Amos 2 (BOKSSV)
1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاندهەتا ئەوەی بووە گەچ، 2 هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا. 3 فەرمانڕەوا لەناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم وهەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 4 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە وفەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،چونکە درۆکانیان فریوی دانئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن، 5 هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.» 6 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن،نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو. 7 سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن،ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە.پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن،تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن. 8 لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووەلە پاڵ هەموو قوربانگایەک،شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوەلەناو ماڵی خوداوەندیان. 9 «من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد،ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو،وەک دار بەڕوو بەهێز بوون.بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد وڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە. 10 من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان،چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن،بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن. 11 «لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان ولەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو.ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 «بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو،فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن. 13 «ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنموەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێتلەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان. 14 ئەوەی خێرایە هەڵنایەت،بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات وپاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات. 15 تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت وئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات. 16 ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانانلەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.