Hosea 4 (BOKSSV)
1 ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،چونکە یەزدان سکاڵای هەیەلە دانیشتووانی خاکەکە:«نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ،نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە. 2 نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن،دزی و داوێنپیسی،پەرەی سەندووە وخوێنڕشتن، خوێن ڕشتنی بەدوادا دێت. 3 لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت وئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت،بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە،تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت. 4 «بەڵام با کەس سکاڵا نەکات وکەسیش تاوانبار نەکرێت،چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کەسکاڵا لە کاهین دەکەن. 5 تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت وبە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت،منیش دایکت لەناودەبەم. 6 گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە. «لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم. 7 ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون،ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد،منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری. 8 قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن وئاواتەخوازن کە تاوان بکات. 9 جا کاهین وەک گەل دەبێت،بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە. 10 «دەخۆن و تێر نابن،لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنابۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن 11 بۆ لەشفرۆشی وبۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێکە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە. 12 گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن،وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون ودڵسۆزی خودای خۆیان نین. 13 لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن ولەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن،لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن،چونکە سێبەری باشە!لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتان داوێنپیسی. 14 «کچەکانتان سزا نادەمکە لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتانکە داوێنپیسی دەکەن،چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان ولەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن.گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت! 15 «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت،بەڵام با یەهودا تاوان نەکات. «مەچن بۆ گلگال وسەرمەکەون بۆ بێتئاڤن وسوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“ 16 وەک نوێنگینێکی کەللەڕەقئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە،ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێتوەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟ 17 ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە،وازی لێ بهێنن! 18 تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت،هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن،گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز. 19 با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە،بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن.