Ezra 10 (BOKSSV)

1 کە عەزرا نوێژی دەکرد و دانی پێدا دەنا و بە گریانەوە لەبەردەم ماڵی خودا کەوتبوو، کۆمەڵێکی ئێجگار زۆر لە ئیسرائیل، لە پیاو و ئافرەت و منداڵ لێی کۆبوونەوە، چونکە گەل گریانێکی بەکوڵ دەگریان. 2 ئینجا شەخەنەیای کوڕی یەحیێل لە نەوەی ئیلام وەڵامی دایەوە و بە عەزرای گوت: «ئێمە ناپاکیمان لەگەڵ خودامان کرد، ژنی بێگانەمان لە گەلانی خاکەکەوە هێنا. بەڵام لەمەودوا ئیسرائیل هیوای هەیە: 3 با ئێستا پەیمانێک لەگەڵ خوداماندا ببەستین، کە هەموو ژنەکان و ئەوانەی لەوان لەدایک بوونە دەریانبکەین، بەپێی ڕاوێژی گەورەم و ئەوانەی لە فەرمانەکانی خودامان دەترسن، با بەپێی تەورات کار بکرێت. 4 هەستە! ئەم کارە لەسەر تۆیە و ئێمەش لەگەڵتداین. ئازابە و دەستبەکاربە!» 5 ئیتر عەزرا هەستا و کاهینە باڵاکان و لێڤی و هەموو ئیسرائیلی سوێند دا کە کار بەم پێشنیارە بکەن، ئەوانیش سوێندیان خوارد. 6 پاشان عەزرا لەبەردەم ماڵی خودا هەستا و چووە ژوورەکەی یەهۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤ. بەرەو ئەوێ چوو، بێ ئەوەی نان بخوات و ئاو بخواتەوە، چونکە بەهۆی ناپاکی ڕاپێچکراوەکانەوە شینی دەگێڕا. 7 ئینجا لە یەهودا و ئۆرشەلیم بانگەوازیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە تاوەکو لە ئۆرشەلیم کۆببنەوە، 8 بەپێی ڕاوێژی کاربەدەستەکان و پیران، هەرکەسێک لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئامادە نەبێت، دەست بەسەر ماڵەکەیدا دەگیرێت و خۆشی لە کۆمەڵی ڕاپێچکراوەکان جیا دەکرێتەوە. 9 لە ماوەی سێ ڕۆژەکە هەموو پیاوانی یەهودا و بنیامین لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، واتە لە بیستی مانگی نۆ، لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە و هەموو گەل بە ترسەوە لەناو گۆڕەپانەکەی ماڵی خودا دانیشتن، لەبەر بابەتەکە و لەبەر بارانەکە. 10 ئینجا عەزرای کاهین هەستا و پێی گوتن: «ئێوە ناپاکیتان کرد، ژنی بێگانەتان هێنا بۆ ئەوەی تاوانی زیاتر بخەنە سەر خراپەی ئیسرائیل. 11 ئێستا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان دانی پێدا بنێن و ئەوە بکەن کە پێی خۆشە، خۆتان لە گەلانی خاکەکە و لە ژنە بێگانەکان داببڕن.» 12 هەموو کۆمەڵەکە بە دەنگێکی بەرز وەڵامیان دایەوە: «چۆنت پێ گوتین، ئاوا دەکەین. 13 بەڵام گەلەکە زۆرن و کاتەکەش کاتی بارانە و توانای ئەوەمان نییە لە دەرەوە ڕابوەستین، کارەکەش کاری یەک دوو ڕۆژ نییە، چونکە لەم بارەیەوە یاخیبوونی زۆرمان کردووە. 14 تکایە با کاربەدەستەکانمان لە جێی هەموو کۆمەڵەکە ڕاوەستن و هەموو ئەوانەی لە شارۆچکەکانمان ژنی بێگانەیان هێناوە، با لە کاتی دیاریکراودا لەگەڵ پیران و دادوەرانی شارەکەی خۆیان بێن، هەر شارە و بە تەنها، هەتا گڕی تووڕەیی خودامان کە بەهۆی ئەم کارەوەیە لێمان دامرکێتەوە.» 15 تەنها یۆناتانی کوڕی عەساهێل و یەحزەیای کوڕی تیقڤا لە دژی ئەمە ڕاوەستان، مەشولام و شەبەتەی کە هەردووکیان لێڤی بوون پشتگیرییان کردن. 16 ئینجا ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە ئاوایان کرد، عەزرای کاهین و ئەو پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکان بوون جیا بوونەوە، بەپێی بنەماڵەکانیان و هەموویان بە ناوی خۆیان، لە یەکەم ڕۆژی مانگی دە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دانیشتن. 17 لە یەکەم ڕۆژی مانگی یەک لە بابەتی هەموو ئەو پیاوانە بوونەوە کە ژنی بێگانەیان هێنابوو. 18 لەنێو کاهینەکان چەند کەسێکیان بینییەوە کە ژنی بێگانەیان هێنابوو:لە نەوەی یەشوعی کوڕی یۆچاداق و براکانی:مەعسێیاهو، ئەلیعەزەر، یاریڤ و گەدەلیاهو. 19 بەڵێنیان دا کە ژنە بێگانەکانیان دەربکەن و لەبەر تاوانەکەیان بەرانێکی مێگەلیان پێشکەش کرد. 20 لە نەوەی ئیمێر:حەنانی و زەڤەدیا. 21 لە نەوەی حاریم:مەعسێیاهو، ئەلیاس، شەمەعیا، یەحیێل و عوزیا. 22 لە نەوەی پەشحور:ئەلیۆعێنەی، مەعسێیاهو، ئیسماعیل، نەتەنێل، یۆزاڤاد و ئەلعاسا. 23 لە لێڤییەکان:یۆزاڤاد، شیمعی، قێلایا کە قەلیتایە، پەتەحیا، یەهودا و ئەلیعەزەر. 24 لە گۆرانیبێژەکان:ئەلیاشیڤ.لە دەرگاوانەکان:شەلوم، تەلەم و ئوری. 25 لەنێو ئیسرائیلییەکانی دیکەش:لە نەوەی پەرعۆش:ڕەمیا، یەزییا، مەلکیا، میامین، ئەلعازار، مەلکیا و بەنایا. 26 لە نەوەی ئیلام:مەتەنیا، زەکەریا، یەحیێل، عەبدی، یەرێمۆت و ئەلیاس. 27 لە نەوەی زەتو:ئەلیۆعێنەی، ئەلیاشیڤ، مەتەنیا، یەرێمۆت، زاڤاد و عەزیزا. 28 لە نەوەی بێڤەی:یەهۆحانان، حەنەنیا، زەبەی و عەتلای. 29 لە نەوەی بانی:مەشولام، مەلوخ، عەدایا، یاشوڤ، شەئال و یەرێمۆت. 30 لە نەوەی پەحەت‌مۆئاب:عەدنا، کەلال، بەنایا، مەعسێیاهو، مەتەنیا، بەسەلئێل، بەنوی و مەنەشە. 31 لە نەوەی حاریم:ئەلیعەزەر، یەشییا، مەلکیا، شەمەعیا، شیمەعۆن، 32 بنیامین، مەلوخ و شەمەریاهو. 33 لە نەوەی حاشوم:مەتەنەی، مەتەتا، زاڤاد، ئەلیفەلەت، یەرێمەی، مەنەشە و شیمعی. 34 لە نەوەی بانی:مەعەدەی، عەمرام، ئوئێل، 35 بەنایا، بێدەیا، کەلووهی، 36 ڤەنیا، مەرێمۆت، ئەلیاشیڤ، 37 مەتەنیا، مەتەنەی و یەعەسۆ. 38 لە نەوەی بەنوی:شیمعی، 39 شەلەمیاهو، ناتان، عەدایا، 40 مەخنەدەڤەی، شاشەی، شارای، 41 عەزەرئێل، شەلەمیاهو، شەمەریاهو، 42 شەلوم، ئەمەریا و یوسف. 43 لە نەوەی نەبۆ:یەعیێل، مەتیسیا، زاڤاد، زەڤینا، یەدەی، یۆئێل و بەنایا. 44 هەموو ئەوانە ژنی بێگانەیان هێنابوو، هەروەها هەندێک لە ژنەکان منداڵیان ببوو.

