Genesis 3 (BOKSSV)

1 مار لە هەموو ئاژەڵی کێوی سەر زەوی، ئەوانەی یەزدانی پەروەردگار دروستی کردبوون زۆرزانتر و تەڵەکەبازتر بوو. بە ئافرەتەکەی گوت: «ئایا ڕاستە خودا فەرموویەتی: ”بۆتان نییە لە هیچ درەختێکی باخچەکە بخۆن؟“» 2 ئافرەتەکەش بە مارەکەی گوت: «بۆمان هەیە لە بەری درەختەکانی باخچەکە بخۆین، 3 بەڵام خودا فەرمووی: ”بۆتان نییە لە بەری ئەو درەختە بخۆن، کە لەناوەڕاستی باخچەکەیە، هەروەها بۆتان نییە دەستی لێ بدەن، ئەگینا دەمرن.“» 4 مارەکە بە ئافرەتەکەی گوت: «نا بەڕاستی نامرن، 5 چونکە خودا دەزانێت ئەو ڕۆژەی کە دەیخۆن چاوتان دەکرێتەوە و ئیتر وەک خوداتان لێدێت و چاکە و خراپە دەزانن.» 6 کاتێک ئافرەتەکە بینی بەری درەختەکە بۆ خواردن باشە، چاو ئارەزووی دەکات و وای لێ دەکات دانا بێت، لە بەرەکەی کردەوە و خواردی، دایە مێردەکەشی کە لەگەڵی بوو، ئەویش خواردی. 7 پاشان هەردووکیان چاویان کرایەوە و زانییان کە ڕووتن، ئیتر گەڵای هەنجیریان لێک دووری و پۆشاکیان بۆ خۆیان دروستکرد. 8 ئینجا پیاوەکە و ژنەکەی گوێیان لە دەنگی یەزدانی پەروەردگار بوو کە لە کاتی هەڵکردنی شنەبای ڕۆژدا لە باخچەکەدا هاتوچۆی دەکرد، ئەوانیش لەنێو درەختەکانی باخچەکە خۆیان لە یەزدانی پەروەردگاریان شاردەوە. 9 بەڵام یەزدانی پەروەردگاریش پیاوەکەی بانگ کرد و فەرمووی: «لەکوێیت؟» 10 ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە باخچەکە گوێم لە دەنگت بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕووت بووم، ترسام؛ ئیتر خۆمم شاردەوە.» 11 ئەویش فەرمووی: «کێ بە تۆی گوت کە ڕووتیت؟ لەو درەختەت نەخواردبێت کە فەرمانم پێ کردبوویت لێی نەخۆیت؟» 12 پیاوەکەش گوتی: «ئەو ئافرەتەی پێت دام لەگەڵم بێت، ئەو لە بەری ئەو درەختەی پێدام، منیش خواردم.» 13 ئینجا یەزدانی پەروەردگار بە ئافرەتەکەی فەرموو: «ئەمە چییە تۆ کردووتە؟»