Ezekiel 41 (BOKSSV)

1 ئینجا پیاوەکە منی هێنایە شوێنی پیرۆز و دینگەکانی پێوا، ئەستوورایی دینگەکان لە هەر لایەکەوە شەش باڵ بوو. 2 پانی بەردەرگاکەش دە باڵ، ناوبڕەکانیشی لە هەر لایەک پێنج باڵ بوو. هەروەها شوێنە پیرۆزەکەی پێوا، درێژییەکەی چل باڵ و پانییەکەی بیست باڵ بوو. 3 پاشان چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، دینگەکانی بەردەرگاکەی پێوا، هەریەکەیان دوو باڵ بوو. پانی بەردەرگاکەش شەش باڵ، ناوبڕەکانیشی لە هەر لایەک حەوت باڵ بوو. 4 شوێنە هەرەپیرۆزەکەی پێوا، درێژییەکەی بیست باڵ، پانییەکەشی تەریب بوو لەگەڵ شوێنە پیرۆزەکە و بیست باڵ بوو، پێی فەرمووم: «ئەمە شوێنە هەرەپیرۆزەکەیە.» 5 کە ئەستوورایی دیواری پیرۆزگاکەی پێوا شەش باڵ بوو. پانی ژوورە لاتەنیشتەکانیشی پێوا کە لە سێ لای پیرۆزگاکە هەبوون، هەر یەکێکیان چوار باڵ بوو. 6 ژوورە لاتەنیشتەکانیش بە سێ نهۆم هەبوون، لە هەر نهۆمێکیش سی ژوور هەبوون. بنچینەی ژوورەکان لەسەر دیواری پیرۆزگاکە خۆی دروستنەکرابوون، بەڵکو لەسەر لێواری دیواری ژوورەکان کە بۆ پتەوکردنی ژوورەکان دروستکرا بوون. 7 ئەگەر لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێک سەربکەوتبووای، ژوورە لاتەنیشتەکان بەرینتر دەبوون، بەپێی لێوارەکە لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێک لە سێ لای پیرۆزگاکە. پێپلیکانەیەکیش هەبوو، لە خوارەوە بۆ سەرەوە و بە نهۆمی ناوەڕاستدا تێدەپەڕی. 8 بینیم لە چواردەوری پیرۆزگاکە بادلۆیەکی بەرز هەبوو، کە بناغەی ژوورە لاتەنیشتەکان بوو، درێژییەکەشی بەقەد درێژی قامیشێک بوو، شەش باڵ درێژی بوو. 9 ئەستوورایی دیواری ژوورە لاتەنیشتەکان لە دیوی دەرەوە پێنج باڵ بوو. حەوشەیەک هەبوو لەنێوان ژوورە لاتەنیشتەکانی پیرۆزگاکە و 10 ژوورەکانی کاهینان، پانییەکەی بیست باڵ بوو بە دەوری پیرۆزگاکەدا. 