Jeremiah 33 (BOKSSV)

1 یەرمیا کە هێشتا لە حەوشەی پاسەوانەکان بەند کرابوو، دووبارە فەرمایشتی یەزدانی بۆ هاتەوە: 2 «یەزدانی دروستکەری زەوی کە شێوەی کێشاوە هەتا بیچەسپێنێت، ناوی یەزدانە، ئەمە دەفەرموێت: 3 ”بانگم بکە، وەڵامت دەدەمەوە و شتە مەزنەکانت پێ ڕادەگەیەنم، شتە پەی پێ نەبراوەکان کە نایانزانیت.“ 4 یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە خانووەکانی ئەم شارە و کۆشکەکانی پاشاکانی یەهودا، ئەوانەی تێکدران بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەتەرێز و شمشێر 5 لە جەنگی دژی بابلییەکان، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پڕ بکرێن لە لاشەی ئەو کەسانەی بە تووڕەیی و بە جۆشی خۆم لێم دان، ئەوانەی لەبەر هەموو خراپەکانی ئەوان ڕووی خۆم لەم شارە وەرگێڕا. 6 «”لەگەڵ ئەوەشدا من تەندروستی و چاکبوونەوەی بۆ دێنم، گەلەکەم چاک دەکەمەوە، ئاشتی و ئارامییەکی فراوانیان بۆ فەراهەم دەکەم. 7 یەهودا و ئیسرائیل لە ڕاپێچکراوی دەهێنمەوە و وەک پێشوویان بنیادیان دەنێمەوە. 8 پاکیان دەکەمەوە لە هەموو گوناهەکانیان کە لە دژی من کردوویانە، لە هەموو گوناه و یاخیبوونەکانیان خۆشدەبم کە لە دژی من کردوویانە. 9 جا ئەم شارە بۆم دەبێتە ناوبانگ و شادی، ستایشکردن و شانازی، لەلای هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی کە ئەم هەموو چاکەیە دەبیستنەوە من بۆی دەکەم. جا دەترسن و لەرز دەیانگرێت، لەبەر هەموو ئەو چاکەیە و هەموو ئەو ئاشتییەی کە من بۆی فەراهەم دەکەم.“ 10 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە سەبارەت بەم شوێنەی دەڵێن، ’وێرانە، بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە.‘ هەرچەندە شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم وێرانن، بێ مرۆڤ و بێ دانیشتووان و بێ ئاژەڵن، 11 بەڵام لەوێ دەنگی شادی و دەنگی خۆشی دەبیسترێت، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، دەنگی ئەوانەی قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدان، کە دەڵێن:«” ’ستایشی یەزدانی سوپاسالار بکەن،چونکە یەزدان چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.‘یەزدان دەفەرموێت، ڕاپێچکراوی خاکەکە دەگەڕێنمەوە و وەک پێشتریان لێدەکەمەوە.“ 12 «یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”لەم شوێنە وێرانەدا کە بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە، جارێکی دیکە لە هەموو شارۆچکەکانی جێی شەوینی شوانەکان و مانەوەی مەڕەکانی لێ دەبێت. 13 لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان و زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب و خاکی بنیامین، دەوروبەری ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا، جارێکی دیکە مەڕ بەژێر دەستی ئەوەدا تێدەپەڕێت کە دەیانژمێرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.» 14 یەزدان دەفەرموێت: «”ڕۆژێک دێت، ئەو بەڵێنە چاکە دەهێنمە دی کە سەبارەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا فەرمووبووم. 15 «”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدالقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم،جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات. 16 لەو ڕۆژانەدا یەهودا ڕزگاری دەبێت وئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:یەزدان ڕاستودروستیمانە.“ 17 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پیاو لە داود نابڕێت بۆ دانیشتن لەسەر تەختی بنەماڵەی ئیسرائیل. 18 لە کاهینە لێڤییەکانیش پیاو نابڕێت لەبەردەمم بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن، سووتاندنی پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ئامادەکردنی قوربانی سەربڕاو.“» 19 هەروەها فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 20 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر بتوانن پەیمانەکەم لەگەڵ ڕۆژ و لەگەڵ شەودا بشکێنن، تاکو ئیتر ڕۆژ و شەو لە کاتی خۆیاندا نەبن، 21 ئەوسا دەکرێ پەیمانەکەم لەگەڵ داودی بەندەم بشکێنرێت و کوڕی نەبێت بۆ ئەوەی لەسەر تەختەکەی ببێتە پاشا، هەروەها لەگەڵ لێڤییە کاهینەکانی خزمەتکارانم. 22 هەروەک چۆن ئەستێرەکانی ئاسمان ناژمێردرێن و لمی دەریا ئامار ناکرێت، ئاوا نەوەی داودی بەندەم و لێڤییە خزمەتکارەکانم زیاد دەکەم.“» 23 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 24 «نەتبینیوە ئەم گەلە باسی چی دەکەن و دەڵێن: ”ئەو دوو خێڵەی یەزدان هەڵیبژاردن، ڕەتی کردنەوە.“ ئینجا سووکایەتییان بە گەلەکەم کرد، وەک ئەوەی ئیتر نەتەوە نەبێت لەبەردەمیان. 25 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر پەیمانی خۆمم لەگەڵ ڕۆژ و شەو و فەرزەکانی ئاسمان و زەوی نەبەست، 26 ئەوسا نەوەی یاقوب و داودی بەندەم ڕەت دەکەمەوە و لە نەوەکەی ئەو فەرمانڕەوایان بەسەر نەوەی ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبەوە دانانێم، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە و بەزەییم پێیاندا دێتەوە.“»

In Other Versions

Jeremiah 33 in the ANGEFD

Jeremiah 33 in the ANTPNG2D

Jeremiah 33 in the AS21

Jeremiah 33 in the BAGH

Jeremiah 33 in the BBPNG

Jeremiah 33 in the BBT1E

Jeremiah 33 in the BDS

Jeremiah 33 in the BEV

Jeremiah 33 in the BHAD

Jeremiah 33 in the BIB

Jeremiah 33 in the BLPT

Jeremiah 33 in the BNT

Jeremiah 33 in the BNTABOOT

Jeremiah 33 in the BNTLV

Jeremiah 33 in the BOATCB

Jeremiah 33 in the BOATCB2

Jeremiah 33 in the BOBCV

Jeremiah 33 in the BOCNT

Jeremiah 33 in the BOECS

Jeremiah 33 in the BOGWICC

Jeremiah 33 in the BOHCB

Jeremiah 33 in the BOHCV

Jeremiah 33 in the BOHLNT

Jeremiah 33 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 33 in the BOICB

Jeremiah 33 in the BOILNTAP

Jeremiah 33 in the BOITCV

Jeremiah 33 in the BOKCV

Jeremiah 33 in the BOKCV2

Jeremiah 33 in the BOKHWOG

Jeremiah 33 in the BOLCB

Jeremiah 33 in the BOLCB2

Jeremiah 33 in the BOMCV

Jeremiah 33 in the BONAV

Jeremiah 33 in the BONCB

Jeremiah 33 in the BONLT

Jeremiah 33 in the BONUT2

Jeremiah 33 in the BOPLNT

Jeremiah 33 in the BOSCB

Jeremiah 33 in the BOSNC

Jeremiah 33 in the BOTLNT

Jeremiah 33 in the BOVCB

Jeremiah 33 in the BOYCB

Jeremiah 33 in the BPBB

Jeremiah 33 in the BPH

Jeremiah 33 in the BSB

Jeremiah 33 in the CCB

Jeremiah 33 in the CUV

Jeremiah 33 in the CUVS

Jeremiah 33 in the DBT

Jeremiah 33 in the DGDNT

Jeremiah 33 in the DHNT

Jeremiah 33 in the DNT

Jeremiah 33 in the ELBE

Jeremiah 33 in the EMTV

Jeremiah 33 in the ESV

Jeremiah 33 in the FBV

Jeremiah 33 in the FEB

Jeremiah 33 in the GGMNT

Jeremiah 33 in the GNT

Jeremiah 33 in the HARY

Jeremiah 33 in the HNT

Jeremiah 33 in the IRVA

Jeremiah 33 in the IRVB

Jeremiah 33 in the IRVG

Jeremiah 33 in the IRVH

Jeremiah 33 in the IRVK

Jeremiah 33 in the IRVM

Jeremiah 33 in the IRVM2

Jeremiah 33 in the IRVO

Jeremiah 33 in the IRVP

Jeremiah 33 in the IRVT

Jeremiah 33 in the IRVT2

Jeremiah 33 in the IRVU

Jeremiah 33 in the ISVN

Jeremiah 33 in the JSNT

Jeremiah 33 in the KAPI

Jeremiah 33 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 33 in the KBV

