Isaiah 37 (BOKSSV)

1 کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان 2 ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، 3 پێیان گوت: «حەزقیا وا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت. 4 بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات، با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.» 5 کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا، 6 ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد. 7 گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“» 8 کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت. 9 سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. گەڕایەوە و نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی: 10 «بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“ 11 بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟ 12 ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟ 13 کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟» 14 حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. 15 حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: 16 «ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد. 17 ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. 18 «ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە. 19 خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون. 20 ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.» 21 ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: چونکە نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور، 22 ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:«سییۆنی کچە پاکیزە،بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.ئۆرشەلیمی کچ،کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت. 23 سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە وچاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل! 24 لەسەر دەستی خزمەتکارەکانتسووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.هەروەها دەڵێیت:”بە زۆری گالیسکەکانمەوەمن سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،هەتا ئەوپەڕی لوبنان.بەرزترین دار ئورز وباشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی،ناو چڕی دارستانەکانی. 25 من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا وئاوم لێیان خواردەوە.هەموو لقەکانی نیلم،بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“ 26 «ئەی گوێت لێ نەبووە؟من لەمێژە دیاریم کردووە،لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،ئێستاش دەیهێنمە دی،کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد. 27 دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،بوونە گیای کێڵگە،ڕووەکی سەوز،گژوگیای سەربان،هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات. 28 «بەڵام من هەستان و دانیشتنت وکاتی هاتوچۆکەت دەزانم،هەروەها هەڵچوونت لە دژی من. 29 لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیتگەیشتنە گوێم،قولاپەکەم دەخەمە لووتت ولغاوەکەم لە لێوەکانت وبەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوەکە لێوەی هاتوویت. 30 «ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە ومێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. 31 ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن. 32 پاشماوەیەک لە ئۆرشەلیم دەمێننەوە ودەربازبووانیش لە کێوی سیۆن،دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالارئەمە دەکات. 33 «لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:«نایەتە ناو ئەم شارەوە وتیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە وسەنگەریشی لێ ناگرێت. 34 نایەتە ناو ئەم شارەوە،بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 35 «بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.» 36 ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون. 37 ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە. 38 لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

