکە گوتی: «ئەوە ئاوە، چی ڕێم لێ دەگرێت لە ئاو هەڵبکێشرێم؟» 37 ⌟فیلیپۆس گوتی: «دەبێت، ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕ بهێنیت.» ئەویش وەڵامی دایەوە: «باوەڕ دەکەم عیسای مەسیح کوڕی خودایە.»⌞ 38 ئینجا فەرمانی دا گالیسکەکە ڕاوەستێ، ئەوسا پێکەوە چوونە ناو ئاوەکە و فیلیپۆس خەساوەکەی لە ئاو هەڵکێشا. 39 کاتێک لە ئاوەکە هاتنە دەرەوە، ڕۆحی یەزدان فیلیپۆسی ڕفاند و ئیتر خەساوەکە نەیبینییەوە، بەڵام بە خۆشییەوە بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. 40 فیلیپۆسیش لە ئەشدۆد بینرایەوە، دواتر بە هەموو شارەکاندا دەگەڕا و مزگێنیی دەدا هەتا گەیشتە قەیسەرییە.

In Other Versions

Acts 8 in the ANGEFD

Acts 8 in the ANTPNG2D

Acts 8 in the AS21

Acts 8 in the BAGH

Acts 8 in the BBPNG

Acts 8 in the BBT1E

Acts 8 in the BDS

Acts 8 in the BEV

Acts 8 in the BHAD

Acts 8 in the BIB

Acts 8 in the BLPT

Acts 8 in the BNT

Acts 8 in the BNTABOOT

Acts 8 in the BNTLV

Acts 8 in the BOATCB

Acts 8 in the BOATCB2

Acts 8 in the BOBCV

Acts 8 in the BOCNT

Acts 8 in the BOECS

Acts 8 in the BOGWICC

Acts 8 in the BOHCB

Acts 8 in the BOHCV

Acts 8 in the BOHLNT

Acts 8 in the BOHNTLTAL

Acts 8 in the BOICB

Acts 8 in the BOILNTAP

Acts 8 in the BOITCV

Acts 8 in the BOKCV

Acts 8 in the BOKCV2

Acts 8 in the BOKHWOG

Acts 8 in the BOLCB

Acts 8 in the BOLCB2

Acts 8 in the BOMCV

Acts 8 in the BONAV

Acts 8 in the BONCB

Acts 8 in the BONLT

Acts 8 in the BONUT2

Acts 8 in the BOPLNT

Acts 8 in the BOSCB

Acts 8 in the BOSNC

Acts 8 in the BOTLNT

Acts 8 in the BOVCB

Acts 8 in the BOYCB

Acts 8 in the BPBB

Acts 8 in the BPH

Acts 8 in the BSB

Acts 8 in the CCB

Acts 8 in the CUV

Acts 8 in the CUVS

Acts 8 in the DBT

Acts 8 in the DGDNT

Acts 8 in the DHNT

Acts 8 in the DNT

Acts 8 in the ELBE

Acts 8 in the EMTV

Acts 8 in the ESV

Acts 8 in the FBV

Acts 8 in the FEB

Acts 8 in the GGMNT

Acts 8 in the GNT

Acts 8 in the HARY

Acts 8 in the HNT

Acts 8 in the IRVA

Acts 8 in the IRVB

Acts 8 in the IRVG

Acts 8 in the IRVH

Acts 8 in the IRVK

Acts 8 in the IRVM

Acts 8 in the IRVM2

Acts 8 in the IRVO

Acts 8 in the IRVP

Acts 8 in the IRVT

Acts 8 in the IRVT2

Acts 8 in the IRVU

Acts 8 in the ISVN

Acts 8 in the JSNT

Acts 8 in the KAPI

Acts 8 in the KBT1ETNIK

Acts 8 in the KBV

Acts 8 in the KJV

Acts 8 in the KNFD

Acts 8 in the LBA

Acts 8 in the LBLA

Acts 8 in the LNT

Acts 8 in the LSV

Acts 8 in the MAAL

Acts 8 in the MBV

Acts 8 in the MBV2

Acts 8 in the MHNT

Acts 8 in the MKNFD

Acts 8 in the MNG

Acts 8 in the MNT

Acts 8 in the MNT2

Acts 8 in the MRS1T

Acts 8 in the NAA

Acts 8 in the NASB

Acts 8 in the NBLA

Acts 8 in the NBS

Acts 8 in the NBVTP

Acts 8 in the NET2

Acts 8 in the NIV11

Acts 8 in the NNT

Acts 8 in the NNT2

Acts 8 in the NNT3

Acts 8 in the PDDPT

Acts 8 in the PFNT

Acts 8 in the RMNT

Acts 8 in the SBIAS

Acts 8 in the SBIBS

Acts 8 in the SBIBS2

Acts 8 in the SBICS

Acts 8 in the SBIDS

Acts 8 in the SBIGS

Acts 8 in the SBIHS

Acts 8 in the SBIIS

Acts 8 in the SBIIS2

Acts 8 in the SBIIS3

Acts 8 in the SBIKS

Acts 8 in the SBIKS2

Acts 8 in the SBIMS

Acts 8 in the SBIOS

Acts 8 in the SBIPS

Acts 8 in the SBISS

Acts 8 in the SBITS

Acts 8 in the SBITS2

Acts 8 in the SBITS3

Acts 8 in the SBITS4

Acts 8 in the SBIUS

Acts 8 in the SBIVS

Acts 8 in the SBT

Acts 8 in the SBT1E

Acts 8 in the SCHL

Acts 8 in the SNT

Acts 8 in the SUSU

Acts 8 in the SUSU2

Acts 8 in the SYNO

Acts 8 in the TBIAOTANT

Acts 8 in the TBT1E

Acts 8 in the TBT1E2

Acts 8 in the TFTIP

Acts 8 in the TFTU

Acts 8 in the TGNTATF3T

Acts 8 in the THAI

Acts 8 in the TNFD

Acts 8 in the TNT

Acts 8 in the TNTIK

Acts 8 in the TNTIL

Acts 8 in the TNTIN

Acts 8 in the TNTIP

Acts 8 in the TNTIZ

Acts 8 in the TOMA

Acts 8 in the TTENT

Acts 8 in the UBG

Acts 8 in the UGV

Acts 8 in the UGV2

Acts 8 in the UGV3

Acts 8 in the VBL

Acts 8 in the VDCC

Acts 8 in the YALU

Acts 8 in the YAPE

Acts 8 in the YBVTP

Acts 8 in the ZBP