11 دەروازەی ژوورە لاتەنیشتەکان لە کۆڵانێکەوە یەکێکی ڕووەو باکوور و یەکێکیشی ڕووەو باشوور بوو. پانی بادلۆکە لە دەوری پیرۆزگاکە پێنج باڵ بوو. 12 ئەو بینایەش کە لەبەردەم شوێنە جیاکراوەکە بوو، لە لایەکەوە ڕووەو ڕۆژئاوا، پانی حەفتا باڵ بوو. ئەستوورایی دیواری بیناکەش پێنج باڵ بوو بە چواردەوریدا، درێژییەکەشی نەوەد باڵ بوو. 13 پیرۆزگاکەشی پێوا، سەد باڵ درێژ بوو، شوێنە جیاکراوەکە و بیناکە و دیوارەکانی سەد باڵ درێژ بوون. 14 ڕووی پەرستگا و شوێنە جیاکراوەکەی ڕووەو ڕۆژهەڵات پانییەکەی سەد باڵ بوو. 15 ئینجا درێژی بیناکە و هۆڵەکانی پێوا، بیناکەش لەبەردەم شوێنە جیاکراوەکە لە پشتی پیرۆزگاکە بوو، لە لایەکەوە بۆ لایەکەی دیکە، سەد باڵ بوو.شوێنی پیرۆز و هەرەپیرۆز و ڕووی هەیوانەکە بە لای حەوشەکەدا، 16 لەگەڵ بەردەرگاکان و کڵاوڕۆژنە کەتیبەدارەکان و هۆڵەکانی چواردەوری سێ نهۆمەکە، بەرامبەر بەردەرگاکە لە هەموو لایەکەوە تەختەی لێ درابوو. لە زەوییەکەوە هەتا کڵاوڕۆژنەکە، کڵاوڕۆژنەکەش داپۆشرابوو. 17 لە سەرەوە، ناوبەناو لەسەر دیوی دەرەوەی داڵانەکەی شوێنی هەرەپیرۆز، دیوارەکە بە چواردەوری شوێنی پیرۆز و هەرەپیرۆز، 18 نەخشی کەڕوبەکان و دار خورمای لەسەر کرابوو. دار خورمایەک لەنێوان کەڕوبێک و کەڕوبێکی دیکە، هەر کەڕوبێکیش دوو ڕووی هەبوو، 19 ڕووێکی مرۆڤ ڕووەو دار خورمایەک و ڕووی جوانە شێرێک ڕووەو دار خورمایەکی دیکە. کە هەموو چواردەوری پیرۆزگاکە بەم شێوەیە نەخشێنرابوو. 20 هەروەها دیواری شوێنی پیرۆزیش لە زەوییەوە هەتا سەر داڵانەکە بە کەڕوب و دار خورماکان نەخشێنرابوون. 21 چوارچێوەی دەرگای شوێنە پیرۆزەکەش لاکێشەیی بوو، هەروەها ئەو چوارچێوەیەی کە لەپێشی شوێنی هەرەپیرۆزەکە بوو هەمان شێوەی هەبوو. 22 قوربانگاکە لە دار دروستکرابوو، بەرزی سێ باڵ بوو، درێژی و پانییەکەی دوو باڵ بوون، گۆشە و بنکە و دیوارەکانی لە دار بوون. پیاوەکە پێی گوتم: «ئەمە ئەو مێزەیە کە لەبەردەم یەزدانە.» 23 شوێنی پیرۆز و شوێنی هەرەپیرۆزیش دەرگایەکی دوو دەری هەبوو. 24 هەر دەروازەیەکیش دوو دەری بوو، لە ناوەڕاستەوە دەکرانەوە. 25 کەڕوب و دار خورما لەسەر ڕووی دەرگاکانی شوێنی پیرۆزیش نەخشێنرا بوون، بە هەمان شێوە دیوارەکانیش نەخشێنرابوون، تارمەیەکی دارینیش لەپێش هەیوانەکە هەبوو. 26 لەسەر دیواری لاتەنیشتەکانی هەیوانەکە و ژوورە لاتەنیشتەکانی پیرۆزگاکە دەلاقەی کەتیبەدار هەبوو کە لایەکانی بە نەخشی دار خورما ڕازێنرابووەوە.

