Ecclesiastes 6 (BOKSSV)
1 بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە، 2 کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە. 3 ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە، 4 چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت. 5 هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە. 6 ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟ 7 هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،بەڵام هەرگیز تێر ناخوات. 8 دانا چی لە گێل زیاترە؟چی یارمەتی هەژار دەداتکە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکاتلەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟ 9 ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتەباشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. 10 ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە وزانراوە.مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکاتکە لە خۆی بەهێزترە. 11 ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟ 12 کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟
In Other Versions
Ecclesiastes 6 in the ANTPNG2D
Ecclesiastes 6 in the BNTABOOT
Ecclesiastes 6 in the BOHNTLTAL
Ecclesiastes 6 in the BOILNTAP
Ecclesiastes 6 in the KBT1ETNIK
Ecclesiastes 6 in the TBIAOTANT