Ezra 5 (BOKSSV)

1 حەگەی پێغەمبەر و زەکەریای پێغەمبەر لە نەوەی عیدۆ، بە ناوی خودای ئیسرائیل کە دەسەڵاتی بەسەریانەوە هەبوو پەیامی خودایان بۆ ئەو جولەکانە ڕاگەیاند کە لە یەهودا و ئۆرشەلیم بوون. 2 ئیتر زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یۆچاداق هەستان و دەستیان بە بنیادنانەوەی ماڵەکەی خودا کرد لە ئۆرشەلیم، پێغەمبەرەکانی خوداش لەگەڵیان بوون و یارمەتییان دەدان. 3 لەو کاتەدا تەتەنەیی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان چوونە لایان و لێیان پرسین: «کێ ڕێگای پێدان ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» 4 هەروەها لێیان پرسین: «ئەو پیاوانە ناویان چییە کە ئەم تەلارە بنیاد دەنێنەوە؟» 5 بەڵام پیرانی جولەکەش خودای خۆیان چاودێری دەکردن، ئیتر لە کارەکە ڕایاننەگرتن هەتا هەواڵەکە بە داریوش گەیشتەوە، ئینجا بە نامەیەک دەربارەی ئەمە وەڵامیان دایەوە. 6 ئەمەش وێنەیەکی ئەو نامەیەی تەتەنەی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان، ئەوانەی کە کاربەدەستەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، بۆ داریوشیان نارد. 7 ئەو هەواڵەی کە بۆیان نارد بەم شێوەیە نووسرابوو:بۆ داریوشی پاشا:سڵاوێکی گەرم. 8 با لەلای پاشا زانراو بێت کە ئێمە چووینە ناوچەی یەهودا، بۆ پەرستگای خودای گەورە، بینیمان بە بەردی گەورە بنیاد دەنرێتەوە و کاریتە لەناو دیوارەکانی دادەنرێت، ئەم کارەش بە وردی دەکرێت و لەژێر سەرپەرشتییان سەرکەوتووانەیە. 9 پرسیارمان لەو پیرانە کرد و لێمان پرسین: «کێ ڕێگای پێداون ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» 10 هەروەها پرسیاری ناوەکانیانمان لێکردن تاوەکو بتوانین ناوی ڕابەرەکانیان بۆ زانیاریت بنووسین. 11 بەم شێوەیە وەڵامیان داینەوە و گوتیان: «ئێمە خزمەتکارانی خودای ئاسمان و زەوین، ئەم پەرستگایە بنیاد دەنێینەوە کە پێش ساڵانێکی زۆر بنیاد نرابوو، پاشایەکی گەورەی ئیسرائیل بنیادی نا و تەواوی کرد. 12 بەڵام دوای ئەوەی باوباپیرانمان خودای ئاسمانیان تووڕە کرد، ئەوانی دا بەدەست نەبوخودنەسری پاشای بابلی کلدانییەوە، ئەوەی کە ئەم پەرستگایەی وێران کرد و گەلەکەی بۆ بابل ڕاپێچ کرد. 13 «بەڵام لە یەکەم ساڵی کۆرشی پاشای بابل، کۆرشی پاشا فەرمانی دەرکرد بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا. 14 کۆرشی پاشا تەنانەت قاپوقاچاغەکانی ئەم پەرستگایەی خودای لە پەرستگای بابلەوە دەرهێنا، کە لە زێڕ و زیوە، ئەوەی نەبوخودنەسر لەم پەرستگایەی ئۆرشەلیمی دەرهێنابوو و بۆ ئەو پەرستگایەی بردبوو کە لە بابلە. ئینجا کۆرشی پاشا قاپوقاچاغەکانی دایە یەکێک کە ناوی شێشبەچەر بوو، ئەوەی کردییە پارێزگار. 15 پێی گوت: ”ئەم قاپوقاچاغە ببە، بڕۆ و باری بکە بەرەو ئەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە، با پەرستگای خودا لە شوێنەکەی خۆیدا بنیاد بنرێتەوە.“ 16 «لەبەر ئەوە ئەم شێشبەچەرە هات و بناغەکەی ماڵی خودای دانا ئەوەی لە ئۆرشەلیمە، لەو کاتەوە بنیاد دەنرێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەواو نەکراوە.» 17 ئێستاش ئەگەر پاشا پێی باشە، با لەنێو ئەرشیفی شاهانەدا بگەڕێن کە لە بابلە، بۆ ئەوەی بزانین بەڕاستی لە کۆرشی پاشاوە فەرمان دەرچووە بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا کە لە ئۆرشەلیمە؟ با پاشا لەم کارەدا خواستی خۆیمان بۆ بنێرێت.