In Other Versions

Ezekiel 41 in the ANGEFD

Ezekiel 41 in the ANTPNG2D

Ezekiel 41 in the AS21

Ezekiel 41 in the BAGH

Ezekiel 41 in the BBPNG

Ezekiel 41 in the BBT1E

Ezekiel 41 in the BDS

Ezekiel 41 in the BEV

Ezekiel 41 in the BHAD

Ezekiel 41 in the BIB

Ezekiel 41 in the BLPT

Ezekiel 41 in the BNT

Ezekiel 41 in the BNTABOOT

Ezekiel 41 in the BNTLV

Ezekiel 41 in the BOATCB

Ezekiel 41 in the BOATCB2

Ezekiel 41 in the BOBCV

Ezekiel 41 in the BOCNT

Ezekiel 41 in the BOECS

Ezekiel 41 in the BOGWICC

Ezekiel 41 in the BOHCB

Ezekiel 41 in the BOHCV

Ezekiel 41 in the BOHLNT

Ezekiel 41 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 41 in the BOICB

Ezekiel 41 in the BOILNTAP

Ezekiel 41 in the BOITCV

Ezekiel 41 in the BOKCV

Ezekiel 41 in the BOKCV2

Ezekiel 41 in the BOKHWOG

Ezekiel 41 in the BOLCB

Ezekiel 41 in the BOLCB2

Ezekiel 41 in the BOMCV

Ezekiel 41 in the BONAV

Ezekiel 41 in the BONCB

Ezekiel 41 in the BONLT

Ezekiel 41 in the BONUT2

Ezekiel 41 in the BOPLNT

Ezekiel 41 in the BOSCB

Ezekiel 41 in the BOSNC

Ezekiel 41 in the BOTLNT

Ezekiel 41 in the BOVCB

Ezekiel 41 in the BOYCB

Ezekiel 41 in the BPBB

Ezekiel 41 in the BPH

Ezekiel 41 in the BSB

Ezekiel 41 in the CCB

Ezekiel 41 in the CUV

Ezekiel 41 in the CUVS

Ezekiel 41 in the DBT

Ezekiel 41 in the DGDNT

Ezekiel 41 in the DHNT

Ezekiel 41 in the DNT

Ezekiel 41 in the ELBE

Ezekiel 41 in the EMTV

Ezekiel 41 in the ESV

Ezekiel 41 in the FBV

Ezekiel 41 in the FEB

Ezekiel 41 in the GGMNT

Ezekiel 41 in the GNT

Ezekiel 41 in the HARY

Ezekiel 41 in the HNT

Ezekiel 41 in the IRVA

Ezekiel 41 in the IRVB

Ezekiel 41 in the IRVG

Ezekiel 41 in the IRVH

Ezekiel 41 in the IRVK

Ezekiel 41 in the IRVM

Ezekiel 41 in the IRVM2

Ezekiel 41 in the IRVO

Ezekiel 41 in the IRVP

Ezekiel 41 in the IRVT

Ezekiel 41 in the IRVT2

Ezekiel 41 in the IRVU

Ezekiel 41 in the ISVN

Ezekiel 41 in the JSNT

Ezekiel 41 in the KAPI

Ezekiel 41 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 41 in the KBV

Ezekiel 41 in the KJV

Ezekiel 41 in the KNFD

Ezekiel 41 in the LBA

Ezekiel 41 in the LBLA

Ezekiel 41 in the LNT

Ezekiel 41 in the LSV

Ezekiel 41 in the MAAL

Ezekiel 41 in the MBV

Ezekiel 41 in the MBV2

Ezekiel 41 in the MHNT

Ezekiel 41 in the MKNFD

Ezekiel 41 in the MNG

Ezekiel 41 in the MNT

Ezekiel 41 in the MNT2

Ezekiel 41 in the MRS1T

Ezekiel 41 in the NAA

Ezekiel 41 in the NASB

Ezekiel 41 in the NBLA

Ezekiel 41 in the NBS

Ezekiel 41 in the NBVTP

Ezekiel 41 in the NET2

Ezekiel 41 in the NIV11

Ezekiel 41 in the NNT

Ezekiel 41 in the NNT2

Ezekiel 41 in the NNT3

Ezekiel 41 in the PDDPT

Ezekiel 41 in the PFNT

Ezekiel 41 in the RMNT

Ezekiel 41 in the SBIAS

Ezekiel 41 in the SBIBS

Ezekiel 41 in the SBIBS2

Ezekiel 41 in the SBICS

Ezekiel 41 in the SBIDS

Ezekiel 41 in the SBIGS

Ezekiel 41 in the SBIHS

Ezekiel 41 in the SBIIS

Ezekiel 41 in the SBIIS2

Ezekiel 41 in the SBIIS3

Ezekiel 41 in the SBIKS

Ezekiel 41 in the SBIKS2

Ezekiel 41 in the SBIMS

Ezekiel 41 in the SBIOS

Ezekiel 41 in the SBIPS

Ezekiel 41 in the SBISS

Ezekiel 41 in the SBITS

Ezekiel 41 in the SBITS2

Ezekiel 41 in the SBITS3

Ezekiel 41 in the SBITS4

Ezekiel 41 in the SBIUS

Ezekiel 41 in the SBIVS

Ezekiel 41 in the SBT

Ezekiel 41 in the SBT1E

Ezekiel 41 in the SCHL

Ezekiel 41 in the SNT

Ezekiel 41 in the SUSU

Ezekiel 41 in the SUSU2

Ezekiel 41 in the SYNO

Ezekiel 41 in the TBIAOTANT

Ezekiel 41 in the TBT1E

Ezekiel 41 in the TBT1E2

Ezekiel 41 in the TFTIP

Ezekiel 41 in the TFTU

Ezekiel 41 in the TGNTATF3T

Ezekiel 41 in the THAI

Ezekiel 41 in the TNFD

Ezekiel 41 in the TNT

Ezekiel 41 in the TNTIK

Ezekiel 41 in the TNTIL

Ezekiel 41 in the TNTIN

Ezekiel 41 in the TNTIP

Ezekiel 41 in the TNTIZ

Ezekiel 41 in the TOMA

Ezekiel 41 in the TTENT

Ezekiel 41 in the UBG

Ezekiel 41 in the UGV

Ezekiel 41 in the UGV2

Ezekiel 41 in the UGV3

Ezekiel 41 in the VBL

Ezekiel 41 in the VDCC

Ezekiel 41 in the YALU

Ezekiel 41 in the YAPE

Ezekiel 41 in the YBVTP

Ezekiel 41 in the ZBP