Amos 8 (BOKSSV)
1 یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو. 2 جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.»ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم! 3 «لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 4 ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،گوێتان لەمە بێت: 5 ئێوە دەڵێن،«کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێتتاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە ونرخ زیاد بکەن وفێڵ لە تەرازوو بکەن، 6 بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن ونەداران بە جووتێک پێڵاو وبن بێژنگی گەنم بفرۆشن. 7 یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم. 8 «ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.» 9 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:«جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم ولە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم. 10 جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن وهەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان وقژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.دەیکەم بە شیوەنی تاقانە وکۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.» 11 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان. 12 جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک ولە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،بەڵام نایدۆزنەوە. 13 لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکانلە تینووێتیدا دەبوورێنەوە. 14 ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن ودەڵێن: ”ئەی دان، بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“ و”بەو ڕێگایەی بیری شابەع کە زیندووە…“جا دەکەون وئیتر هەڵناستنەوە.»