Genesis 25 (BOKSSV)

1 ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو. 2 لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو. 3 یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون. 4 کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. 5 ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق، 6 بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی. 7 ئیبراهیم سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا. 8 ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 9 هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، باوکیان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە بەرامبەر مەمرێیە و لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتیدایە، بە خاک سپارد. 10 ئیبراهیم ئەو کێڵگەیەی لە حیتییەکان کڕیبوو. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا. 11 دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو. 12 ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە هاجەری میسری، کەنیزەکەی سارا، بۆ ئیبراهیمی بوو. 13 ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو،هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، 14 میشماع، دوما، مەسسا، 15 حەدەد، تێما، یەتور،نافیش و قێدما. 16 ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، هەروەها ناوی دوازدە میرە خێڵەکییەکەن بەپێی هەوار و خێوەتگاکانیان. 17 ئیسماعیل سەد و سی و حەوت ساڵ ژیا، ئینجا دواهەناسەی دا و مرد و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 18 نەوەکانی ئیسماعیل لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، لە نزیک سنووری میسر لەسەر ڕێگای ئەشوور. ئەوان دژی هەموو براکانیان بوون. 19 ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن. ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. 20 ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای تاکو ببێتە ژنی. 21 ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو. 22 هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات. 23 یەزدانیش پێی فەرموو:«دوو نەتەوە لە منداڵدانتن،دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە،گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت،گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.» 24 کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک لە منداڵدانی بوو. 25 ئەوەیان کە یەکەم جار لەدایک بوو سوور بوو، هەموو لەشی وەک کەوڵێکی تووکن وابوو، بۆیە ناویان لێنا عیسۆ. 26 دوای ئەم براکەی لەدایک بوو، کە بە دەستی پاژنە پێی عیسۆی گرتبوو، بۆیە ناویان لێنا یاقوب. ئیسحاق لە تەمەنی شەست ساڵیدا بوو کاتێک ڕڤقە ئەمانی بوو. 27 هەردوو کوڕەکە گەورە بوون. عیسۆ بووە ڕاوکەرێکی شارەزا و پیاوی دەشتودەر، بەڵام یاقوب پیاوێکی لەسەرخۆ و چادرنشین بوو. 28 ئیسحاق عیسۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە حەزی لە گۆشتی نێچیر بوو، بەڵام ڕڤقە یاقوبی زیاتر خۆشدەویست. 29 ڕۆژێک یاقوب چێشتی لێدەنا، عیسۆ لە دەشتودەر هاتەوە و پەکی کەوتبوو. 30 عیسۆ بە یاقوبی گوت: «هەندێکم لەو چێشتە سوورە بدەرێ! پەکم کەوتووە.» لەبەر ئەمەیە ناوی لێنرا ئەدۆم. 31 یاقوبیش گوتی: «تۆش ئەمڕۆ نۆبەرایەتییەکەی خۆتم پێ بفرۆشە.» 32 عیسۆ گوتی: «من وا خەریکە دەمرم، ئیتر نۆبەرایەتیم بۆ چییە؟» 33 بەڵام یاقوب گوتی: «ئادەی ئەمڕۆ سوێندم بۆ بخۆ.» ئەویش سوێندی بۆ خوارد و نۆبەرایەتییەکەی خۆی فرۆشتە یاقوب. 34 ئینجا یاقوب نان و نیسکی دایە عیسۆ. ئیتر عیسۆ خواردی و خواردیەوە، پاشان هەستا و ڕۆیشت.بەو شێوەیە عیسۆ سووکایەتی بە نۆبەرایەتی کرد.

