Jeremiah 35 (BOKSSV)

1 ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا: 2 «بڕۆ بۆ ماڵی ڕێکابییەکان و قسەیان لەگەڵ بکە، بیانهێنە بۆ ماڵی یەزدان، بیانبە ژوورەوە بۆ یەکێک لە ژوورە لاتەنیشتەکان و شەرابیان دەرخوارد بدە.» 3 منیش یازەنیاهوی کوڕی یەرمیای کوڕی حەڤەچینیا و براکانی و هەموو کوڕەکانی و هەموو بنەماڵەی ڕێکابییەکانم برد. 4 ئەوانم بردە ماڵی یەزدان، بۆ ژوورەکەی نەوەکانی حانانی کوڕی یەگدەلیاهوی پیاوی خودا، ئەوەی لەتەنیشت ژووری پیاوە گەورەکانە، لەسەر ژوورەکەی مەعسێیاهوی کوڕی شەلوم کە پاسەوانی دەرگاکەیە. 5 جامی پڕ شەراب و پەرداخم لەپێش کوڕانی بنەماڵەی ڕێکابییەکان دانا و پێم گوتن: «شەراب بخۆنەوە!» 6 بەڵام ئەوان گوتیان: «ئێمە شەراب ناخۆینەوە، چونکە یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان، فەرمانی پێ کردووین و گوتوویەتی: ”نە خۆتان و نە کوڕەکانتان بۆ هەتاهەتایە شەراب مەخۆنەوە. 7 هەروەها خانوو بنیاد مەنێن، کشتوکاڵ مەکەن، ڕەزیش مەچێنن و نەتانبێت، بەڵکو بە درێژایی ژیانتان چادرنشین بن، بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژ لەسەر ڕووی ئەم خاکە بژین کە ئێوە تێیدا نامۆن.“ 8 ئێمەش گوێڕایەڵی قسەکەی یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان دەبین. لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ کردووین، بە درێژایی ژیانمان نە خۆمان و نە ژنەکانمان و نە کوڕ و کچەکانمان شەراب ناخۆینەوە، 9 خانوو بنیاد نانێن بۆ نیشتەجێبوونمان، ڕەز و کێڵگە و کشتوکاڵیشمان نابێت. 10 چادرنشین بووین، بە تەواوی گوێڕایەڵی هەموو ئەوە بووین کە یۆنادابی باپیرە گەورەمان فەرمانی پێ کردووین. 11 بەڵام کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل هەڵیکوتایە سەر ئەو خاکە، ئێمەش گوتمان: ”دەبێ بچینە ئۆرشەلیم بۆ هەڵاتن لە دەستی سوپای بابلی و سوپای ئارامییەکان.“ جا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووین.» 12 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، یەزدان بە یەرمیای فەرموو: 13 «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ یەزدان پێتان دەفەرموێت: ”ئایا ئێوە تەمبێ نابن، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتەکانم بن؟ 14 یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانی بە کوڕەکانی کرد شەراب نەخۆنەوە، فەرمانەکەی جێبەجێ کرا. هەتا ئەمڕۆش شەرابیان نەخواردووەتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانی باپیرە گەورەیان بوون. بەڵام من بەردەوام قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە، ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون. 15 من بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ئێوە ناردووە، بۆ ئەوەی پێتان بڵێن: ’هەریەکە و لە ڕەفتارە خراپەکانتان بگەڕێنەوە و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە، دوای خودای دیکە مەکەون بۆ پەرستنیان، بگەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەی داومەتە خۆتان و باوباپیرانتان.‘ بەڵام ئێوە گوێتان پێنەدام و گوێتان لێ نەگرتم. 16 کوڕەکانی یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانەکەی باپیرە گەورەیان بەجێگەیاند کە فەرمانی پێ کردن، بەڵام ئەم گەلە گوێڕایەڵی من نەبوون.“ 17 «لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من هەموو ئەو خراپەیە بەسەر یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەهێنم کە سەبارەت بەوان فەرمووبووم. لەبەر ئەوەی قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام گوێیان لێ نەگرتم، بانگم کردن بەڵام وەڵامیان نەدامەوە.“» 18 یەرمیا بە بنەماڵەی ڕێکابییەکانی گوت: «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی یۆنادابی باپیرە گەورەتان بوون، هەروەها هەموو فەرمانەکانی ئەوتان پاراست و هەموو ئەوەتان کرد کە فەرمانی پێ کردبوون.“ 19 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”بە درێژایی ڕۆژگار پیاو نابڕێت لە یۆنادابی کوڕی ڕێکاب بۆ خزمەتکردنم.“»

In Other Versions

Jeremiah 35 in the ANGEFD

Jeremiah 35 in the ANTPNG2D

Jeremiah 35 in the AS21

Jeremiah 35 in the BAGH

Jeremiah 35 in the BBPNG

Jeremiah 35 in the BBT1E

Jeremiah 35 in the BDS

Jeremiah 35 in the BEV

Jeremiah 35 in the BHAD

Jeremiah 35 in the BIB

Jeremiah 35 in the BLPT

Jeremiah 35 in the BNT

Jeremiah 35 in the BNTABOOT

Jeremiah 35 in the BNTLV

Jeremiah 35 in the BOATCB

Jeremiah 35 in the BOATCB2

Jeremiah 35 in the BOBCV

Jeremiah 35 in the BOCNT

Jeremiah 35 in the BOECS

Jeremiah 35 in the BOGWICC

Jeremiah 35 in the BOHCB

Jeremiah 35 in the BOHCV

Jeremiah 35 in the BOHLNT

Jeremiah 35 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 35 in the BOICB

Jeremiah 35 in the BOILNTAP

Jeremiah 35 in the BOITCV

Jeremiah 35 in the BOKCV

Jeremiah 35 in the BOKCV2

Jeremiah 35 in the BOKHWOG

Jeremiah 35 in the BOLCB

Jeremiah 35 in the BOLCB2

Jeremiah 35 in the BOMCV

Jeremiah 35 in the BONAV

Jeremiah 35 in the BONCB

Jeremiah 35 in the BONLT

Jeremiah 35 in the BONUT2

Jeremiah 35 in the BOPLNT

Jeremiah 35 in the BOSCB

Jeremiah 35 in the BOSNC

Jeremiah 35 in the BOTLNT

Jeremiah 35 in the BOVCB

Jeremiah 35 in the BOYCB

Jeremiah 35 in the BPBB

Jeremiah 35 in the BPH

Jeremiah 35 in the BSB

Jeremiah 35 in the CCB

Jeremiah 35 in the CUV

Jeremiah 35 in the CUVS

Jeremiah 35 in the DBT

Jeremiah 35 in the DGDNT

Jeremiah 35 in the DHNT

Jeremiah 35 in the DNT

Jeremiah 35 in the ELBE

Jeremiah 35 in the EMTV

Jeremiah 35 in the ESV

Jeremiah 35 in the FBV

Jeremiah 35 in the FEB

Jeremiah 35 in the GGMNT

Jeremiah 35 in the GNT

Jeremiah 35 in the HARY

Jeremiah 35 in the HNT

Jeremiah 35 in the IRVA

Jeremiah 35 in the IRVB

Jeremiah 35 in the IRVG

Jeremiah 35 in the IRVH

Jeremiah 35 in the IRVK

Jeremiah 35 in the IRVM

Jeremiah 35 in the IRVM2

Jeremiah 35 in the IRVO

Jeremiah 35 in the IRVP

Jeremiah 35 in the IRVT

Jeremiah 35 in the IRVT2

Jeremiah 35 in the IRVU

Jeremiah 35 in the ISVN

Jeremiah 35 in the JSNT

Jeremiah 35 in the KAPI

Jeremiah 35 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 35 in the KBV

Jeremiah 35 in the KJV

Jeremiah 35 in the KNFD

Jeremiah 35 in the LBA

Jeremiah 35 in the LBLA

Jeremiah 35 in the LNT

Jeremiah 35 in the LSV

Jeremiah 35 in the MAAL

Jeremiah 35 in the MBV

Jeremiah 35 in the MBV2

Jeremiah 35 in the MHNT

Jeremiah 35 in the MKNFD

Jeremiah 35 in the MNG

Jeremiah 35 in the MNT

Jeremiah 35 in the MNT2

Jeremiah 35 in the MRS1T

Jeremiah 35 in the NAA

Jeremiah 35 in the NASB

Jeremiah 35 in the NBLA

Jeremiah 35 in the NBS

Jeremiah 35 in the NBVTP

Jeremiah 35 in the NET2

Jeremiah 35 in the NIV11

Jeremiah 35 in the NNT

Jeremiah 35 in the NNT2

Jeremiah 35 in the NNT3

Jeremiah 35 in the PDDPT

Jeremiah 35 in the PFNT

Jeremiah 35 in the RMNT

Jeremiah 35 in the SBIAS

Jeremiah 35 in the SBIBS

Jeremiah 35 in the SBIBS2

Jeremiah 35 in the SBICS

Jeremiah 35 in the SBIDS

Jeremiah 35 in the SBIGS

Jeremiah 35 in the SBIHS

Jeremiah 35 in the SBIIS

Jeremiah 35 in the SBIIS2

Jeremiah 35 in the SBIIS3

Jeremiah 35 in the SBIKS

Jeremiah 35 in the SBIKS2

Jeremiah 35 in the SBIMS

Jeremiah 35 in the SBIOS

Jeremiah 35 in the SBIPS

Jeremiah 35 in the SBISS

Jeremiah 35 in the SBITS

Jeremiah 35 in the SBITS2

Jeremiah 35 in the SBITS3

Jeremiah 35 in the SBITS4

Jeremiah 35 in the SBIUS

Jeremiah 35 in the SBIVS

Jeremiah 35 in the SBT

Jeremiah 35 in the SBT1E

Jeremiah 35 in the SCHL

Jeremiah 35 in the SNT

Jeremiah 35 in the SUSU

Jeremiah 35 in the SUSU2

Jeremiah 35 in the SYNO

Jeremiah 35 in the TBIAOTANT

Jeremiah 35 in the TBT1E

Jeremiah 35 in the TBT1E2

Jeremiah 35 in the TFTIP

Jeremiah 35 in the TFTU

Jeremiah 35 in the TGNTATF3T

Jeremiah 35 in the THAI

Jeremiah 35 in the TNFD

Jeremiah 35 in the TNT

Jeremiah 35 in the TNTIK

Jeremiah 35 in the TNTIL

Jeremiah 35 in the TNTIN

Jeremiah 35 in the TNTIP

Jeremiah 35 in the TNTIZ

Jeremiah 35 in the TOMA

Jeremiah 35 in the TTENT

Jeremiah 35 in the UBG

Jeremiah 35 in the UGV

Jeremiah 35 in the UGV2

Jeremiah 35 in the UGV3

Jeremiah 35 in the VBL

Jeremiah 35 in the VDCC

Jeremiah 35 in the YALU

Jeremiah 35 in the YAPE

Jeremiah 35 in the YBVTP

Jeremiah 35 in the ZBP