Hebrews 9 (BOKSSV)

1 ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. 2 چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. 3 پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، 4 بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدا بوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. 5 لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین. 6 کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت. 7 بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە. 8 بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت. 9 ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن. 10 ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ. 11 بەڵام کاتێک مەسیح هات وەک سەرۆکی کاهینان بۆ شتە باشەکانی داهاتوو، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتە هی بەدیهێنراو نییە. 12 بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، 13 چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، 14 ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. 15 لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. 16 ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، 17 چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. 18 بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، 19 چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. 20 فەرمووی: [ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.] 21 هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. 22 بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. 23 پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، 24 چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. 25 هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. 26 ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. 27 وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، 28 ‏مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە‏قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.

In Other Versions

Hebrews 9 in the ANGEFD

Hebrews 9 in the ANTPNG2D

Hebrews 9 in the AS21

Hebrews 9 in the BAGH

Hebrews 9 in the BBPNG

Hebrews 9 in the BBT1E

Hebrews 9 in the BDS

Hebrews 9 in the BEV

Hebrews 9 in the BHAD

Hebrews 9 in the BIB

Hebrews 9 in the BLPT

Hebrews 9 in the BNT

Hebrews 9 in the BNTABOOT

Hebrews 9 in the BNTLV

Hebrews 9 in the BOATCB

Hebrews 9 in the BOATCB2

Hebrews 9 in the BOBCV

Hebrews 9 in the BOCNT

Hebrews 9 in the BOECS

Hebrews 9 in the BOGWICC

Hebrews 9 in the BOHCB

Hebrews 9 in the BOHCV

Hebrews 9 in the BOHLNT

Hebrews 9 in the BOHNTLTAL

Hebrews 9 in the BOICB

Hebrews 9 in the BOILNTAP

Hebrews 9 in the BOITCV

Hebrews 9 in the BOKCV

Hebrews 9 in the BOKCV2

Hebrews 9 in the BOKHWOG

Hebrews 9 in the BOLCB

Hebrews 9 in the BOLCB2

Hebrews 9 in the BOMCV

Hebrews 9 in the BONAV

Hebrews 9 in the BONCB

Hebrews 9 in the BONLT

Hebrews 9 in the BONUT2

Hebrews 9 in the BOPLNT

Hebrews 9 in the BOSCB

Hebrews 9 in the BOSNC

Hebrews 9 in the BOTLNT

Hebrews 9 in the BOVCB

Hebrews 9 in the BOYCB

Hebrews 9 in the BPBB

Hebrews 9 in the BPH

Hebrews 9 in the BSB

Hebrews 9 in the CCB

Hebrews 9 in the CUV

Hebrews 9 in the CUVS

Hebrews 9 in the DBT

Hebrews 9 in the DGDNT

Hebrews 9 in the DHNT

Hebrews 9 in the DNT

Hebrews 9 in the ELBE

Hebrews 9 in the EMTV

Hebrews 9 in the ESV

Hebrews 9 in the FBV

Hebrews 9 in the FEB

Hebrews 9 in the GGMNT

Hebrews 9 in the GNT

Hebrews 9 in the HARY

Hebrews 9 in the HNT

Hebrews 9 in the IRVA

Hebrews 9 in the IRVB

Hebrews 9 in the IRVG

Hebrews 9 in the IRVH

Hebrews 9 in the IRVK

Hebrews 9 in the IRVM

Hebrews 9 in the IRVM2

Hebrews 9 in the IRVO

Hebrews 9 in the IRVP

Hebrews 9 in the IRVT

Hebrews 9 in the IRVT2

Hebrews 9 in the IRVU

Hebrews 9 in the ISVN

Hebrews 9 in the JSNT

Hebrews 9 in the KAPI

Hebrews 9 in the KBT1ETNIK

Hebrews 9 in the KBV

Hebrews 9 in the KJV

Hebrews 9 in the KNFD

Hebrews 9 in the LBA

Hebrews 9 in the LBLA

Hebrews 9 in the LNT

Hebrews 9 in the LSV

Hebrews 9 in the MAAL

Hebrews 9 in the MBV

Hebrews 9 in the MBV2

Hebrews 9 in the MHNT

Hebrews 9 in the MKNFD

Hebrews 9 in the MNG

Hebrews 9 in the MNT

Hebrews 9 in the MNT2

Hebrews 9 in the MRS1T

Hebrews 9 in the NAA

Hebrews 9 in the NASB

Hebrews 9 in the NBLA

Hebrews 9 in the NBS

Hebrews 9 in the NBVTP

Hebrews 9 in the NET2

Hebrews 9 in the NIV11

Hebrews 9 in the NNT

Hebrews 9 in the NNT2

Hebrews 9 in the NNT3

Hebrews 9 in the PDDPT

Hebrews 9 in the PFNT

Hebrews 9 in the RMNT

Hebrews 9 in the SBIAS

Hebrews 9 in the SBIBS

Hebrews 9 in the SBIBS2

Hebrews 9 in the SBICS

Hebrews 9 in the SBIDS

Hebrews 9 in the SBIGS

Hebrews 9 in the SBIHS

Hebrews 9 in the SBIIS

Hebrews 9 in the SBIIS2

Hebrews 9 in the SBIIS3

Hebrews 9 in the SBIKS

Hebrews 9 in the SBIKS2

Hebrews 9 in the SBIMS

Hebrews 9 in the SBIOS

Hebrews 9 in the SBIPS

Hebrews 9 in the SBISS

Hebrews 9 in the SBITS

Hebrews 9 in the SBITS2

Hebrews 9 in the SBITS3

Hebrews 9 in the SBITS4

Hebrews 9 in the SBIUS

Hebrews 9 in the SBIVS

Hebrews 9 in the SBT

Hebrews 9 in the SBT1E

Hebrews 9 in the SCHL

Hebrews 9 in the SNT

Hebrews 9 in the SUSU

Hebrews 9 in the SUSU2

Hebrews 9 in the SYNO

Hebrews 9 in the TBIAOTANT

Hebrews 9 in the TBT1E

Hebrews 9 in the TBT1E2

Hebrews 9 in the TFTIP

Hebrews 9 in the TFTU

Hebrews 9 in the TGNTATF3T

Hebrews 9 in the THAI

Hebrews 9 in the TNFD

Hebrews 9 in the TNT

Hebrews 9 in the TNTIK

Hebrews 9 in the TNTIL

Hebrews 9 in the TNTIN

Hebrews 9 in the TNTIP

Hebrews 9 in the TNTIZ

Hebrews 9 in the TOMA

Hebrews 9 in the TTENT

Hebrews 9 in the UBG

Hebrews 9 in the UGV

Hebrews 9 in the UGV2

Hebrews 9 in the UGV3

Hebrews 9 in the VBL

Hebrews 9 in the VDCC

Hebrews 9 in the YALU

Hebrews 9 in the YAPE

Hebrews 9 in the YBVTP

Hebrews 9 in the ZBP