Isaiah 37 in the ANGEFD

Isaiah 37 in the ANTPNG2D

Isaiah 37 in the AS21

Isaiah 37 in the BAGH

Isaiah 37 in the BBPNG

Isaiah 37 in the BBT1E

Isaiah 37 in the BDS

Isaiah 37 in the BEV

Isaiah 37 in the BHAD

Isaiah 37 in the BIB

Isaiah 37 in the BLPT

Isaiah 37 in the BNT

Isaiah 37 in the BNTABOOT

Isaiah 37 in the BNTLV

Isaiah 37 in the BOATCB

Isaiah 37 in the BOATCB2

Isaiah 37 in the BOBCV

Isaiah 37 in the BOCNT

Isaiah 37 in the BOECS

Isaiah 37 in the BOGWICC

Isaiah 37 in the BOHCB

Isaiah 37 in the BOHCV

Isaiah 37 in the BOHLNT

Isaiah 37 in the BOHNTLTAL

Isaiah 37 in the BOICB

Isaiah 37 in the BOILNTAP

Isaiah 37 in the BOITCV

Isaiah 37 in the BOKCV

Isaiah 37 in the BOKCV2

Isaiah 37 in the BOKHWOG

Isaiah 37 in the BOLCB

Isaiah 37 in the BOLCB2

Isaiah 37 in the BOMCV

Isaiah 37 in the BONAV

Isaiah 37 in the BONCB

Isaiah 37 in the BONLT

Isaiah 37 in the BONUT2

Isaiah 37 in the BOPLNT

Isaiah 37 in the BOSCB

Isaiah 37 in the BOSNC

Isaiah 37 in the BOTLNT

Isaiah 37 in the BOVCB

Isaiah 37 in the BOYCB

Isaiah 37 in the BPBB

Isaiah 37 in the BPH

Isaiah 37 in the BSB

Isaiah 37 in the CCB

Isaiah 37 in the CUV

Isaiah 37 in the CUVS

Isaiah 37 in the DBT

Isaiah 37 in the DGDNT

Isaiah 37 in the DHNT

Isaiah 37 in the DNT

Isaiah 37 in the ELBE

Isaiah 37 in the EMTV

Isaiah 37 in the ESV

Isaiah 37 in the FBV

Isaiah 37 in the FEB

Isaiah 37 in the GGMNT

Isaiah 37 in the GNT

Isaiah 37 in the HARY

Isaiah 37 in the HNT

Isaiah 37 in the IRVA

Isaiah 37 in the IRVB

Isaiah 37 in the IRVG

Isaiah 37 in the IRVH

Isaiah 37 in the IRVK

Isaiah 37 in the IRVM

Isaiah 37 in the IRVM2

Isaiah 37 in the IRVO

Isaiah 37 in the IRVP

Isaiah 37 in the IRVT

Isaiah 37 in the IRVT2

Isaiah 37 in the IRVU

Isaiah 37 in the ISVN

Isaiah 37 in the JSNT

Isaiah 37 in the KAPI

Isaiah 37 in the KBT1ETNIK

Isaiah 37 in the KBV

Isaiah 37 in the KJV

Isaiah 37 in the KNFD

Isaiah 37 in the LBA

Isaiah 37 in the LBLA

Isaiah 37 in the LNT

Isaiah 37 in the LSV

Isaiah 37 in the MAAL

Isaiah 37 in the MBV

Isaiah 37 in the MBV2

Isaiah 37 in the MHNT

Isaiah 37 in the MKNFD

Isaiah 37 in the MNG

Isaiah 37 in the MNT

Isaiah 37 in the MNT2

Isaiah 37 in the MRS1T

Isaiah 37 in the NAA

Isaiah 37 in the NASB

Isaiah 37 in the NBLA

Isaiah 37 in the NBS

Isaiah 37 in the NBVTP

Isaiah 37 in the NET2

Isaiah 37 in the NIV11

Isaiah 37 in the NNT

Isaiah 37 in the NNT2

Isaiah 37 in the NNT3

Isaiah 37 in the PDDPT

Isaiah 37 in the PFNT

Isaiah 37 in the RMNT

Isaiah 37 in the SBIAS

Isaiah 37 in the SBIBS

Isaiah 37 in the SBIBS2

Isaiah 37 in the SBICS

Isaiah 37 in the SBIDS

Isaiah 37 in the SBIGS

Isaiah 37 in the SBIHS

Isaiah 37 in the SBIIS

Isaiah 37 in the SBIIS2

Isaiah 37 in the SBIIS3

Isaiah 37 in the SBIKS

Isaiah 37 in the SBIKS2

Isaiah 37 in the SBIMS

Isaiah 37 in the SBIOS

Isaiah 37 in the SBIPS

Isaiah 37 in the SBISS

Isaiah 37 in the SBITS

Isaiah 37 in the SBITS2

Isaiah 37 in the SBITS3

Isaiah 37 in the SBITS4

Isaiah 37 in the SBIUS

Isaiah 37 in the SBIVS

Isaiah 37 in the SBT

Isaiah 37 in the SBT1E

Isaiah 37 in the SCHL

Isaiah 37 in the SNT

Isaiah 37 in the SUSU

Isaiah 37 in the SUSU2

Isaiah 37 in the SYNO

Isaiah 37 in the TBIAOTANT

Isaiah 37 in the TBT1E

Isaiah 37 in the TBT1E2

Isaiah 37 in the TFTIP

Isaiah 37 in the TFTU

Isaiah 37 in the TGNTATF3T

Isaiah 37 in the THAI

Isaiah 37 in the TNFD

Isaiah 37 in the TNT

Isaiah 37 in the TNTIK

Isaiah 37 in the TNTIL

Isaiah 37 in the TNTIN

Isaiah 37 in the TNTIP

Isaiah 37 in the TNTIZ

Isaiah 37 in the TOMA

Isaiah 37 in the TTENT

Isaiah 37 in the UBG

Isaiah 37 in the UGV

Isaiah 37 in the UGV2

Isaiah 37 in the UGV3

Isaiah 37 in the VBL

Isaiah 37 in the VDCC

Isaiah 37 in the YALU

Isaiah 37 in the YAPE

Isaiah 37 in the YBVTP

Isaiah 37 in the ZBP