In Other Versions

Ezra 5 in the ANGEFD

Ezra 5 in the ANTPNG2D

Ezra 5 in the AS21

Ezra 5 in the BAGH

Ezra 5 in the BBPNG

Ezra 5 in the BBT1E

Ezra 5 in the BDS

Ezra 5 in the BEV

Ezra 5 in the BHAD

Ezra 5 in the BIB

Ezra 5 in the BLPT

Ezra 5 in the BNT

Ezra 5 in the BNTABOOT

Ezra 5 in the BNTLV

Ezra 5 in the BOATCB

Ezra 5 in the BOATCB2

Ezra 5 in the BOBCV

Ezra 5 in the BOCNT

Ezra 5 in the BOECS

Ezra 5 in the BOGWICC

Ezra 5 in the BOHCB

Ezra 5 in the BOHCV

Ezra 5 in the BOHLNT

Ezra 5 in the BOHNTLTAL

Ezra 5 in the BOICB

Ezra 5 in the BOILNTAP

Ezra 5 in the BOITCV

Ezra 5 in the BOKCV

Ezra 5 in the BOKCV2

Ezra 5 in the BOKHWOG

Ezra 5 in the BOLCB

Ezra 5 in the BOLCB2

Ezra 5 in the BOMCV

Ezra 5 in the BONAV

Ezra 5 in the BONCB

Ezra 5 in the BONLT

Ezra 5 in the BONUT2

Ezra 5 in the BOPLNT

Ezra 5 in the BOSCB

Ezra 5 in the BOSNC

Ezra 5 in the BOTLNT

Ezra 5 in the BOVCB

Ezra 5 in the BOYCB

Ezra 5 in the BPBB

Ezra 5 in the BPH

Ezra 5 in the BSB

Ezra 5 in the CCB

Ezra 5 in the CUV

Ezra 5 in the CUVS

Ezra 5 in the DBT

Ezra 5 in the DGDNT

Ezra 5 in the DHNT

Ezra 5 in the DNT

Ezra 5 in the ELBE

Ezra 5 in the EMTV

Ezra 5 in the ESV

Ezra 5 in the FBV

Ezra 5 in the FEB

Ezra 5 in the GGMNT

Ezra 5 in the GNT

Ezra 5 in the HARY

Ezra 5 in the HNT

Ezra 5 in the IRVA

Ezra 5 in the IRVB

Ezra 5 in the IRVG

Ezra 5 in the IRVH

Ezra 5 in the IRVK

Ezra 5 in the IRVM

Ezra 5 in the IRVM2

Ezra 5 in the IRVO

Ezra 5 in the IRVP

Ezra 5 in the IRVT

Ezra 5 in the IRVT2

Ezra 5 in the IRVU

Ezra 5 in the ISVN

Ezra 5 in the JSNT

Ezra 5 in the KAPI

Ezra 5 in the KBT1ETNIK

Ezra 5 in the KBV

Ezra 5 in the KJV

Ezra 5 in the KNFD

Ezra 5 in the LBA

Ezra 5 in the LBLA

Ezra 5 in the LNT

Ezra 5 in the LSV

Ezra 5 in the MAAL

Ezra 5 in the MBV

Ezra 5 in the MBV2

Ezra 5 in the MHNT

Ezra 5 in the MKNFD

Ezra 5 in the MNG

Ezra 5 in the MNT

Ezra 5 in the MNT2

Ezra 5 in the MRS1T

Ezra 5 in the NAA

Ezra 5 in the NASB

Ezra 5 in the NBLA

Ezra 5 in the NBS

Ezra 5 in the NBVTP

Ezra 5 in the NET2

Ezra 5 in the NIV11

Ezra 5 in the NNT

Ezra 5 in the NNT2

Ezra 5 in the NNT3

Ezra 5 in the PDDPT

Ezra 5 in the PFNT

Ezra 5 in the RMNT

Ezra 5 in the SBIAS

Ezra 5 in the SBIBS

Ezra 5 in the SBIBS2

Ezra 5 in the SBICS

Ezra 5 in the SBIDS

Ezra 5 in the SBIGS

Ezra 5 in the SBIHS

Ezra 5 in the SBIIS

Ezra 5 in the SBIIS2

Ezra 5 in the SBIIS3

Ezra 5 in the SBIKS

Ezra 5 in the SBIKS2

Ezra 5 in the SBIMS

Ezra 5 in the SBIOS

Ezra 5 in the SBIPS

Ezra 5 in the SBISS

Ezra 5 in the SBITS

Ezra 5 in the SBITS2

Ezra 5 in the SBITS3

Ezra 5 in the SBITS4

Ezra 5 in the SBIUS

Ezra 5 in the SBIVS

Ezra 5 in the SBT

Ezra 5 in the SBT1E

Ezra 5 in the SCHL

Ezra 5 in the SNT

Ezra 5 in the SUSU

Ezra 5 in the SUSU2

Ezra 5 in the SYNO

Ezra 5 in the TBIAOTANT

Ezra 5 in the TBT1E

Ezra 5 in the TBT1E2

Ezra 5 in the TFTIP

Ezra 5 in the TFTU

Ezra 5 in the TGNTATF3T

Ezra 5 in the THAI

Ezra 5 in the TNFD

Ezra 5 in the TNT

Ezra 5 in the TNTIK

Ezra 5 in the TNTIL

Ezra 5 in the TNTIN

Ezra 5 in the TNTIP

Ezra 5 in the TNTIZ

Ezra 5 in the TOMA

Ezra 5 in the TTENT

Ezra 5 in the UBG

Ezra 5 in the UGV

Ezra 5 in the UGV2

Ezra 5 in the UGV3

Ezra 5 in the VBL

Ezra 5 in the VDCC

Ezra 5 in the YALU

Ezra 5 in the YAPE

Ezra 5 in the YBVTP

Ezra 5 in the ZBP