In Other Versions

Genesis 25 in the ANGEFD

Genesis 25 in the ANTPNG2D

Genesis 25 in the AS21

Genesis 25 in the BAGH

Genesis 25 in the BBPNG

Genesis 25 in the BBT1E

Genesis 25 in the BDS

Genesis 25 in the BEV

Genesis 25 in the BHAD

Genesis 25 in the BIB

Genesis 25 in the BLPT

Genesis 25 in the BNT

Genesis 25 in the BNTABOOT

Genesis 25 in the BNTLV

Genesis 25 in the BOATCB

Genesis 25 in the BOATCB2

Genesis 25 in the BOBCV

Genesis 25 in the BOCNT

Genesis 25 in the BOECS

Genesis 25 in the BOGWICC

Genesis 25 in the BOHCB

Genesis 25 in the BOHCV

Genesis 25 in the BOHLNT

Genesis 25 in the BOHNTLTAL

Genesis 25 in the BOICB

Genesis 25 in the BOILNTAP

Genesis 25 in the BOITCV

Genesis 25 in the BOKCV

Genesis 25 in the BOKCV2

Genesis 25 in the BOKHWOG

Genesis 25 in the BOLCB

Genesis 25 in the BOLCB2

Genesis 25 in the BOMCV

Genesis 25 in the BONAV

Genesis 25 in the BONCB

Genesis 25 in the BONLT

Genesis 25 in the BONUT2

Genesis 25 in the BOPLNT

Genesis 25 in the BOSCB

Genesis 25 in the BOSNC

Genesis 25 in the BOTLNT

Genesis 25 in the BOVCB

Genesis 25 in the BOYCB

Genesis 25 in the BPBB

Genesis 25 in the BPH

Genesis 25 in the BSB

Genesis 25 in the CCB

Genesis 25 in the CUV

Genesis 25 in the CUVS

Genesis 25 in the DBT

Genesis 25 in the DGDNT

Genesis 25 in the DHNT

Genesis 25 in the DNT

Genesis 25 in the ELBE

Genesis 25 in the EMTV

Genesis 25 in the ESV

Genesis 25 in the FBV

Genesis 25 in the FEB

Genesis 25 in the GGMNT

Genesis 25 in the GNT

Genesis 25 in the HARY

Genesis 25 in the HNT

Genesis 25 in the IRVA

Genesis 25 in the IRVB

Genesis 25 in the IRVG

Genesis 25 in the IRVH

Genesis 25 in the IRVK

Genesis 25 in the IRVM

Genesis 25 in the IRVM2

Genesis 25 in the IRVO

Genesis 25 in the IRVP

Genesis 25 in the IRVT

Genesis 25 in the IRVT2

Genesis 25 in the IRVU

Genesis 25 in the ISVN

Genesis 25 in the JSNT

Genesis 25 in the KAPI

Genesis 25 in the KBT1ETNIK

Genesis 25 in the KBV

Genesis 25 in the KJV

Genesis 25 in the KNFD

Genesis 25 in the LBA

Genesis 25 in the LBLA

Genesis 25 in the LNT

Genesis 25 in the LSV

Genesis 25 in the MAAL

Genesis 25 in the MBV

Genesis 25 in the MBV2

Genesis 25 in the MHNT

Genesis 25 in the MKNFD

Genesis 25 in the MNG

Genesis 25 in the MNT

Genesis 25 in the MNT2

Genesis 25 in the MRS1T

Genesis 25 in the NAA

Genesis 25 in the NASB

Genesis 25 in the NBLA

Genesis 25 in the NBS

Genesis 25 in the NBVTP

Genesis 25 in the NET2

Genesis 25 in the NIV11

Genesis 25 in the NNT

Genesis 25 in the NNT2

Genesis 25 in the NNT3

Genesis 25 in the PDDPT

Genesis 25 in the PFNT

Genesis 25 in the RMNT

Genesis 25 in the SBIAS

Genesis 25 in the SBIBS

Genesis 25 in the SBIBS2

Genesis 25 in the SBICS

Genesis 25 in the SBIDS

Genesis 25 in the SBIGS

Genesis 25 in the SBIHS

Genesis 25 in the SBIIS

Genesis 25 in the SBIIS2

Genesis 25 in the SBIIS3

Genesis 25 in the SBIKS

Genesis 25 in the SBIKS2

Genesis 25 in the SBIMS

Genesis 25 in the SBIOS

Genesis 25 in the SBIPS

Genesis 25 in the SBISS

Genesis 25 in the SBITS

Genesis 25 in the SBITS2

Genesis 25 in the SBITS3

Genesis 25 in the SBITS4

Genesis 25 in the SBIUS

Genesis 25 in the SBIVS

Genesis 25 in the SBT

Genesis 25 in the SBT1E

Genesis 25 in the SCHL

Genesis 25 in the SNT

Genesis 25 in the SUSU

Genesis 25 in the SUSU2

Genesis 25 in the SYNO

Genesis 25 in the TBIAOTANT

Genesis 25 in the TBT1E

Genesis 25 in the TBT1E2

Genesis 25 in the TFTIP

Genesis 25 in the TFTU

Genesis 25 in the TGNTATF3T

Genesis 25 in the THAI

Genesis 25 in the TNFD

Genesis 25 in the TNT

Genesis 25 in the TNTIK

Genesis 25 in the TNTIL

Genesis 25 in the TNTIN

Genesis 25 in the TNTIP

Genesis 25 in the TNTIZ

Genesis 25 in the TOMA

Genesis 25 in the TTENT

Genesis 25 in the UBG

Genesis 25 in the UGV

Genesis 25 in the UGV2

Genesis 25 in the UGV3

Genesis 25 in the VBL

Genesis 25 in the VDCC

Genesis 25 in the YALU

Genesis 25 in the YAPE

Genesis 25 in the YBVTP

Genesis 25 in the ZBP