ئافرەتەکەش گوتی: «مارەکە فریوی دام و منیش خواردم.» 14 یەزدانی پەروەردگار بە مارەکەی فەرموو: «لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد،«تۆ لە هەموو ئاژەڵێکی ماڵی و کێوینەفرەتلێکراوتر دەبیت.هەموو تەمەنیشتلەسەر سکت دەخشێیت وخۆڵ دەخۆیت. 15 دوژمنایەتیش دەخەمەنێوان تۆ و ئافرەتەکە،نێوان نەوەی تۆ و نەوەی ئەوەوە.نەوەی ئەو سەرت پان دەکاتەوە وتۆش پاژنەی پێی دەکوتیت.» 16 بە ئافرەتەکەشی فەرموو:«ئازاری سکپڕیت زۆر زیاتر دەکەم،بە ژانەوە منداڵت دەبێت.ئارەزووت بۆ پیاوەکەت دەبێت وئەویش بەسەرتدا زاڵ دەبێت.» 17 ئینجا بە پیاوەکەشی فەرموو: «لەبەر ئەوەی تۆش گوێت لە ژنەکەت گرت و لەو درەختەت خوارد کە فەرمانم پێ کردبوویت، ”نابێت لێی بخۆیت،“«ئەوا زەویش بەهۆی تۆوە نەفرەت لێکراوە.بە ڕەنجکێشانیشهەموو ڕۆژانی ژیانت لێی دەخۆیت. 18 دڕکوداڵت بۆ بەرهەم دێنێت وڕووەکی کێڵگە دەخۆیت. 19 بە ئارەقەی ناوچەوانتنان دەخۆیت،هەتا دەگەڕێیتەوە بۆ زەوی،کە لێیەوە وەرگیراویت،لەبەر ئەوەی تۆ خۆڵیت وبۆ خۆڵیش دەگەڕێیتەوە.» 20 ئادەم ناوی ژنەکەی نا حەوا، چونکە دەبێتە دایکی هەموو زیندووان. 21 یەزدانی پەروەردگار بۆ ئادەم و ژنەکەی جلی لە پێست دروستکرد و لەبەری کردن. 22 ئینجا یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «ئێستا مرۆڤ بووە بە یەکێکی وەک خۆمان، چاکە و خراپە دەزانێت، ئێستاش ڕێگەی پێ نادرێت دەستی درێژ بکات و لە درەختی ژیانیش بکاتەوە و بیخوات و بۆ هەتاهەتایە بژیێت.» 23 ئیتر یەزدانی پەروەردگار لە باخچەی عەدەن دەریکرد، بۆ ئەوەی لەو زەوییە ئیش بکات کە لێوەی وەرگیراوە. 24 دوای ئەوەی مرۆڤی دەرکرد، بۆ پاسەوانی ڕێگای درەختی ژیان لە دیوی ڕۆژهەڵاتی باخچەی عەدەن کەڕوبەکانی دانا، لەگەڵ شمشێری گڕدار کە بە هەموو لایەکدا دەسووڕایەوە.