Jeremiah 33 in the KJV

Jeremiah 33 in the KNFD

Jeremiah 33 in the LBA

Jeremiah 33 in the LBLA

Jeremiah 33 in the LNT

Jeremiah 33 in the LSV

Jeremiah 33 in the MAAL

Jeremiah 33 in the MBV

Jeremiah 33 in the MBV2

Jeremiah 33 in the MHNT

Jeremiah 33 in the MKNFD

Jeremiah 33 in the MNG

Jeremiah 33 in the MNT

Jeremiah 33 in the MNT2

Jeremiah 33 in the MRS1T

Jeremiah 33 in the NAA

Jeremiah 33 in the NASB

Jeremiah 33 in the NBLA

Jeremiah 33 in the NBS

Jeremiah 33 in the NBVTP

Jeremiah 33 in the NET2

Jeremiah 33 in the NIV11

Jeremiah 33 in the NNT

Jeremiah 33 in the NNT2

Jeremiah 33 in the NNT3

Jeremiah 33 in the PDDPT

Jeremiah 33 in the PFNT

Jeremiah 33 in the RMNT

Jeremiah 33 in the SBIAS

Jeremiah 33 in the SBIBS

Jeremiah 33 in the SBIBS2

Jeremiah 33 in the SBICS

Jeremiah 33 in the SBIDS

Jeremiah 33 in the SBIGS

Jeremiah 33 in the SBIHS

Jeremiah 33 in the SBIIS

Jeremiah 33 in the SBIIS2

Jeremiah 33 in the SBIIS3

Jeremiah 33 in the SBIKS

Jeremiah 33 in the SBIKS2

Jeremiah 33 in the SBIMS

Jeremiah 33 in the SBIOS

Jeremiah 33 in the SBIPS

Jeremiah 33 in the SBISS

Jeremiah 33 in the SBITS

Jeremiah 33 in the SBITS2

Jeremiah 33 in the SBITS3

Jeremiah 33 in the SBITS4

Jeremiah 33 in the SBIUS

Jeremiah 33 in the SBIVS

Jeremiah 33 in the SBT

Jeremiah 33 in the SBT1E

Jeremiah 33 in the SCHL

Jeremiah 33 in the SNT

Jeremiah 33 in the SUSU

Jeremiah 33 in the SUSU2

Jeremiah 33 in the SYNO

Jeremiah 33 in the TBIAOTANT

Jeremiah 33 in the TBT1E

Jeremiah 33 in the TBT1E2

Jeremiah 33 in the TFTIP

Jeremiah 33 in the TFTU

Jeremiah 33 in the TGNTATF3T

Jeremiah 33 in the THAI

Jeremiah 33 in the TNFD

Jeremiah 33 in the TNT

Jeremiah 33 in the TNTIK

Jeremiah 33 in the TNTIL

Jeremiah 33 in the TNTIN

Jeremiah 33 in the TNTIP

Jeremiah 33 in the TNTIZ

Jeremiah 33 in the TOMA

Jeremiah 33 in the TTENT

Jeremiah 33 in the UBG

Jeremiah 33 in the UGV

Jeremiah 33 in the UGV2

Jeremiah 33 in the UGV3

Jeremiah 33 in the VBL

Jeremiah 33 in the VDCC

Jeremiah 33 in the YALU

Jeremiah 33 in the YAPE

Jeremiah 33 in the YBVTP

Jeremiah 33 in the ZBP