In Other Versions

Ezra 10 in the ANGEFD

Ezra 10 in the ANTPNG2D

Ezra 10 in the AS21

Ezra 10 in the BAGH

Ezra 10 in the BBPNG

Ezra 10 in the BBT1E

Ezra 10 in the BDS

Ezra 10 in the BEV

Ezra 10 in the BHAD

Ezra 10 in the BIB

Ezra 10 in the BLPT

Ezra 10 in the BNT

Ezra 10 in the BNTABOOT

Ezra 10 in the BNTLV

Ezra 10 in the BOATCB

Ezra 10 in the BOATCB2

Ezra 10 in the BOBCV

Ezra 10 in the BOCNT

Ezra 10 in the BOECS

Ezra 10 in the BOGWICC

Ezra 10 in the BOHCB

Ezra 10 in the BOHCV

Ezra 10 in the BOHLNT

Ezra 10 in the BOHNTLTAL

Ezra 10 in the BOICB

Ezra 10 in the BOILNTAP

Ezra 10 in the BOITCV

Ezra 10 in the BOKCV

Ezra 10 in the BOKCV2

Ezra 10 in the BOKHWOG

Ezra 10 in the BOLCB

Ezra 10 in the BOLCB2

Ezra 10 in the BOMCV

Ezra 10 in the BONAV

Ezra 10 in the BONCB

Ezra 10 in the BONLT

Ezra 10 in the BONUT2

Ezra 10 in the BOPLNT

Ezra 10 in the BOSCB

Ezra 10 in the BOSNC

Ezra 10 in the BOTLNT

Ezra 10 in the BOVCB

Ezra 10 in the BOYCB

Ezra 10 in the BPBB

Ezra 10 in the BPH

Ezra 10 in the BSB

Ezra 10 in the CCB

Ezra 10 in the CUV

Ezra 10 in the CUVS

Ezra 10 in the DBT

Ezra 10 in the DGDNT

Ezra 10 in the DHNT

Ezra 10 in the DNT

Ezra 10 in the ELBE

Ezra 10 in the EMTV

Ezra 10 in the ESV

Ezra 10 in the FBV

Ezra 10 in the FEB

Ezra 10 in the GGMNT

Ezra 10 in the GNT

Ezra 10 in the HARY

Ezra 10 in the HNT

Ezra 10 in the IRVA

Ezra 10 in the IRVB

Ezra 10 in the IRVG

Ezra 10 in the IRVH

Ezra 10 in the IRVK

Ezra 10 in the IRVM

Ezra 10 in the IRVM2

Ezra 10 in the IRVO

Ezra 10 in the IRVP

Ezra 10 in the IRVT

Ezra 10 in the IRVT2

Ezra 10 in the IRVU

Ezra 10 in the ISVN

Ezra 10 in the JSNT

Ezra 10 in the KAPI

Ezra 10 in the KBT1ETNIK

Ezra 10 in the KBV

Ezra 10 in the KJV

Ezra 10 in the KNFD

Ezra 10 in the LBA

Ezra 10 in the LBLA

Ezra 10 in the LNT

Ezra 10 in the LSV

Ezra 10 in the MAAL

Ezra 10 in the MBV

Ezra 10 in the MBV2

Ezra 10 in the MHNT

Ezra 10 in the MKNFD

Ezra 10 in the MNG

Ezra 10 in the MNT

Ezra 10 in the MNT2

Ezra 10 in the MRS1T

Ezra 10 in the NAA

Ezra 10 in the NASB

Ezra 10 in the NBLA

Ezra 10 in the NBS

Ezra 10 in the NBVTP

Ezra 10 in the NET2

Ezra 10 in the NIV11

Ezra 10 in the NNT

Ezra 10 in the NNT2

Ezra 10 in the NNT3

Ezra 10 in the PDDPT

Ezra 10 in the PFNT

Ezra 10 in the RMNT

Ezra 10 in the SBIAS

Ezra 10 in the SBIBS

Ezra 10 in the SBIBS2

Ezra 10 in the SBICS

Ezra 10 in the SBIDS

Ezra 10 in the SBIGS

Ezra 10 in the SBIHS

Ezra 10 in the SBIIS

Ezra 10 in the SBIIS2

Ezra 10 in the SBIIS3

Ezra 10 in the SBIKS

Ezra 10 in the SBIKS2

Ezra 10 in the SBIMS

Ezra 10 in the SBIOS

Ezra 10 in the SBIPS

Ezra 10 in the SBISS

Ezra 10 in the SBITS

Ezra 10 in the SBITS2

Ezra 10 in the SBITS3

Ezra 10 in the SBITS4

Ezra 10 in the SBIUS

Ezra 10 in the SBIVS

Ezra 10 in the SBT

Ezra 10 in the SBT1E

Ezra 10 in the SCHL

Ezra 10 in the SNT

Ezra 10 in the SUSU

Ezra 10 in the SUSU2

Ezra 10 in the SYNO

Ezra 10 in the TBIAOTANT

Ezra 10 in the TBT1E

Ezra 10 in the TBT1E2

Ezra 10 in the TFTIP

Ezra 10 in the TFTU

Ezra 10 in the TGNTATF3T

Ezra 10 in the THAI

Ezra 10 in the TNFD

Ezra 10 in the TNT

Ezra 10 in the TNTIK

Ezra 10 in the TNTIL

Ezra 10 in the TNTIN

Ezra 10 in the TNTIP

Ezra 10 in the TNTIZ

Ezra 10 in the TOMA

Ezra 10 in the TTENT

Ezra 10 in the UBG

Ezra 10 in the UGV

Ezra 10 in the UGV2

Ezra 10 in the UGV3

Ezra 10 in the VBL

Ezra 10 in the VDCC

Ezra 10 in the YALU

Ezra 10 in the YAPE

Ezra 10 in the YBVTP

Ezra 10 in the ZBP