In Other Versions

Genesis 3 in the ANGEFD

Genesis 3 in the ANTPNG2D

Genesis 3 in the AS21

Genesis 3 in the BAGH

Genesis 3 in the BBPNG

Genesis 3 in the BBT1E

Genesis 3 in the BDS

Genesis 3 in the BEV

Genesis 3 in the BHAD

Genesis 3 in the BIB

Genesis 3 in the BLPT

Genesis 3 in the BNT

Genesis 3 in the BNTABOOT

Genesis 3 in the BNTLV

Genesis 3 in the BOATCB

Genesis 3 in the BOATCB2

Genesis 3 in the BOBCV

Genesis 3 in the BOCNT

Genesis 3 in the BOECS

Genesis 3 in the BOGWICC

Genesis 3 in the BOHCB

Genesis 3 in the BOHCV

Genesis 3 in the BOHLNT

Genesis 3 in the BOHNTLTAL

Genesis 3 in the BOICB

Genesis 3 in the BOILNTAP

Genesis 3 in the BOITCV

Genesis 3 in the BOKCV

Genesis 3 in the BOKCV2

Genesis 3 in the BOKHWOG

Genesis 3 in the BOLCB

Genesis 3 in the BOLCB2

Genesis 3 in the BOMCV

Genesis 3 in the BONAV

Genesis 3 in the BONCB

Genesis 3 in the BONLT

Genesis 3 in the BONUT2

Genesis 3 in the BOPLNT

Genesis 3 in the BOSCB

Genesis 3 in the BOSNC

Genesis 3 in the BOTLNT

Genesis 3 in the BOVCB

Genesis 3 in the BOYCB

Genesis 3 in the BPBB

Genesis 3 in the BPH

Genesis 3 in the BSB

Genesis 3 in the CCB

Genesis 3 in the CUV

Genesis 3 in the CUVS

Genesis 3 in the DBT

Genesis 3 in the DGDNT

Genesis 3 in the DHNT

Genesis 3 in the DNT

Genesis 3 in the ELBE

Genesis 3 in the EMTV

Genesis 3 in the ESV

Genesis 3 in the FBV

Genesis 3 in the FEB

Genesis 3 in the GGMNT

Genesis 3 in the GNT

Genesis 3 in the HARY

Genesis 3 in the HNT

Genesis 3 in the IRVA

Genesis 3 in the IRVB

Genesis 3 in the IRVG

Genesis 3 in the IRVH

Genesis 3 in the IRVK

Genesis 3 in the IRVM

Genesis 3 in the IRVM2

Genesis 3 in the IRVO

Genesis 3 in the IRVP

Genesis 3 in the IRVT

Genesis 3 in the IRVT2

Genesis 3 in the IRVU

Genesis 3 in the ISVN

Genesis 3 in the JSNT

Genesis 3 in the KAPI

Genesis 3 in the KBT1ETNIK

Genesis 3 in the KBV

Genesis 3 in the KJV

Genesis 3 in the KNFD

Genesis 3 in the LBA

Genesis 3 in the LBLA

Genesis 3 in the LNT

Genesis 3 in the LSV

Genesis 3 in the MAAL

Genesis 3 in the MBV

Genesis 3 in the MBV2

Genesis 3 in the MHNT

Genesis 3 in the MKNFD

Genesis 3 in the MNG

Genesis 3 in the MNT

Genesis 3 in the MNT2

Genesis 3 in the MRS1T

Genesis 3 in the NAA

Genesis 3 in the NASB

Genesis 3 in the NBLA

Genesis 3 in the NBS

Genesis 3 in the NBVTP

Genesis 3 in the NET2

Genesis 3 in the NIV11

Genesis 3 in the NNT

Genesis 3 in the NNT2

Genesis 3 in the NNT3

Genesis 3 in the PDDPT

Genesis 3 in the PFNT

Genesis 3 in the RMNT

Genesis 3 in the SBIAS

Genesis 3 in the SBIBS

Genesis 3 in the SBIBS2

Genesis 3 in the SBICS

Genesis 3 in the SBIDS

Genesis 3 in the SBIGS

Genesis 3 in the SBIHS

Genesis 3 in the SBIIS

Genesis 3 in the SBIIS2

Genesis 3 in the SBIIS3

Genesis 3 in the SBIKS

Genesis 3 in the SBIKS2

Genesis 3 in the SBIMS

Genesis 3 in the SBIOS

Genesis 3 in the SBIPS

Genesis 3 in the SBISS

Genesis 3 in the SBITS

Genesis 3 in the SBITS2

Genesis 3 in the SBITS3

Genesis 3 in the SBITS4

Genesis 3 in the SBIUS

Genesis 3 in the SBIVS

Genesis 3 in the SBT

Genesis 3 in the SBT1E

Genesis 3 in the SCHL

Genesis 3 in the SNT

Genesis 3 in the SUSU

Genesis 3 in the SUSU2

Genesis 3 in the SYNO

Genesis 3 in the TBIAOTANT

Genesis 3 in the TBT1E

Genesis 3 in the TBT1E2

Genesis 3 in the TFTIP

Genesis 3 in the TFTU

Genesis 3 in the TGNTATF3T

Genesis 3 in the THAI

Genesis 3 in the TNFD

Genesis 3 in the TNT

Genesis 3 in the TNTIK

Genesis 3 in the TNTIL

Genesis 3 in the TNTIN

Genesis 3 in the TNTIP

Genesis 3 in the TNTIZ

Genesis 3 in the TOMA

Genesis 3 in the TTENT

Genesis 3 in the UBG

Genesis 3 in the UGV

Genesis 3 in the UGV2

Genesis 3 in the UGV3

Genesis 3 in the VBL

Genesis 3 in the VDCC

Genesis 3 in the YALU

Genesis 3 in the YAPE

Genesis 3 in the YBVTP

Genesis 3 in the ZBP